هێزێكی زیاتری عیراقی ره‌وانه‌ی داقوق ده‌كرێت، به ئامانجی چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له ناوچه‌كه‌دا، دوای تۆماركردنی زنجیره‌یه‌ك روداوی ئه‌منی.
ئه‌و هێز چه‌كدارییانه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی، چه‌ند رۆژێكه به‌ره‌و ناوچه جیاوازه‌كانی داقوق به‌ڕێگاوه‌ن و به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی (كه‌ركوك ناو) بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له قه‌زاكه‌دا ده‌مێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حه‌شدی شه‌عبی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و هێزانه بۆ ئه‌ركێكی دیاریكراو هاتون، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانه، له‌رێی چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییه‌وه".
هێزه‌كان جگه له داقوق، ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی تری تكریت و دیاله‌ش كراون.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا چه‌ندین روداوی تری ئه‌منی له داقوق، به تایبه‌ت گونده كاكه‌یی و كوردنشینه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه رویانداوه، له كرده‌وه‌ی چه‌كداری، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو و سوتاندنی ده‌غڵ و دانی جوتیاران.
له دوایین روداودا، 25ی ئایار دوو گه‌نج رفێنران، كاتێك له ئه‌ركدابون وه‌ك پاسه‌وانی تاوه‌ره‌كانی كاره‌با له گوندی چه‌وركه-ی قه‌زای داقوق (44كم باشوری كه‌ركوك).
محه‌مه‌د ئیبراهیم، دانیشتوی ناوچه‌كه و ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پێمانباشه هێزی زیاتر له سنوره‌كه‌دا هه‌بن تا به ته‌واوی رێگه له جموجۆڵه‌كانی داعش بگرن".
به‌بڕوای ئه‌و، فراوانی ناوچه‌كه وایكردووه پێویستی به هێزی زیاتر هه‌بێت و له‌دوای هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكیش، هێزه‌كان بمێننه‌وه و جێگیربكرێن.
ئه‌بو عه‌لی به‌سری، یاریده‌ده‌ری جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كاروباری ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان به كه‌ناڵی نیمچه‌فه‌رمی عیراقییه‌ی راگه‌یاند پلانێكی ئه‌منییان داناوه بۆ رێگری له كرده‌وه‌كانی داعش له چوار پارێزگا، له نێویاندا كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش به به‌شداری ئه‌وان و ته‌واوی هێزه‌كانی دیكه.
هه‌فته‌ی رابردووش عوسمان غانمى، وەزیرى ناوخۆى عیراق رەزامەندی نیشاندا بۆ رەوانەكردنی دوو فەوجی تری پۆلیسی فیدراڵی بۆ ناوچه‌كانی خۆرئاوا و باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك.
عەلی حەمادی، یاریدەدەری پارێزگاری كەركوك، بە (كەركوك ناو)ی وت "بڕیارە ئەو دوو فەوجە لە بەرزاییەكانی سنورى قەزاى دوبز تاوەکو سنورى حەویجە جێگیربن، ناوچەكە لە مەترسییەكانی چەكدارانی داعش بپارێزن".
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوشاری كه‌ركوك، به ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و لیوای 61ی فیرقه‌ی تایبه‌ته‌وه‌یه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا، له قه‌زا و ناحیه‌كانیشدا سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی جێگیربون.