دوو كه‌س له خانه‌قین كوژران و دوانی دیكه‌ش برینداربون، به‌هۆی هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر دانیشتوانی گوندێك و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و روداوه ئه‌منییه‌ی شه‌وی رابردوو، 14ی ئایار، دوو هاوڵاتی له ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی خانه‌قین بێسه‌روشوێن و بونی تائێستا ئه‌مڕۆ هیچ هه‌واڵێكیان نییه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ (كه‌ركوك ناو)، شه‌وی رابردو ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵێك له گوندی موباره‌ك-ی خانه‌قین و هاوڵاتییه‌كیان به فیشه‌ك برینداركردووه، له كاتی گواستنه‌وه‌یدا بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی له‌رێگه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه.
له هه‌مان گوند هاوڵاتییه‌كی تر برینداربوه كاتێك ویستویه‌تی روبه‌ڕوی چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان ببێته‌وه كه به‌وته‌ی شایه‌تحاڵانی ناوچه‌كه گومانده‌كرێت "داعش" بن.
هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌وڵیانداوه به هانای خه‌ڵكی گونده‌كه‌وه بچن، له‌رێگه‌دا بۆمبی چێنراویان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه، چه‌كدارێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكی تر برینداربووه، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه.
له سه‌روبه‌ندی روداوه‌كه‌شدا چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان ئاگریان له روبه‌رێكی فراوانی ده‌غڵ و دانی گونده‌كه به‌رداوه.
هه‌ر شه‌وی رابردوو له خانه‌قین و به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (كه‌ركوك ناو)، دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی گوندی یوسف به‌گ له‌سه‌ر رێگای نێوان قه‌زاكه به‌ره‌و جه‌له‌ولا بێسه‌روشوێن بون، ته‌نیا ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به جێماوه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت هێشتا دیارنیه ئه‌و دوو هاوڵاتییه رفێنراون یاخود له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
روداوه‌كانی خانه‌قین له هه‌ڵكشاندایه و له چه‌ند رۆژی رابردودا چه‌ندین هێرشی چه‌كداری و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو تۆماركراون.
به‌یانی چوارشه‌ممه 13ی ئایار بۆمبێكی چێنراو به سێ برا و خوشكێكیاندا ته‌قییه‌وه و برینداربون، كاتێك له‌نێو زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كه‌یاندا سه‌رقاڵی كاری جوتیاری بون له گوندی ئومحونته‌ی جه‌له‌ولا له خانه‌قین.
شەوی 11ی ئایاریش ژمارەیەك چەكدار، لە بۆسەیەكدا خێزانێكی سێ كەسییان كردە ئامانج و دەستڕێژی گولـلەیان لێ‌كردن لەوكاتەی لەخانەقینەوە بەرەو گوندەكەیان (تەفرەقە) دەگەڕانەوە، له ئه‌نجامدا ژن و پیاوەكە دەستبەجێ كوژران و كچە سێ ساڵانەكەیان رزگاری بوو.
هه‌روه‌ها له شەوی 10ی ئایاردا، ژمارەیەك چەكدار هێرشیانكردە سەر ژمارەیەك جوتیار لە گوندی مێخاس و لەو روداوەدا دوو جوتیار كوژران.
پێشتریش زیاد له جارێك هێرشكراوه‌ته سەر گوندی موبارەك لە باكوری خانەقین و بەروبومە كشتوكاڵییەكانیان سوتێنراون.
له دوای 2003وه دۆسیه‌ی ئه‌منی خانه‌قین به‌ده‌ست پۆلیس و هێزه سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوو تا گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا و هێزه‌كانی تری سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا.