به‌هجه‌ت ئه‌نوه‌ر، ئه‌و مفه‌وه‌زه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی به سه‌ربڕاوی دۆزرایه‌وه، به‌ر له كوشتنی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا بۆته ده‌مه‌قاڵی و به شوشه‌ی نێرگه‌له كێشراوه به‌سه‌ریدا، ئه‌وه‌ش به‌پێی دانپێدانانی یه‌كێك له تۆمه‌تبارانی كوشتنه‌كه‌ی.
هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، له هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیدا و به‌پێی زانیاریی پێشوه‌خت، شه‌وی رابردو ههڵیانكوتاوهتهسهر ماڵێك له‌گه‌ڕه‌كی نه‌سر و هاوڵاتییه‌كیان ده‌ستگیركردووه، به تۆمه‌تی كوشتنی مفه‌وه‌زێكی پۆلیس.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی مفهوهزهكه، له‌رێی كامێراكانی چاودێرییه‌وه گه‌یشتونه‌ته ماڵێك له گه‌ره‌كی عروبه‌ی كه‌ركوك، كه ئاواره‌ی خه‌ڵكی ئه‌نباری تێدا بووه، به‌ڵام كاتێك ئه‌وان گه‌یشتون له‌و خانوه‌دا نه‌مابون و گواستبویانه‌وه.
"دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون، توانیمان ئه‌و خێزانه بدۆزینه‌وه له گه‌ڕه‌كی نه‌سر، هێزه‌كان گه‌یشتنه سه‌ر ماڵه‌كه و له‌وكاته‌دا پیاوه‌كه هه‌ڵات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵی زۆر له كۆڵانه‌كه‌دا بوو نه‌توانرا ته‌قه‌ی لێبكرێت و توانی خۆی ون بكات".
له چوار تۆمه‌تباری كوشتنه‌كه سێ كه‌سیان هه‌ڵاتون و یه‌كێكیان ده‌ستگیركراوه
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه دوای هه‌ڵاتنی پیاوه‌كه، هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه و له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا وته‌ی لێوه‌رگیراوه.
"ئه‌و ژنه‌ی دانی به‌وه‌دانا كه مێرده‌كه‌یی و دوو كه‌سی تر، له خانوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی عروبه له‌گه‌ڵ ئه‌و مفه‌وه‌زه‌ی پۆلیس بۆته ده‌مه‌قاڵییان، دواتر مێرده‌كه‌ی به شوشه‌ی نێرگه‌له كێشاویه‌تی به‌سه‌ریدا و كه‌وتوه، پاشان سه‌ریان بڕیووه و ته‌رمه‌كه‌یان له‌نێو بۆدی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا داناوه له شه‌قامێكی ناوشار".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت له‌و روداوه‌دا ژن و مێرده‌كه و دوو كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستیان هه‌بووه، ته‌نیا ژنه‌كه ده‌ستگیركراوه و ئه‌وانی تر هه‌ڵاتون.
بەهجەت ئەنوەر، مفەوەزی پۆلیس بوو، کاتژمێر ۱۱ی پێشنیوەڕۆی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن 24ی ئایار، تەرمه‌كه‌ی هەڵگیرایەوە و رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا، ئەوەش دوای 24 كاتژمێر لەدیارنەمانی هات.
پەیامنێری (كەركوك ناو)، ئه‌وكات سەردانی شوێنی روداوەكەی كرد، تەرمەكە لەناو گوێنییەك بە سەربڕدراوی جێهێڵدرابوو و بە بەتانیی و پارچە پەڕۆ داپۆشرابوو.
به‌شیر حه‌داد، جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، كه پێشتر له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه‌ی كردبوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی ئایار له راگه‌یه‌ندراوێكدا دیكه‌دا ده‌ڵێت دوای داواكاری ئه‌و یه‌كێك لە تۆمەتبارانی بکوژی پۆلیسەکە ده‌ستگیركراوه.