جوتیارێك كوژرا و چوار هاوڵاتی تر برینداربون، ئه‌وه‌ش له هێرشێكی چه‌كدارانی نه‌ناسراو بۆ گوندێكی جه‌له‌ولا، دوای ته‌نیا رۆژێك له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی هێزه عیراقییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، چوارشه‌ممه 15ی ته‌مموز هێرشیانكرده سه‌ر گوندی ئوم حونته له باكوری ناحیه‌ی جه‌له‌لا له قه‌زای خانه‌قین.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت هێرشه‌كه ژماره‌یه‌ك جوتیاری گونده‌كه‌ی كردۆته ئامانج، به‌هۆیه‌وه جوتیارێك كوژراوه و چواری تر بریندار بون، كه بارودۆخی ته‌ندروستی یه‌كێكیان ناجێگیره.
ئه‌و هێرشه دوای دڵنیایی دامه‌زراوه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هات له ئاسایشی ناوچه‌كه به‌هۆی كۆتایی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گوندی ئوم حونته به (كه‌ركوك ناو)ی وت چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له جوتیاران كردووه له‌نێو كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵیدا، له‌وه‌شدا پێنج كه‌س به‌ركه‌وتون، كه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه.
هێرشه‌كه دوابه‌دوای رۆژێك هات له كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی "پاڵه‌وانانی عیراق" له دیاله.
ئەو ئۆپەراسیۆنەی سنوری قەزای خانەقین، دوای چوار رۆژ لە دەستپێكردنی لەژێر چاودێری مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، سێشەممە 14ی تەمموز كۆتایی هات و تیایدا سێ چەكدار كە هێزە ئەمنییەكان بە "داعش" ناویان دەبەن كوژران و دەیان مۆڵگە و حەشارگەی گروپە چەكدارەكان لەناوبران.
به‌وته‌ی هێزە بەشداربوەكانی ئۆپەراسیۆنی "پاڵەوانانی عیراق"، ئۆپەراسیۆنەكەیان کاریگەری "گرنگی" دەبێت لەسەر لاوازبونی داعش و کەمکردنەوەی کردەوە توندوتیژییەكان ده‌بێت.
سوپای عیراق، حەشدی شەعبی، پۆلیسی فیدراڵی و هێزەكانی دژەتیرۆری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بەشێك بون لەو هێزانەی بەشداربون لەو ئۆپەراسیۆنە.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی توندوتیژی له ناوچه جیاوازه‌كانی خانه‌قین تۆماركراون، له نێویاندا چه‌ندین هێرشی چه‌كداری بۆ گوندنشینان كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گیانیانله‌ده‌ستداوه و برینداربون، جگه‌له‌وه‌ی زیانی زۆری ماددییان لێكه‌وتۆته‌وه.