"سوێند به‌خوا توانای كڕینی ده‌مامك و دهستكێشمان نییه بۆ خۆپارێزی، له‌وه‌ته‌ی كۆرۆنا بڵاوبۆته‌وه دوو هێنده‌ی پێشتر بارودۆخمان خراپ بووه" سالبی بهكراد ئارسین، وای وت.
قهدەغهی هاتوچۆ و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا، ئیش و كاری هاوسه‌ره‌كه‌ی سالبی وه‌ستاندووه، ته‌نیا موچه‌یه‌كی 250 هه‌زار دیناری مانگانه‌ی هه‌یه؛ ئه‌وه‌ش به‌شی بژێوی خێزانێكی پێنج كه‌سی ناكات.
سالبی بهكراد ئارسین (37 ساڵ)، ئهرمهنە و دایكی سێ منداڵه، دادوبێدادییەتی له ده‌ست سه‌ختی سه‌رده‌می كۆرۆنا كاتێك بۆ (كه‌ركوك ناو) قسه‌یكرد، "ژیانێكی زۆر سه‌ختە و بژێویمان خراپه، كۆرۆناش دۆخه‌كه‌ی خراپتر كردووە، چونكه هاوسه‌ره‌كه‌م ناتوانێت كاسبی بكات".
ئه‌و خێزانه خه‌ڵكی نه‌ینه‌وان، زیاتر له پێنج ساڵه به‌هۆی هێرشه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام - داعش"ـه‌وه ئاواره‌ی گوندی ههورێسك-ی دهۆك بون.
"له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوه، له ماڵەوە ده‌رنه‌چوین، رێگه‌ناده‌م منداڵه‌كانیشم تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك ببن، چونكه جگه له‌وه هیچ بژارده‌یه‌كی ترمان له به‌رده‌ستدا نییه" به‌وته‌ی سالبی بهكراد.
ئاماره‌كانی توشبون به كۆرۆنا له عیراق، هێشتا له‌هه‌ڵكشاندایه و نیمچه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ خۆپارێزی له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا به‌رده‌وامه، به‌و هۆیه‌وه زۆرێك له هاوڵاتیان به‌ناچاری له ماڵه‌وه‌ن و بارودۆخه‌كه كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر بژێوی خه‌ڵك.
ژیانێكی زۆر سه‌ختە و بژێویمان خراپه، كۆرۆناش دۆخه‌كه‌ی خراپتر كردووە
ئارتین مگردیج، دوای 40 ساڵ، زێدی خۆی له نه‌ینه‌وا به‌جێهێشت و رویكرده دهۆك بەهۆی هێرشه‌كانی داعشەوە، وا شه‌ش ساڵیشه ژیانێكی سه‌خت له ئاواره‌ییدا به‌ڕێده‌كات، ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌م مه‌ترسی كۆرۆنایهشدا، هیچ رێكخراو و لایه‌نێك هاوكاری نه‌كردوین، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی هه‌ژار له‌و ناوچه‌یه‌دایه و ناتوانن پێداویستی ته‌ندروستی و خۆپارێزی بۆ خۆیان دابینبكه‌ن".
ئه‌و هاوڵاتییه و به‌شێكی زۆر له دانیشتوانی گوندی ههورێسك، له كار و كاسبی دابڕاون، كه زیاتر له كشتوكاڵ و كرێكارییه‌وه سه‌رقاڵن، "كۆرۆنا كاریگه‌ری لەسەر هه‌مومان هه‌بووه، .."، داواشیكرد تا زووه حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان به هانایانه‌وه بچن.
گوندی ههورێسك، به دووری 8كم ده‌كه‌وێته قه‌زای سێمێل له دهۆك، له‌ساڵی 2006ـه‌وه ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه و ئێستا 350 خێزانی تێدا نیشته‌جێن کە زۆرینەیان ئه‌رمه‌نن، به‌شێكیان له نه‌ینه‌واوه ئاواره بون كاتێك له توندوتیژییه‌كانی داعش هەڵهاتن.
موخلاد وارتانیان، موختاری گوندی ههورێسك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خۆمانه جێبه‌جێیده‌كه‌ن بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا، له‌وه‌شدا درێغیمان نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه لای ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه هاوكاریمان بكه‌ن له دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خۆپارێزی و ته‌ندروستی و ده‌رمانڕێژی له گونده‌كه‌دا".
له گونده‌كه‌دا، چه‌ند رێكارێكی خۆپارێزی دانراون، له‌وانه هه‌ر كه‌سێك سه‌دا 100 له ته‌ندروستی دڵنیانه‌بن و گومانی كۆرۆنای لێبكرێت رێگه‌نادرێت بچێته گوندەکەوە.
"ده‌رگای كه‌نیسه و هۆڵی بۆنهكانمان داخستووه، رێگه‌ناده‌ین خه‌ڵك تێكه‌ڵاوی یه‌كتر ببن، چونكه كه‌سێک توشی كۆرۆنا بێت ئیتر هه‌موو دانیشتوانی گونده‌كه توش ده‌بن".
كه‌مترین پێداویستی خۆپارێزی و ته‌ندروستیمان هەیە
كه‌مینه‌ی ئه‌رمه‌ن له عیراق؛ به نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێن و زۆرینه‌یان له به‌غدا، ناوچه‌كانی تری موسڵ، كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستانن.
"خوا ره‌حمی كرد كۆرۆنا نەگەیشتە گوندەکەمان، چونكه كه‌مترین پێداویستی خۆپارێزی و ته‌ندروستیمان هەیە، بۆیه خه‌ڵك زۆر پابه‌ندی خۆپارێزین" شانت ههوادیس، وای وت.
شانت شۆفێری تاكسییه و زیاتر له دوو مانگه كارناكات، چونكه نیمچه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بەردەوامە، ئه‌و بۆ (كه‌ركوك ناو) ده‌ڵێت "بارودۆخێكی تا بڵێی سه‌خته، بێ كار دانیشتوین، له‌كاتێكدا پێداویستی رۆژانه‌مان زیاتر بوه و هه‌موو شتێك له‌سه‌ر خه‌رجی خۆمان ده‌كڕین".
ئه‌رمه‌ن؛ هاوشێوه‌ی كه‌مینه‌كانی تری نه‌ینه‌وا له ناوه‌ڕاستی 2014ەوە تا كۆتایی 2017 روبه‌ڕوی پێشێلكاریی و راوه‌دونان بونهتەوه له‌لایه‌ن داعشەوە. هێشتا ژمارەیەک له خێزانه‌كانیان بە ناچاری له ئاواره‌ییدا ده‌ژین، بەرادەیەک لە کۆی زیاتر لە ٧٨٧ هەزار ئاوارەی ناوخۆ، لە سەدا دەیان لە پێکهاتەکانی وەک ئه‌رمه‌ن، کاکەیی، شه‌به‌ك و تورکمانن.
شانت و ههوادیس و هاوڵاتیانی تری ئه‌رمه‌ن له ههورێسك داواده‌كه‌ن؛ ده‌ستی هاوكاری رێكخراوه مرۆییه‌كانیان پێبگات، تا لانیكه‌م ئه‌و باره‌ی سهختتهی له ئاواره‌ییدا له‌سه‌رشانیانه، به‌هۆی كۆرۆنا هێنده‌ی تر سەخت نه‌بێت.