چوار منداڵی خێزانێك له داقوق خنكان، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دایك و باوكیاندا به ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه كه‌وتنه ناو پرۆژه‌یه‌كی ئاوه‌وه، تائێستاش ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی ئایاری 2020، خێزانێكی شه‌ش كه‌سی له نێو ئۆتۆمبێلێكی تاكسی له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك – به‌غدا، كه‌وتنه ناو پرۆژه‌ی ئاوی قه‌زای داقوق (44كم باشوری كه‌ركوك).
سه‌رنشینانی نێو ئۆتۆمبێله‌كه ژن و مێردێك و چوار منداڵه‌كه‌یان بوون.
به‌پێی به‌دواداچونی په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) له‌شوێنی روداوه‌كه‌وه، چوار منداڵی خێزانه‌كه‌ی خنكاون و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه (كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆ) ته‌رمه‌كانیان له ئاوه‌كه‌دا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌رنه‌هێنراون.
چوار منداڵه‌كه، سێ كوڕ و كچێك بون، گه‌وره‌كه‌یان ته‌مه‌نی 10 ساڵ و بچوكه‌كه‌یان ته‌مه‌نی دوو ساڵ بووه.
دایك (ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 45 ساڵ) و باوكه‌كه (ته‌مه‌نی ده‌وروبه‌ری 50 ساڵ) ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی داقوق كراون، سه‌ره‌تا باری ته‌ندروستییان ناجێگر بووه، ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نه‌ماوه.
به‌وته‌ی كه‌سێكی قوربانییه‌كان، ئه‌و خێزانه دانیشتوی گه‌ڕه‌كی ئهسراومهفقودینی شاری كه‌ركوكن، بۆ سه‌ردانی كه‌سوكاریان چونه‌ته قه‌زای كفری له دیاله و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا توشی روداوه‌كه بون.
هێشتا ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هاتوچۆ، گومانده‌كرێت تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قی بێت و به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه له‌تاسه‌ی ده‌ستكردنی به‌رده‌م پرده‌كه‌دا وه‌رگه‌ڕابێت، یان شۆفێره‌كه به‌هۆ منداڵه‌كانه‌وه سه‌رقاڵ بوبێت و ئۆتۆمبێله‌كه له ده‌ستی وه‌ریگرتبێت.
ئۆتۆمبێله‌كه له سه‌ر پردێكی پرۆژه‌ی ئاوی داقوق كه‌وتۆته‌وه خواره‌وه، به‌شێكی زۆری راگری پرده‌كه‌ی له‌خۆیدا بردووه.
ئه‌و پرۆژه‌یه 10 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی داقوقه‌وه دوره، ئاوی خواردنه‌وه و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی قه‌زاكه دابینده‌كات، ئاوه‌كه خوڕه و قوڵه، پێچوپه‌نای زۆریشی تێدایه.
به‌وته‌ی په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) له داقوق، پێشتر چه‌ندین روداوی هاوشێوه له‌سه‌ر هه‌مان پرد و پرۆژه‌ی ئاوی قه‌زاكه رویداوه، به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س بونه‌ته قوربانی.