هێزێكی چەكدار و راهێنراوی 100 كەسی لە گوندەكانی باشوری داقوق جێگیر و دەستبەكاربون، ئەوەش دوای زیاتر لە مانگێك لە راهێنان.
ئەو هێزە، دوێنێ یەكشەممە 28ی حوزەیران مەشقەكانیان لە بارەگای فەوجی سێی لیوای 16ی حەشدی شەعبی لە داقوق تەواو كرد و یەكەم موچەیان بەسەردا دابەشكرا، بەپێی سەرچاوەیەك لە حەشدی شەعبی بۆ (كەركوك ناو).
سەرچاوەكە جەختیكردەوە "هەر 100 چەكدارەكە سەر بە عەشیرەتی مەفرەجین و خالید مەفرەجی رۆڵی هەبووە لە پێكهێنانی ئەو هێزە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی گوندە عەرەبییەكانی باشوری داقوق".
وتیشی "هێزەكە هێشتا رون نییە، ئایا سەر بە لیوای 16ی حەشدی شەعبی دەبێت، یان هێزی تر، دوێنێ یەكەم موچەیان پێدرا كە بڕەكەی ملیۆن و سێ هەزار دیناری عیراقییە".
دوێنێ یەكەم موچەیان پێدرا كە بڕەكەی ملیۆن و سێ هەزار دیناری عیراقییە و رەوانەی باشوری داقوق كران
لەگەڵ تەواوكردنی خول و مەشقەكانیان و پێدانی موچە، هێزەكە رەوانەی گوندەكانی تامور، تەل بسەل و ئەلبو شەھاب كران و جێگیربون. كە زۆرینەی دانیشتوانی ئەو گوندانە سەر بە عەشیرەتی مەفرەجین.
هێزه چه‌کداره‌کانی داقوق، دوو بازگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاکه هه‌ڵده‌گرن و چاودێری ئه‌منی ناوشار چڕتر ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی چه‌ند گۆڕانکارییه‌کدا بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان.
پێكهێنانی ئەو هێزە، هاوكاتە لەگەڵ لەگەڵ چەند گۆڕانكارییەكی تری ئەمنی لە قەزای داقوق، لەوانە هەڵگرتنی دوو بازگه له باکور و باشوری قەزاكە، به‌وپێیه‌ی رۆڵی سه‌ره‌کییان نه‌بووه له پاراستنی ئه‌منیه‌تی ناو قه‌زاکه‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له داقوق یەكشەممە 28ی حوزەیران به (که‌رکوک ناو)ی وت "ئه‌و دوو بازگه‌یه سه‌ره‌کی نه‌بون و چه‌ند ساڵێکه دانراون، لابردنیشیان هیچ کاریگه‌رییه‌کی ئه‌منی له‌سه‌ر قه‌زاکه دروستناکات... هه‌ر له‌و شه‌قامه بازگه‌یه‌کی تر هه‌یه، هیچ که‌لێنێکی ئه‌منی دروستنابێت، به‌ڵکو چاودێری ئه‌منی چڕتر ده‌کرێنه‌وه و بازگه ناوخۆییه‌کان کۆنتڕۆڵی هه‌ر بارودۆخێکی نه‌خوازراو ده‌که‌ن".
ئه‌و گۆڕانکارییه ئه‌منییانه دوای ناڕه‌زایی دانیشتوانی داقوق، به تایبه‌ت گونده کاکه‌ییه‌کان دێت به‌هۆی هه‌ڵکشانی کرده‌وه چه‌کدارییه‌کان، داواشیانکرد گره‌نتی پاراستنی ژیانیان بکرێت.