كوڕێكی 16 ساڵ، بە دەمانچە تەقە لە باوكی دەكات و لەخەودا دەیكوژێت، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو دەمەقاڵێیان بووە.
ئەو روداوە كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی حوزەیران لە گەڕەكی دەروازە رویدا، كاتێك باوكەكە لە شیرینی خەودا بووە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی كەركوك، بە (كەركوك ناو)ی وت "تیمیكانمان هەر كاتی روداوەكە ئاگاداركرانەوە و گەیشتنە شوێنی روداوەكە، باوكەكە فەرمان مەلا حەمەدەمین لەلایەن کوڕەکەیەوە كە تەمەنی 16 ساڵە كوژراوە".
وتیشی "كوڕەكە بە دەمانچە تەقەی كردووە و دوای روداوەكە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە ودەستگیرنەكراوە".
شەوی رابردوو ئەو باوك و كوڕە بۆتە دەمەقاڵێیان و لە كوڕەكەیداوە، بەڵام بەپێی سەرچاوەكەی پۆلیس، هەر شەوی رابردو ئاشتبونەتەوە و تەنانەت باوكەكە كوڕەكەی لە تەنیشت خۆی خەواندووە.
سەرچاوەكە هیچ زانیارییەكی نەدا لەبارەی هۆكاری شەڕی نێوان ئەو كوڕ و باوكە.
گەڕەكی دەروازە كە روداوەكەی تیا رویداوە، دەكەوێتە خۆرهەڵاتی كەركوك.
كوڕێكی 16 ساڵ، بە دەمانچە تەقە لە باوكی دەكات و لەخەودا دەیكوژێت، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو دەمەقاڵێیان بووە.
ئەو روداوە كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی حوزەیران لە گەڕەكی دەروازە رویدا، كاتێك باوكەكە لە شیرینی خەودا بووە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی كەركوك، بە (كەركوك ناو)ی وت "تیمیكانمان هەر كاتی روداوەكە ئاگاداركرانەوە و گەیشتنە شوێنی روداوەكە، باوكەكە فەرمان مەلا حەمەدەمین لەلایەن کوڕەکەیەوە كە تەمەنی 16 ساڵە كوژراوە".
وتیشی "كوڕەكە بە دەمانچە تەقەی كردووە و دوای روداوەكە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە و دەستگیرنەكراوە".
كوڕەكە بە دەمانچە تەقەی كردووە و دوای روداوەكە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە و دەستگیرنەكراوە
شەوی رابردوو ئەو باوك و كوڕە بۆتە دەمەقاڵێیان و لە كوڕەكەیداوە، بەڵام بەپێی سەرچاوەكەی پۆلیس، هەر شەوی رابردو ئاشتبونەتەوە و تەنانەت باوكەكە كوڕەكەی لە تەنیشت خۆی خەواندووە.
سەرچاوەكە هیچ زانیارییەكی نەدا لەبارەی هۆكاری شەڕی نێوان ئەو كوڕ و باوكە.
گەڕەكی دەروازە كە روداوەكەی تیا رویداوە، دەكەوێتە خۆرهەڵاتی كەركوك.
ئەوە سێیەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بوو لە 24 كاتژمێری رابردودا لەو شارە، دوای ئەوەی دوێنێ یەكشەممە ئۆتۆمبێل منداڵێكی یەك ساڵ و نیو دەشێلێت و بەر لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گاینلەدەستدا.
سەرچاوەیەكی پۆلیس وتی "شۆفێرەكە هەڵهاتووە و دەستگیرنەكراوە".
لە روداوێكی تردا هەر دوێنێ یەكشەممە لە ناوچەی پیشەسازی شاری کەرکوک، هاوڵاتییەکی 47 ساڵ، کە پیشەوەرە گیانلەدەستدەدات، دوای ئەوەی دەرگای ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بەر سەری دەكەوێت.