په‌روه‌رده‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، وردبینی ناوی دامه‌زراوانی ته‌واو كرد و كۆتایی به‌و كێشانه‌ش هێنا كه پرۆسه‌كه‌ی روبه‌ڕوی ره‌خنه و گاڵته‌جاڕی كردبۆوه، وه‌ك ده‌رچونی ناوی سه‌یروسه‌مه‌ره‌وه له تیروپشكی ئه‌لیكترۆنیدا بۆ دامه‌زراندن له نێویاندا میسی و عه‌نته‌ری كوڕی شه‌داد.
ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه 16ی ته‌مموز، ناوی حه‌وت هه‌زار و 22 دامه‌زراوی سلكی په‌روه‌رده له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، شۆفێر و كارگوزار بڵاوكرایه‌وه، تا له خوێندنی نوێی 2020-2021دا ده‌ستبه‌كاربن.
عه‌بدولحه‌مید مه‌جید ره‌شید، سه‌رپه‌شتیاریی به‌شی كوردی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌مڕۆ ناوی حه‌وت و 22 كه‌سه‌كه یه‌كلاكرانه‌وه و به فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا، تا وه‌ك مامۆستای سه‌ره‌تایی، ئاماده‌یی، نوسه‌ر، فه‌رمانبه‌ری كارگێڕی، شۆفێر و چه‌ند كارێكیتر ده‌ستبه‌كاربن".
په‌روه‌رده‌ی گشتی نه‌ینه‌وا، 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن حكومی راگه‌یاند بۆ حه‌وت هه‌زار و 22 كه‌س، ئه‌وه‌ش له‌رێی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، كه زیاتر له 154 هه‌زار كه‌س پڕیانكرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه راگه‌یاندنی كۆتایی ناوه‌كان دواكه‌وت.
پێداچونه‌وه به ناوه‌كاندا دوای ئه‌وه‌هات له ئه‌نجامی تیروپشكێكی په‌روه‌رده‌دا له كانونی یه‌كه‌می 2019، ناوی وه‌همی و ته‌نزئامێز بۆ دامه‌زراندن گه‌ڕانه‌وه وه‌ك لیۆ میسی، یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی و عه‌نته‌ری كوڕی شه‌داد، شاعیری به‌ر له ده‌ركه‌وتنی ئیسلام و بیب بیب، كه‌سایه‌تی كارتۆنی.
مێڤان عیدۆ، ده‌رچوی ساڵی 2012ی په‌یمانگه‌ی مامۆستایانی شنگال كه زیاتر له پێنج ساڵه مامۆستای خۆبه‌خشه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر ئه‌مڕۆ ناوی منیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دامه‌زراندن، چه‌ند رۆژێكی تر مامه‌ڵه‌ی ده‌ستبه‌كاربون ته‌واو ده‌كه‌ین تا ناوه‌كانمان بۆ رێكاره ئیدارییه‌كانی تر ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێن".
له پرۆسه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌دا؛ به‌شێكی بۆ خاوه‌ن بڕوانامه، به‌شێكی تر بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و نیوه‌یه‌شی بۆ وانه‌بێژانی خۆبه‌خشن.
لێپرسراوه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا رونیكرده‌وه دامه‌زراندنه‌كه بۆ 9 په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكه بووه، ره‌نگه تا فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربونیشیان له به‌غداوه ده‌رده‌چێت چه‌ند مانگێك كاتی بوێت.
عه‌بدولحه‌مید مه‌جید ده‌ڵێت زیاتر له شه‌ش مانگ سه‌رقاڵی وردبینی و جیاكردنه‌وه‌ی ناوه‌كان بون، چونكه پرۆسه‌یه‌كی ئاسان نه‌بووه، ژماره‌یه‌كی زۆر فۆڕم هه‌بووه و هه‌وڵدراوه هیچ كێشه‌یه‌ك له پرۆسه‌كه‌دا نه‌مێنێت.
"به‌شێكی زۆری دامه‌زراندنه‌كه بۆ مامۆستایانی خوبه‌خش بووه، به دیاریكراوی نازانم ژماره‌كه چه‌نده، به‌ڵام ره‌چاوی هه‌موو خاڵ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كمان كردوه".
له شاری موسڵ و ناوچه‌كانی تری پارێزگای نه‌ینه‌وا، زیاتر له 21 هه‌زار وانه‌بێژ چاوه‌ڕێی دامه‌زراندنن به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی یان گرێبه‌ستی كاتیی.
به‌پێی رێكاره‌كانی په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا، تا 23ی ته‌مموز، ئه‌و كه‌سانه‌ی فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه و ناویان ده‌رنه‌چووه، مافی تانه‌دانیان له پرۆسه‌ی دامه‌زراندنه‌كه هه‌یه.
كه‌رتی په‌روه‌رده له نه‌ینه‌وا، به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی دژ به داعشه‌وه هێشتا به ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت، له نێویاندا كه‌می مامۆستا.