ژماره‌یه‌ك له پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك، دژی بڕیاری ته‌رخانكردنی نه‌خۆشخانه‌كه بۆ توشبوانی كۆرۆنا گردبونه‌وه و مانیانگرت، چونكه پێیانوایه ئه‌و بڕیاره "هه‌ڵه‌یه" و كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه.
شانه‌ی قه‌یرانه‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كه‌ركوك، بڕیاریداوه توشبوانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاره‌كه بخاته ژێر چاودێری پزیشكییه‌وه، به‌هۆی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی هه‌ڵگرانی ئه‌و ڤایرۆسه و نه‌مانی جێی پێویست له سه‌نته‌ره‌كانی تری چاره‌سه‌ری.
كامەران عەلی، كارمەندی تەندروستی نەخۆشخانەی گشتی كه‌ركوك له مانگرتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هیچ كەلوپەلێكی پێویستمان نییە تا خۆمان له كۆرۆنا بپارێزین، له‌كاتێكدا سه‌دان كه‌س رۆژانه بۆ چاره‌سه‌ر ده‌بینین، جگه له‌وه‌ش بڕیاری هه‌ڵه ده‌ده‌ن تا نه‌خۆشخانه‌كه بكرێته شوێنی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا".
ئه‌و ده‌ڵێت شوێنی ئه‌وان گونجاو نییه بۆ كۆرۆنا، له ناوه‌ندی شاردایه و پێویسته بڕیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
له گردبونه‌وه و مانگرتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی حوزه‌یران، كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه جگه له داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه به پێویستیانزانی پێداویستی خۆپارێزی له كۆرۆنایان بۆ دابینبكرێت.
كاڵێ ئازاد، كارمەندی تەندروستی نەخۆشخانەكه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "رازی نابین ئەم نەخۆشخانەیە تایبەت بكرێت بە توشبوانی كۆرۆنا... ئەگەر وه‌ڵامی داواكارییەكەمان نه‌درێته‌وه بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان و مانگرتن".
هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی كارمه‌نداندا، ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی نه‌خۆشی گورچیله‌ش گردبونه‌وه، دژی بڕیاری ته‌رخانكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بۆ كۆرۆنا، كه شوێنی سه‌ره‌كی ئه‌وانه بۆ چاره‌سه‌ر، به تایبه‌ت شتنی گورچیله.
(كه‌ركوك ناو) زیاد له جارێك په‌یوه‌ندی كرد به لێپرسراوانی باڵای ته‌ندروستی كه‌ركوكه‌وه به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه.
توشبوانی كۆرۆنا له كه‌ركوك له هه‌ڵكشانی به‌رده‌وامدایه، تائێستا 710 هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه 194 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 25 توشبوی په‌تاكه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
به گشتی له عیراق ژماره‌ی توشبوانی گه‌یشتۆته 30 هه‌زار و 868 كه‌س، كه 13 هه‌زار و 935 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه، هه‌زار و 100 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون گیانیانله‌ده‌ستداوه.