روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه له كه‌ركوك، زیانی به دوو هه‌زار دۆنم دانه‌وێڵه ده‌گه‌یه‌نێت و له پارێزگای نه‌ینه‌واش به‌رهه‌می زیاتر له شه‌ش جوتیار، به ته‌واوی سوتاون.
لیوا كازم بوهان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق دوای سه‌ردانیكردنی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه، له 20ی نیسانی 2020وه تائێستا زیاتر چڕبونه‌ته‌وه.
"له‌و ماوه‌یه‌دا 35 روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له كه‌ركوك تۆماركراون، كه به‌هۆیه‌وه دوو هه‌زار و 149 دۆنم دانه‌وێڵه سوتاون، ئه‌وه‌ش كه‌متربووه به‌راورد به پارێزگاكانی تر" به‌وته‌ی لیوا كازم.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له پارێزگای نه‌ینه‌وا 64 روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه هه‌بون و له ئه‌نجامدا شه‌ش هه‌زار و 63 دۆنم سوتاون، كه به‌روبومی جوتیاران و به‌شێكیشی پوش و په‌ڵاش بون.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له سه‌ڵاحه‌دین 66 ئاگركه‌وتنه‌وه تۆماركراون كه 572 دۆنم به‌رهه‌می جوتیاران سوتاون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی وتی به‌راورد به ساڵی رابردو روداوه‌كان كه‌مترن، سوپاس بۆ خوا، چونكه ساڵی رابردوو 55 هه‌زار دۆنم دانه‌وێڵه سوتان و ئه‌مساڵ زیاتر له 10هه‌زار و 242 دۆنم بووه تائێستا، له‌كاتێكدا به‌ره‌و كۆتایی وه‌رزی دروێنه ده‌ڕوات".
به‌پێی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق، سێ هۆكار له پشت روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دایه.
مه‌هدی قه‌یسی، راوێژكاری وه‌زاره‌ته‌كه پێشتر به میدیای عیراقییه‌ی نیمچه‌فه‌رمی راگه‌یاند جگه له چه‌كدارانی داعش، كه‌مته‌رخه‌می و جگه‌ره‌كێشانی جوتیاران و خه‌ڵك له هۆكاره‌كانی تری ئاگركه‌وتنه‌وه و سوتانی دانه‌وێڵه‌یه.
به‌ر له روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه، له چه‌ندین ناوچه‌ی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا هەزاران دۆنم زەوی دانەوێڵەی گەنم و جۆ بەرهەمەكانیان لەناوچون، بەهۆی تەرزە و بارینی بەخوڕ.
پارێزگاكانی كەركوك و نه‌ینه‌وا زەوییەكی بە پیتیان بۆ كشتوكاڵ بەتایبەت دانەوێڵە هه‌یه و ساڵانە روبه‌رێكی به‌رفراوان به گەنم و جۆ ده‌چێنرێن.