ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، ئاگریان له روبه‌رێكی به‌رفراوان زه‌وی كشتوكاڵی به‌ردا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركوك و به‌هۆیه‌وه زیانی زۆر به‌ر دانه‌وێڵه‌ی جوتیاران كه‌وت.
شه‌وی 14ی ئایار له چه‌ند گوندێكی قه‌زاكانی داقوق و دوبز، ئاگر له ژماره‌یه‌ك زه‌وی چێنراو به گه‌نم و جۆ كه‌وته‌وه.
نه‌جیب كه‌ریم، جوتیاری خه‌ڵكی گوندی زه‌نقه‌ری كاكه‌یی له داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئاگرێكی زۆر گه‌وره كه‌وته‌وه، ئاگره‌كه گه‌یشته سنوری گوندی عه‌لی سه‌رای، ته‌نیا من 150 دۆنم دانه‌وێڵه‌م سوتا".
ئاگره‌كه‌ی زه‌نقه‌ر تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامی هه‌بووه، به‌وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ئاگره‌كه‌یان كردۆته‌وه، كه ئه‌وان به "داعش"یان ده‌زانن، له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 250 دۆنم سوتا.
ساڵی رابردوشدا روبه‌رێكی به‌رفراوان له زه‌وی كشتوكاڵی له گونده‌كانی داقوق سوتا، وه‌ك نه‌جیب وتی، تائێستاش قه‌ره‌بوونه‌كراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و پۆلیسی فیدراڵی به‌ره‌و شوێنی روداوه‌كه به‌ڕێكه‌وتون به‌ڵام روبه‌رێكی به‌فراوانه ئه‌و ناوچه‌یه و به ته‌واوی له روی ئه‌منی و روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌شه‌وه كۆنتڕۆڵناكرێت، چونكه زۆرجار داعش له‌كاتی سوتاندنی دانه‌وێڵه بۆمبیش له رێگه‌كاندا داده‌نێن تا به هێزه‌كانماندا بته‌قێته‌وه".
هه‌ر شه‌وی رابردو له گوندی قۆش قایه‌ی قه‌زای دوبز ئاگر له دانه‌وێڵه‌ی ژماره‌یه‌ك جوتیار كه‌وته‌وه و زیانی زۆری به‌دواداهات.
به‌پێی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق، سێ هۆكار له پشت روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دایه.
مه‌هدی قه‌یسی، راوێژكاری وه‌زاره‌ته‌كه به میدیای عیراقییه‌ی نیمچه‌فه‌رمی راگه‌یاندوه كه جگه له چه‌كدارانی داعش، كه‌مته‌رخه‌می و جگه‌ره‌كێشانی جوتیاران و خه‌ڵك له هۆكاره‌كانی تری ئاگركه‌وتنه‌وه و سوتانی دانه‌وێڵه‌یه.
له ناحیه‌ی زاب-ی قه‌زای حه‌ویجه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئایار ئاگرێكی گه‌وره كه‌وته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی توانییان كۆنتڕۆڵی بكه‌ن، به‌رله‌وه‌ی زیانی زۆر به به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی جوتیاران بگه‌یه‌نێت.
به‌ر له روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه، له چه‌ندین ناوچه‌ی كه‌ركوك، هەزاران دۆنم زەوی دانەوێڵەی گەنم و جۆ بەرهەمەكانیان لەناوچون، بەهۆی تەرزە و بارینی بەخوڕ.
پارێزگای كەركوك زەوییەكی بە پیتی هەیە بۆ كشتوكاڵ بەتایبەت دانەوێڵە و ساڵانە لانیكەم ملیۆنێك و 500 هەزار دۆنم زەوی دەكرێت بە دانەویڵە، لەو ژمارەیە 900 هەزار دۆنمی دەكرێت بەگەنم، ئەوەش بەپێێ ئاماره‌كانی كشتوكاڵی كەركوك.