به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبونی كه‌ركوك، سزادانی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی به‌شی نه‌به‌كام راده‌گه‌یه‌نێت، دوای سكاڵای دایكێك لە دژی ئەوەی منداڵە كوڕەكەیان گۆڕیوە و لەبری ئەو منداڵێكی كچیان پێداوە، هه‌رچه‌نده به‌وته‌ی ئه‌و روداوه "هه‌ڵه‌یه‌كی بێ مه‌به‌ست" بووه.
ئەو روداوە شەوی 14ی حوزەیران رویدا، كاتێك ژنێكی دووگیان بەناوی دێرین عەبدولجەبار (32 ساڵ)، لە نەخۆشخانەی منداڵبونی كەركوك لە گەڕەكی نەسر بە نەشتەرگەری منداڵێكی كوڕی لەدایكدەبێت و منداڵێكی كچی پێده‌ده‌نه‌وه، تا دواتر كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
حسێن ئیبراهیم جومەیلی، بەرێوەبری نەخۆشخانەی منداڵبونی كه‌ركوك ده‌ڵێت به‌هۆی كۆرۆناوه فشاری زۆریان له‌سه‌ره و بابه‌تی گۆڕینی ئه‌و منداڵه‌ش به‌وهۆیه‌وه بووه، "هیچ مه‌به‌ستێكی له پشته‌وه نه‌بووه".
هه‌روه‌ها به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوو منداڵی كوڕ و كچ له یه‌ككاتدا له دایكبون، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی خێزانه‌كانیان بۆ نیو كاتژمێر له به‌شی نه‌به‌كام ماونه‌ته‌وه، دواتر كوڕه‌كه بازنێك خراوه‌ته ده‌ستی بۆ ناسینه‌وه، دیاره بازنه‌كه‌ی كه‌وتووه و په‌رستیاره‌كه نه‌یزانیوه و خستویه‌تیه ده‌ستی منداڵه كچه‌كه، بهوشێوهیهك هه‌ڵه‌كه رویداوه".
دوای نیو كاتژمێره‌كه منداڵه‌كان به خێزانه‌كانیان دراوه‌ته‌وه، له‌وێدا دایكی كوڕه‌كه ده‌زانێت منداڵی خۆی نییه و نه‌خۆشخانه ئاگادارده‌كاته‌وه.
"دوای ئاگاداركردنه‌وه، چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌كه كراوه، پشكنینی خوێنیش كراوه و هه‌ر خێزانه و منداڵی خۆی وه‌رگرتۆته‌وه" به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه.
حسێن ئیبراهیم جومەیلی وتیشی "ئه‌و چوار كارمه‌نده‌ی به‌شی نه‌به‌كام نوێن و زانیاری ته‌واویان نییه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش پشتگیری داواكاری دایكی منداڵه‌كه‌مان كرد و ئه‌و كارمه‌ندانه به قورسی سزا ده‌درێت، شوێنه‌كانیان ده‌گۆڕێت و ئه‌گه‌ر سكاڵاش هه‌بێت ره‌نگه دوربخرێنه‌وه".
دایكی منداڵه كوڕه‌كه، هه‌رچه‌نده منداڵی خۆی وه‌رگرتۆته‌وه، به‌ڵام سكاڵایان لای پۆلیس لە دژی بەشی نەبەكامی نەخۆشخانە تۆماركردوە و گومانیان هەیە ئەو روداوە بە ئەنقەست كرابێت، بۆیه هێزه ئه‌منییه‌كانیش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.