هێزه چه‌كداره‌كانی داقوق، دوو بازگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه هه‌ڵده‌گرن و چاودێری ئه‌منی ناوشار چڕتر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی چه‌ند گۆڕانكارییه‌كدا بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان.
له چه‌ند رۆژی رابردودا، دوو بازگه له باكور و باشوری داقوق هه‌ڵگیران، به‌وپێیه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كییان نه‌بووه له پاراستنی ئه‌منیه‌تی ناو قه‌زاكه‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و دوو بازگه‌یه سه‌ره‌كی نه‌بون و چه‌ند ساڵێكه دانراون، لابردنیشیان هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌منی له‌سه‌ر قه‌زاكه دروستناكات".
ئه‌و دوو بازگه‌یه له شه‌قامی گشتی كه‌ركوك بون و په‌یوه‌ندییان به ناوه‌ندی داقوقه‌وه نییه.
"هه‌ر له‌و شه‌قامه بازگه‌یه‌كی تر هه‌یه، هیچ كه‌لێنێكی ئه‌منی دروستنابێت، به‌ڵكو چاودێری ئه‌منی چڕتر ده‌كرێنه‌وه و بازگه ناوخۆییه‌كان كۆنتڕۆڵی هه‌ر بارودۆخێكی نه‌خوازراو ده‌كه‌ن" به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه كه ئاماده‌نه‌بوو ناوی بڵاوبكرێته‌وه.
ئه‌و گۆڕانكارییه ئه‌منییانه دوای ناڕه‌زایی دانیشتوانی داقوق، به تایبه‌ت گونده كاكه‌ییه‌كان دێت به‌هۆی هه‌ڵكشانی كرده‌وه چه‌كدارییه‌كان، داواشیانكرد گره‌نتی پاراستنی ژیانیان بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ئه‌منی كه به‌هۆی نه‌بونی مۆڵه‌تی لێدوانه‌وه داوایكرد ناوی نه‌هێنرێت به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بازگه‌كانی ناوشار و گه‌ڕانی هێزه ئه‌منییه‌كان چڕتردهكرێنهوه، دڵنیایی ته‌واو به خه‌ڵك ده‌ده‌ین ژیانیان ده‌پارێزین و هیچ مه‌ترسییه‌ك نییه".
سه‌رچاوه‌كه رونیشیكرده‌وه ئه‌و دوو بازگه‌یه هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی ناو داقوق دروستناكات.
له سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی ئه‌مساڵیشدا، لیوای 45ی سوپای عیراق لە گوندە كاكەیینشینەكانی قەزای داقوق جێگیربون و پۆلیسی فیدراڵیش دۆسییەی ئەمنی ناو شاری قەزاكەی وەرگرت.