ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، بڕی شه‌ش ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار به كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (UNHCR) ده‌به‌خشێت، به ئامانجی هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی عیراق له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌و رێكخراوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هاوكارییه‌ی ئه‌مریكا، هاریكاریی هەوڵەكانیان ده‌كات تا پێداویستییه‌كانی خۆپارێزی بۆ ئاواره و ئه‌و كه‌سانه‌ش دابینبكه‌ن كه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 787 هه‌زار ئاواره‌ی عیراقی هه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یران سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ شوباتی 2020.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه ئه‌و هاوكارییانه كەلوپەلی پاککەرەوه، باشتركردنی كه‌رتی تەندروستی، بەرزكردنەوەی هۆشیاری، دابینكردنی كەرەستەی پزیشكی، راهێنان بە كارمەندانی تەندروستی، بەهێزكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لە كهمپەكان، دەستەبەركردنی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی دەرونی و پاڵپشتیی دەرونیی كۆمەڵایەتی ده‌گرێته‌وه.
ویلایەتە یەكگرتووەكان بەردەوام دەبێت لە دابینكردنی كۆمەكە مرۆییەکان
ماتیۆ تولەر، باڵوێزی ئەمەریکا لە عیراق وتی "ویلایەتە یەكگرتووەكان بەردەوام دەبێت لە دابینكردنی كۆمەكە مرۆییەکان، وەک دابینکردنی پەناگە بۆ ئاوارە ناوخۆییەكان، لە مین داماڵینی بەشە سەرەكییەكانی ناوچە ئازادكراوەكان، گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەكان بۆ خەڵك".
رێكخراوی (UNHCR)، به هاوكاری نوێنەرەكانی تری نەتەوە یەكگرتوەكان، لەگەڵ هه‌ردوو حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستاندا بۆ دابینكردن و باشتركردنی پێداویستییه‌كانی ئاواره و په‌نابه‌ران كاردەكات.
فلیپا كاندلەر، نوێنەری كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران بەوەکالەت سوپاسی هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكای كرد و وتی "ئەو كردەوە مرۆییانەی بۆ رزگاركردنی ژیان و كەمكردنەوەی نەهامەتی کۆمەڵگەکانی بەر مەترسی ئەنجامدەدرێت زۆر گرنگن، چونكه كاریگەرییە كۆمەڵایەتی و ئابورییەكانی پەتای جیهانی كۆڤید-19 لەسەر ئاوارە ناوخۆییەکان گەلێك زۆرە".
مانگی رابردوش هه‌ریه‌ك له وڵاتانی هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا و سوید بڕی پێنج ملیۆن دۆلاریان به حكومه‌تی عیراق به‌خشی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP).
ژماره‌ی توشبوان به كۆرۆنا له عیراق گه‌یشتۆته دوو هه‌زار و 79 كه‌س، له‌و ژماره‌یه هه‌زار و 702 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 107 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون گیانیانله‌ده‌ستداوه.