پۆلیسهكهی شاری كه‌ركوك، له‌به‌ر ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار سه‌ری بڕاوه و ته‌رمه‌كه‌ی فڕێدراوه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی به‌شداربویه‌كی كوشتنه‌كه دوای ده‌ستگیركردنی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌دا، بێ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به "بكوژی سه‌ره‌كی" بگات.
بەهجەت ئەنوەر، مفەوەزی پۆلیسی فریاكه‌وتن پێشنیوەڕۆی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن 24ی ئایار، تەرمه‌كه‌ی له‌نێو بۆدی ئۆتۆمبێلێكی پیكئاب دۆزرایه‌وه له شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش دوای 24 كاتژمێر لەدیارنەمانی هات.
به‌پێی دوایین به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه، دوای 48 كاتژمێر له روداوه‌كه، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون و له نێویاندا ژنی "بكوژی سه‌ره‌كی".
سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای ئه‌منی ئاگدار له لێكۆڵینه‌وه‌كان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و ئافره‌ته دانی به‌وه‌دانا ئه‌و به حه‌بل قاچی پۆلیسیهكهی به‌ستۆته‌وه و مێرده‌كه‌یشی سه‌ری بڕیووه، ته‌نیا له پێناو دزینی ملیۆنێك و 500 هه‌زار دیناری عیراقی كه پێی بووه".
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه، پۆلیسه‌كه چۆته ماڵی بكوژ و هاتوچۆی له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه، له رۆژی تاوانه‌كه‌دا، ملیۆنێك و 500 هه‌زار دیناری پێ بووه، ئه‌و ژنه و هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ریان بڕیوه و پاره‌كه‌یان بردووه.
به‌پێی دانپێدانانی ژنه‌كه؛ دوای سه‌ربڕینی ته‌رمه‌كه‌یان كردۆته كیسه و خستویانه‌ته بۆدی ئۆتۆمبێلێكی پیكئابهوه، ژماره‌یه‌ك كیسه‌ی خۆڵ و خاشاك و جلوبه‌رگیان له‌سه‌ر داناوه، تا ته‌رمه‌كه ده‌رنه‌كه‌وێت، دواتر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له شه‌قامی سه‌ره‌كی نزیك پردی چواری ناوشار به‌جێهێشتووه.
له هه‌مان رۆژی تاوانه‌كه‌دا، ئه‌و ژن و مێرده به ئۆتۆمبێلێكی جۆری دووته‌نی ماڵه‌كه‌یان له گه‌ڕه‌كی نه‌سره‌وه بۆ ناوچه‌ی شه‌ریكه تارق، دوای سێ رۆژ هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و ناوچه‌یه ههڵیانكوتاوهسهریان، به‌ڵام ته‌نیا ژنه‌كه ده‌ستگیركراوه و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵاتووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه‌ی (كه‌ركوك ناو) و به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆش، گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وامه، ته‌واوی ده‌روازه‌كانی كه‌ركوك ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی "بكوژی سه‌ره‌كی".
به‌پێی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌رێی كامێراكانی چاودێرییه‌وه گه‌یشتون به‌و ئۆتۆمبێله‌ی ماڵی تۆمهتبارهكهی له نه‌سر گواستۆته‌وه، به‌وشێوه‌یه‌ش به‌وانیتر گه‌یشتون و ده‌ستگیریان كردون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه وتی ئه‌و چوار كه‌سه‌ی تر له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌دا ده‌ستگیركراون، یه‌كێكیان شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یه ماڵه‌كه‌ی گواستۆته‌وه، یه‌كێك كه‌فیلی خێزانه‌كه‌یه بۆ وه‌رگرتنی خانوی كرێ، ئه‌ویتریان خاوه‌نی خانوه‌كه و له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر، "كه‌سیان ئاگاداری روداوه‌كه نه‌بون و ته‌نیا كاریان بۆ ئه‌و ماڵه كردووه".
ئه‌و ژن و مێرده پێشتر دانیشتوی ئامرلی بون، پاشان چونه‌ته قه‌زای دوزخورماتوو، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه له‌وێ تاوانی كوشتن‌یان ئه‌نجامداوه و هه‌ڵاتون بۆ گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یران له‌شاری كه‌ركوك، له‌وێش كێشه‌یان بۆ دروستبووه و چونه‌ته گه‌ڕه‌كی نه‌سر تا كوشتنی پۆلیسه‌كه و جارێكی‌تر گواستنه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی شه‌ریكه تارق.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت ئه‌و خێزانه‌ی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، پێشینه‌ی تاوانكارییان هه‌یه، چه‌ندین تۆمه‌تیان له‌سه‌ره له دادگاكانی به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین.
به‌هجه‌ت ئه‌نوه‌ر، ئه‌و پۆلیسه‌ی بۆته قوربانی، خێزانداره، باوكی پێنج منداڵه و له كه‌ركوك نیشته‌جێ بوو.