ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، ده‌ستده‌كات به وه‌رگرتنی به‌رهه‌می ئه‌و گه‌نمه‌ی نیسكی تێكه‌ڵ بووه، ئه‌وه‌ش دوای ناڕه‌زایی جوتیاران و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق.
سایلۆی كەركوك لە سەرەتای وەرزی دروێنەدا بڕیاریدا وەرگرتنی بەروبومی جوتیاران رابگرێت، بە بیانوی تێکەڵبونی نیسک لەگەڵ دانەوێڵەی گەنم و جۆ، دواتر لیژنه‌یه‌ك له به‌غداوه پێكهێنرا و بڕیاریاندا پرۆسه‌كه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی حوزه‌یران دوای سه‌ردانی بۆ سایلۆ ئاشكرایكرد، ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی وه‌رگیراوه بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران كه نیسكی تێكه‌ڵ بووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگار، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له به‌غداوه پێكهێنراوه، ره‌زامه‌ندییان نیشانداوه ته‌واوی به‌رهه‌می جوتیاران وه‌ربگرن، له ئێستاشدا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش به‌ربه‌ست بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و به‌رهه‌مه دروستبكات و پابه‌ندی بڕیاره‌كان نه‌بێت، دورده‌خرێته‌وه.
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی به‌غدا له وەزارەتەکانی کشتوکاڵ، بازرگانیی و ئاسایشی نیشتیمانی پێكهاتبون بۆ وردبینیی و پشكنینی بەروبومی جوتیاران.
به‌ر له پێكهێنانی لیژنه‌كه، ژماره‌یه‌ك له جوتیارانی كه‌ركوك هه‌ینی 29ی ئایار له به‌رده‌م سایلۆ له ناوچه‌ی پیشه‌سازی گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاوه‌یانپێكرا.
به‌وته‌ی جوتیاران كاتێك گه‌نمه‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه بۆ چاندن، خۆی نیسكی تێكه‌ڵ بووه و خه‌تای ئه‌وان نییه، بۆیه داوایانده‌كرد حكومه‌ت به‌رهه‌مه‌كانیان وه‌ربگرێت.
جگه له‌و كێشه‌یه و چه‌ندین روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه هه‌زاران دۆنم دانه‌وێڵه سوتان، له چه‌ندین ناوچه‌ش روبه‌رێكی فراوان له گەنم و جۆ بەهۆی تەرزە و بارینی بەخوڕه‌وه له به‌هاری ئه‌مساڵدا له‌ناوچون.
زوهەیر عەلی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکوک پێشتر به (كەركوك ناو)ی وت "دروێنەی دانەویڵەی ئەمساڵ لە کەرکوک لە قۆناغی كۆتاییدایە و لەسەدا 95ی بەروبومەكان دروێنەكراون و 500 هەزار تەن بەرهەم هەبووە".
پارێزگای كەركوك زەوییەكی بە پیتی هەیە بۆ كشتوكاڵ بەتایبەت دانەوێڵە و ساڵانە لانیكەم ملیۆنێك و 500 هەزار دۆنم زەوی دەكرێت بە دانەویڵە، لەو ژمارەیە 900 هەزار دۆنمی دەكرێت بەگەنم، ئەوەش بەپێی ئاماره‌كانی كشتوكاڵی كەركوك.