عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا، پارێزگاری پێشوتری كه‌ركوك ئاشكرایده‌كات له‌لایه‌ن لێپرسراوانی یه‌كێتیی، پارتی و خودی مسته‌فا كازمییه‌وه وه‌ك كاندیدی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پۆستی وه‌زیری داد كاندیدكراوه، به‌ڵام دواتر لۆبی له دژ كراوه تا له په‌رله‌مانی عیراق دهنگنههێنێت.
له دانیشتنی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 6ی ئایاری په‌رله‌مانی عیراق، عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا وه‌ك كاندیدی كورد بۆ پۆستی وه‌زیری داد خرایه ده‌نگدانه‌وه و متمانه‌ی به‌ده‌ستنه‌هێنا.
عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا له رونكردنه‌وه‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی ئایار له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه ده‌ڵێت هیچ كاتێك نیازی وه‌رگرتنی پۆست یان داوای نه‌كردووه، تا ئه‌وكاته‌ی كه‌مال كه‌ركوكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه.
"كه‌مال كه‌ركوكی وتی تۆ كاندیدی بۆ وه‌زاره‌تی دادی عیراق"، به‌وته‌ی عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا، سه‌ره‌تای رازی نه‌بوه و ره‌تیكردۆته‌وه، هه‌رچه‌نده كه‌مال كه‌ركوكی جه‌ختیكردۆته‌وه له‌وه‌ی كاندیدی هه‌موو لایه‌نه‌كانه.
لۆبیم له دژ كراوه و به ره‌گه‌زپه‌رست تۆمهتباریانكردوم تا ده‌نگم پێنه‌درێت
"دواتر مسته‌فا كازمی، راسپێراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و وتی تۆ كاندیدكراوی بۆ وه‌زاره‌تی داد، به‌و ده‌ققه وتی تۆ كاندیدی هه‌موو لایه‌نه‌كانی، ته‌وافوقی كورد-كورد و كۆده‌نگی نیشتمانیت له‌سه‌ره".
عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا ده‌ڵێت قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه و دڵنیای كردۆته‌وه كاندید و نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌كانه، پاڵپشتیشی بۆ نیشانداوه.
ناوبراو دوانیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه چۆته به‌غدا، چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی ئه‌و و كاندیده‌كانی تری هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان كۆبونه‌وه‌یان هه‌بووه، دوای به‌ربانگ ویستویانه به‌ڕێبكه‌ون بۆ په‌رله‌مان.
"به‌رله‌وه‌ی بهڕێبكهوم ئاگاداركرامه‌وه كه گۆڕانكاری له وه‌زاره‌تی داد كراوه و چاوه‌ڕێی په‌وه‌ندی بم، دواتر وتیان كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه و ئه‌توانی بڕۆیت بۆ په‌رله‌مان".
به‌وته‌ی عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا، نزیكی كاتی ده‌نگدان به كابینه‌ی حكومه‌ت، له‌نێو هۆڵی په‌رله‌ماندا "بینیم په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی ده‌سوڕانه‌وه و له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی لایه‌نه‌كانی تر قسه‌یان ده‌كرد.. وامزانی كاری په‌رله‌مانتارییه و شتێكی ئاساییه".
"كاتێك گه‌یشتنه سه‌ره‌ی من و ناوم خوێندرایه‌وه بۆ ده‌نگدان، حاڵه‌تێكی زۆر نامۆ رویدا، ژماره‌یه‌ك زۆر كه‌م له په‌رله‌مانتاران ده‌ستیان به‌رزكرده‌وه، نه‌مزانی سه‌به‌ب چییه".
عه‌بدولره‌حمان ده‌ڵێت له كاتی به‌جێهێشتنی هۆڵی په‌رله‌مان، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌ب پێیانوتووه لۆبییه‌كی زۆر زۆر گه‌وره‌ی له دژ كراوه له‌ناو په‌رله‌ماندا تا ده‌نگی پێنه‌درێت، به ره‌گه‌زپه‌رست و دژی یهكپارچهپی خاكی عیراق و ئه‌و جۆره قسانه تۆمه‌تباركراوه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش له كوتله‌كان كراوه ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێبده‌ن ئه‌وا یه‌كێتی ده‌نگ به كاندیده‌كانی ئه‌وان نادات.
