هه‌ریه‌ك له عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا و ئه‌مجه‌د محه‌مه‌د، كاندیدی فراكسیۆنه كوردییه‌كانن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پۆستی وه‌زیری داد له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق، به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی.
بڕیاره كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌و، 6ی ئایار په‌رله‌مانی عیراق كۆببێته‌وه بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێراو.
به‌پێی دوایین لیستی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق، عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا فه‌تاح، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری داد سیڤی پێشكه‌شكردووه له پشكی كورد.
(كه‌ركوك ناو) په‌یوه‌ندی به ناوبراوه‌وه كرد به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێك بدات.
عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا، ساڵی 1951 له كه‌ركوك له دایكبووه، كوۆلێژی یاسای ته‌واو كردووه و له 1975 كاری پارێزه‌ری كردووه، له 2003دا بوو به پارێزگاری كه‌ركوك و له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه تا كۆتایی ئاداری 2011.
ساڵی 2019 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له حزبه كوردییه‌كانه‌وه كرا به سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا خێزانداره، كچێك و كوڕێكی هه‌یه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و لیستی كاندیدانه‌ی بۆ كابینه‌كه‌ی كازمی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ناوی ئه‌مجه‌د محه‌مه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌یه، ئه‌ویش خه‌ڵكی كه‌ركوكه و له پشكی كورد سیڤی بۆ ئه‌و پۆسته‌كه پێشكه‌شكردووه.
ئه‌مجه‌د محه‌مه‌د له لێدوانێكدا بۆ (كه‌ركوك ناو) كاندیدبونی پشتڕاستكرده‌وه.
ناوبراو ساڵی 1971 له كه‌ركوك له‌دایكبوه، ساڵی 1997 زانكۆی به‌غدای ته‌واو كردووه، وه‌ك لێكۆڵه‌ری دادی كاریكردووه، له 2005وه بۆته لێكۆڵه‌ری قه‌زائی له دۆسیه‌كانی تیرۆردا تا 2013.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان بووه له كه‌ركوك، ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانه له وه‌زاره‌تی دادی عیراق له به‌غداد.
له كابینه‌ی ئێستاش به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه وه‌زاره‌تی داد به ده‌ستی كورده‌وه‌یه كه فاروق ئه‌مین شوانی، خه‌ڵكی كه‌ركوك له‌و پۆسته‌دایه.
دیلان غەفور، ئەندامی په‌رله‌مانی عیراق له پشكی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تائێستا چه‌ند ناوێكمان بیستووه كه خۆیان كاندید كردووه بۆ پۆستی وه‌زیری داد، كاندید هه‌یه كشاوه‌ته‌وه، ئێمه هێشتا سیڤی كاندیده‌كانمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه به‌ڵام ره‌نگه له دوو كاندید زیاتر هه‌بن بۆ وه‌زاره‌تی داد".
پشكی كورد له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق، جگه له وه‌زاره‌تی داد، هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه.
مسته‌فا كازمی، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عیراق، لە 9ی نیسان، به پشتگیری زۆرینه‌ی لایه‌نه شیعه، كورد و عه‌ره‌بی سونه له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران راسپێردرا.