راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ئاشكرایده‌كات تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی نیمچهرێككهوتنێك له‌سه‌ر ئاستی باڵای ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (كه‌ركوك ناو)، راكان جبوری باس له ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كانی باشور و خۆرئاوای پارێزگاكه، پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و چه‌ندین دۆسیه‌ی تر ده‌كات، له نێویاندا پۆستی پارێزگار و ئیداره‌دانی كه‌ركوك.
سه‌باره‌ت به دوایین سه‌ردانی بۆ به‌غدا و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، راكان جبوری وتی "سه‌رۆك كۆمار پاڵپشتی پارێزگار و پارێزگاكان ده‌كات، نیمچهرێككهوتن هه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانیشه‌وه، كه خه‌رجكردنی بودجه‌ی پرۆژه‌كان به‌رده‌وامبێت تا نه‌وه‌ستن و رێگه‌نه‌درێت گۆڕانكاری له پۆستی پارێزگاره‌كاندا بكرێت".
ئه‌و ده‌ڵێت له چه‌ندین پارێزگای تری عیراق، سكاڵا هه‌بووه ده‌رباره‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ گۆڕینی پارێزگار.
له چه‌ندین پارێزگای تر ده‌ستتێوه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌بووه بۆ گۆڕینی پارێزگار
"ئێمه په‌یامی ئه‌وه‌مان گه‌یاند پارێزگاریش پێویستی به‌وه‌یه گره‌نتی هه‌بێت تا پلانی خۆی جێبه‌جێبكات، ناكرێت شه‌ش مانگ یان سێ مانگ جارێك گۆڕانكاری له‌و پۆسته‌دا بكرێت و به‌وشێوه‌یه پارێزگار ناتوانێت كاره‌كانی بكات".
راكان جبوری جه‌ختیكرده‌وه له ئێستادا و دوای گفتوگۆكان "نیمهرێككهوتن هه‌یه بارودۆخه‌كه (مانه‌وه له پۆستی پارێزگار) تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه".
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له واده‌ی خۆیدا تێپه‌ڕیووه و هیچ كاتێك بۆ سازكردنی دیارنیه.
پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت سه‌باره‌ت به ره‌خنه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی له‌سه‌ر ئیداره‌كانی پارێزگاكه، وتی "له سیسته‌می دیموكراتیدا خه‌ڵك ئازاده له‌وه‌ی ده‌یڵێیت، ئێمه ته‌نیا گوێ له‌و لایه‌نانه ده‌گرین نوێنه‌راتی سیاسی‌یان هه‌یه و له شه‌قامدا كاریگه‌رن، ئه‌وانه‌ی چونه‌ته هه‌ڵبژاردنه‌وه و نوێنه‌ریان له په‌رله‌مانه".
له چه‌ند رۆژی رابردودا هه‌ریه‌ك له به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ حزبی توركمان ئیلی، به جیا ره‌خنه‌یان له خودی پارێزگار و ئیداره‌ی كه‌ركوك گرت، به "كه‌مته‌رخه‌م و گه‌نده‌ڵی" تۆمه‌تباریان كردن، داوایانكرد گۆڕانكاری له پۆسته‌كه‌دا بكرێت.
گوێ له‌و لایه‌نانه ده‌گرین نوێنه‌رایه‌تی سیاسی و كاریگه‌رییان هه‌یه
راكان سه‌عید ده‌ڵێت ئه‌و هێزانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سیاسی‌یان نییه و "له شه‌قامدا خۆیان تاقیكردۆته‌وه و ئه‌نجامیان نه‌بووه، هێزێكی كاریگه‌ر نین".
داواشیكرد بارودۆخه‌كه زیاتر به‌ره‌و بارگرژی و ئاڵۆزی نه‌برێت، هه‌ر لایه‌نێك ره‌خنه و تێبینی له‌سه‌ر ئیداره‌دانی كه‌ركوك هه‌یه، ئه‌وا ده‌رگا و نوسینگه و ماڵه‌كانیان كراوه‌یه بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ر، نمونه‌ی ئه‌وه‌شی هێنایه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی هه‌موو پێكهاته‌كاندا سه‌رباری ناكۆكی سیاسی، كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان هه‌یه و گوێی له یه‌كتری ده‌گرن.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك، راكان جبوری، وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی عیراق ده‌ستبه‌كاربوو، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای دورخستنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كەریم له‌و پۆسته.
له‌وكاته‌وه یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كه پۆسته‌كه به مافی خۆی ده‌زانێت نه‌یتوانیووه وه‌ریبگرێته‌وه، هه‌رچه‌نده دوای چه‌ندین مانگ له ناكۆكی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكرات دواجار له‌سه‌ر كاندیدێك رێككه‌وتن، ئه‌وه‌ش ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تری توركمان و عه‌ره‌بی به‌ده‌ستنه‌هێنا.