ئه‌نجومه‌نی سیاسی و به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو، له‌سه‌ر پۆستی پارێزگار و ئیداره‌دانی كه‌ركوك ده‌كه‌ونه تۆمه‌تباركردنی یه‌كتریی به گه‌نده‌ڵی، نانه‌وه‌ی ئاژاوه و په‌رته‌وازه‌یی.
زه‌قبونه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكییانه دوای ئه‌وه‌هات، به‌ره‌ی عه‌ره‌بی له به‌یاننامه‌یه‌كدا به فه‌رمی داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد راكان جبوری، له پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك دوربخاته‌وه و پارێزگارێكی بێلایه‌ن دابنێت.
هاوكاری ئه‌و داواكارییه وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی "كەمتەرخەمیی و بەكارهێنانی پۆستەكە" له‌لایه‌ن راكان جبورییه‌وه بۆ بەرژەوەندی خۆی و حزبەكەی.
ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی، كه جبوری یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانی، له په‌یجی خۆیان له فه‌یسبوك وه‌ڵامی به‌ره‌ی عه‌ره‌بییان داوه‌ته‌وه و نوسیویانه "سه‌ركردایه‌تی ته‌نیا له كه‌سانی خۆی دێت، راكان سه‌عید جبوری پارێزگاری كه‌ركوك نوێنه‌رایه‌تی من ده‌كات".
دواتر ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه "ئه‌و لایه‌نانه داوای پۆستی پارێزگار ده‌كه‌ن به پاڵنه‌ری نه‌ته‌وه‌یی یان سیاسی یاخود عه‌شایه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی".
"ئه‌و هه‌ڵوێستانه، هه‌نگاوی نابه‌رپرسانه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه چه‌ند جارێك خۆیان خستۆته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌قام و هه‌موو جارێكیش شكستیانهێناوه، رۆڵه‌كانی ئه‌م پێكهاته‌یه ئه‌وانیان قبوڵ نییه، بۆیه په‌نایان بردۆته‌وه به‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته نه‌رێنییه و دروستكردنی په‌رته‌وازه‌یی".
هه‌روه‌ها پێشیانوایه ده‌نگی ناڕه‌زایی ئه‌و لایه‌نانه، كه مه‌به‌ست لێی به‌ره‌ی عه‌ره‌بییه، ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی كێشه و "چاندنی فیتنه و له‌كارخستنی رێڕه‌وی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی و پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان رۆڵه‌كانی پارێزگاكه‌دا".
سەركردایەتی دوو لە گەورەترین هۆزە عەرەبییەكانی كەركوك، كه به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌ره‌ی عه‌ره‌بی و ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بیدا دابه‌شبون، چه‌ندین مانگه لە ململانێی تونددان لەپێناو سەلماندنی هێز و رۆڵیان لەنێو هەناوی دامەزراوە حكومییەكانی پارێزگاكەدا و یەكتر بە "لاواز لە ئیدارەدان و گەندەڵ" وێنادەكەن.
ئەو ململانێیە كە لەئێستادا پێناچێت بۆ بەریەككەوتن سەربكێشێت، لە دوای بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری كەركوك لەلایەن هۆزی جبورەوە دەستیپێكردووە لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017وە و تائێستاش بەردەوامە.
به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا دوای داواكاری وازهێنانی راكان جبوری، نوسیویه‌تی "تۆ بۆ واتكرد بكه‌وینه ململانێ و جیاوازی بیروڕا.. كاتێك مافی عه‌شایه‌ره‌كانت پشتگوێخست و په‌له‌تكرد له‌وه‌ی عه‌شیره‌تێكی تر مافی هه‌بێت له هه‌موو شتێك‌دا، پارێزگاریت له په‌یوه‌ندی نێوان عه‌ره‌بی كه‌ركوك نه‌كرد..".
"كه‌ركوك له‌ده‌ستی عه‌ره‌ب ده‌رچوو، به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته بێ پلانه‌كانی تۆ، بۆیه به‌رپرسیارێتی مێژوییت له‌سه‌رشانه له‌به‌رده‌م نه‌وه‌كانی ئه‌م پێكهاته‌یه‌دا" به‌پێی دوایین به‌یاننامه‌ی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی.
هەفتەی پێشوش، حزبی توركمان ئیلی، بەهەمان شێوە داوای دورخستنەوەی راكان سەعید و دانانی كەسێكی توركمانی كرد لە پۆستی پارێزگار و ناوبراویان بە "كەمتەرخەم و ئیدارەیەكی گەندەڵ" تۆمەتبار كرد.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك، راكان جبوری، وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی عیراق ده‌ستبه‌كاربوو، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای دورخستنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ركوك له‌و پۆسته.
له‌وكاته‌وه یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كه پۆسته‌كه به مافی خۆی ده‌زانێت نه‌یتوانیووه وه‌ریبگرێته‌وه، هه‌رچه‌نده دوای چه‌ندین مانگ له ناكۆكی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكرات دواجار له‌سه‌ر كاندیدێك رێككه‌وتن، ئه‌وه‌ش ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تری توركمان و عه‌ره‌بی به‌ده‌ستنه‌هێنا.