پارێزگاری پێشوتری كه‌ركوك، ناڕه‌زاییه له هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی یه‌كێتی و ده‌ڵێت "نه‌ده‌بوو له‌گه‌ڵ من ئه‌وه بكه‌ن و خراپه‌م بۆیان نه‌بوو".
هه‌روه‌ها ده‌پرسێت ئه‌گه‌ر پۆسته‌كه مافی یه‌كێتی بووه، بۆ له‌سه‌ره‌تا هیچ ناڕه‌زاییه‌كیان له كاندیدی نه‌بووه، یان رێگه‌یانداوه ناوی بدرێت به مسته‌فا كازمی، یاخود لانیكه‌م ته‌له‌فۆنیان بۆ بكردایه له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ زۆرینه‌یاندا هاوڕێیه‌تی هه‌یه.
"بیانوتایه كاندیدی ئێمه نیت و ده‌نگت پێناده‌ین، ئه‌وكات منیش یه‌كسه‌ر پاشه‌كشێم ده‌كرد.. نه‌ك بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ئه‌و كاره بكه‌ن".
عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا ده‌ڵێت بۆ رۆژی دوای ده‌نگدانه‌كه‌ی په‌رله‌مان، قسه‌ی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی كردووه، جارێكی‌تر وتویه‌تی كۆده‌نگی و ته‌وافوقی له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام ئه‌ویش نه‌یزانیووه دواتر چی رویداوه.
ئه‌و داواكاره بۆ جارێكی‌تر هه‌ر كه‌سێك كاندید ده‌كرێت، رێككه‌وتنی له‌سه‌ر هه‌بێت، تا وه‌ك ئه‌وی بهسهرنهیات.
عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا، وه‌ك هه‌ڵوێستێك بڕیاریداوه واز له سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ناوچه‌كانی جێناكۆك بهێنێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كه ساڵی رابردوو به‌لایه‌ن زۆرینه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان له نێویاندا یه‌كێتی و پارتییه‌وه بۆ ئه‌و ئه‌ركه راسپێرا.
بیانوتایه كاندیدی ئێمه نیت و یه‌كسه‌ر پاشه‌كشێم ده‌كرد
به‌پێی دوایین لیستی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق كه چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له دانیشتنی په‌رله‌مان بڵاوكرایه‌وه، عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا فه‌تاح، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری داد كاندید بوو.
عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا (69 ساڵ)، كۆلێژی یاسای ته‌واو كردووه، له 2003دا بوو به پارێزگاری كه‌ركوك و له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه تا كۆتایی ئاداری 2011.
چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق جوان ئیحسان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به كه‌ناڵی كوردسات نیوز-ی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند؛ خالید شوانی، كاندیدكراوه بۆ پۆستی وه‌زیری داد له حكومه‌تی نوێی عیراق.
خالید شوانی، ئێستا وه‌زیری هه‌رێمی كوردستانه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا.
جگه له‌و دوو كاندیده، ئه‌مجه‌د محه‌مه‌د له‌لێدوانێكدا بۆ (كه‌ركوك ناو) خۆی وه‌ك كاندیدی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پۆستی وه‌زیری داد ناساند.
ئه‌مجه‌د محه‌مه‌د (49 ساڵ)، ساڵی 1997 زانكۆی به‌غدای ته‌واو كردووه، وه‌ك لێكۆڵه‌ری دادی كاریكردووه، له 2005وه بۆته لێكۆڵه‌ری قه‌زائی له دۆسیه‌كانی تیرۆردا تا 2013، ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانه له وه‌زاره‌تی دادی عیراق.
له ئێستادا وه‌زاره‌تی داد و شه‌ش وه‌زاره‌تی دیكه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، به‌بێ وه‌زیر ماونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا له كۆی 22 وه‌زاره‌ت ته‌نیا 15 وه‌زاره‌ت یهكلاییكرانهوه و متمانه‌یان وه‌رگرت.