کەمینەکانی عیراق ئامرازی ئاشتیانە نەما تاقینەکەنەوە، تا ئاستی پەراوێزخستنیان پیشانی هەمووان بدەن. بەلای خانمە گۆرانیبێژێکی کاکەییەوە، پێدەچێت گۆرانی ووتن دوا پەناگەی دەربڕینی بێهیوایی ئەو کەمینە ئایینیە بێت بەرامبەر ئەوەی ئێستا لە عیراق روبەڕوی دەبنەوە.
ده‌نگێكی به‌سۆزی هه‌یه؛ ئاوازێكی غه‌مگینی هه‌ڵبژاردووه و به زاراوه‌ی ماچۆی كاكه‌یی، مه‌ینه‌تییه‌كانی هاوڵاتیانی هاوئایینی به گوێی دنیادا ده‌دات.
روبار ره‌شید كاكه‌یی، له‌رێی هونه‌ره‌وه، به گۆرانی هاوكاری كاكه‌یی، هه‌رچی مه‌ینه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری ئه‌و پێكهاته‌یه‌یه له 17 ساڵی رابردودا، به هه‌زاران كه‌سی گه‌یاند.
گۆرانییه‌كه‌ی روبار ره‌شید، لاواندنه‌وه‌یه بۆ قوربانیانی كاكه‌یی له عیراق و جیهان، به تایبه‌ت له قه‌زای داقوقی كه‌ركوك، كه له چه‌ند مانگی رابردوی سه‌رده‌می كۆرۆنادا روبه‌ڕوی چه‌ندین توندوتیژی بونه‌ته‌وه.
ویستم به‌و گۆرانییه ده‌نگی بێكه‌سی كاكه‌ییه‌كان بگه‌یه‌نم
"زۆر كاره‌سات رویدا؛ بێ ئه‌وه‌ی كه‌س به ده‌نگمانه‌وه بێت، من ویستم به‌و گۆرانییه ده‌نگی بێكه‌سی كاكه‌ییه‌كان بگه‌یه‌نم" روبار ره‌شیدی خانمە گۆرانیبێژ، وای وت.
ئه‌و گۆرانییه له چه‌ند رۆژێكدا، چەندین هه‌زار كه‌س گوێیان لێگرتووه و ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌یان بینیووه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه.
(كه‌ركوك ناو)، به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ كلیپەکە، له‌رێی راپۆرتێكی ڤیدیۆییه‌وه، به چاوپێكه‌وتنێكی كورتی روبار ره‌شید، باسی له‌گه‌یاندنی هاواری كاكه‌یی كرد له‌رێی هونه‌ره‌وه.
ئه‌و دوو ڤیدیۆیه له په‌یجی (كه‌ركوك ناو) له فه‌یسبوك، زیاتر له 32 هه‌زار بینه‌ر، 100 شه‌یر و زیاتر له 150 كۆمێنتی بۆ هاتووه.
محه‌مه‌د نوری، له كۆمێنتی ڤیدیۆی گۆرانییه‌كه‌دا نوسیویه‌تی "كاكه‌ییه‌كانی داقوق هه‌میشه هاوڕێ و دۆست بون، جێ په‌نجه‌یان له سه‌قامگیری شاره‌كه‌دا دیاره".
كاكه‌ییه‌كان، كه به پێكهاته‌یه‌كی ئاشتیخواز و بێ كێشه وێنا ده‌كرێن؛ له داقوق و چه‌ندین ناوچه‌ی تری عیراق روبه‌ڕوی چه‌ندین كرده‌وه‌ی توندوتیژی بونه‌ته‌وه، ته‌نیا له چه‌ند مانگی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كۆرۆنادا، زیاتر له 16 هاوڵاتییان به‌وهۆیه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه، كاتێك هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه سه‌رقاڵ بون.
روبار ره‌شید كاكه‌یی (33 ساڵ) به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كاكه‌ییه‌كان به به‌رده‌وامی به ده‌ستی گروپه تیرۆریستییەکان شه‌هید ده‌کرێن، هیچ لایەنێكی عیراقیش وه‌ك پێویست نامانپارێزن".
"له 2003ـه‌وه هاوڵاتی كاكه‌یی شه‌هید ده‌كرێن و قوربانین، ماڵیان ده‌سوتێت، گه‌نجه‌كانمان ده‌ڕفێنرێن، شوێنه پیرۆزه‌كانمان ده‌ته‌قێنرێنه‌وه و گۆڕستانه‌كانمان تێكده‌درێن".
گۆرانییه‌كه‌م به زاراوه‌ی ماچۆی كاكه‌ییه تا ئه‌و زاراوه‌یه به زیندوێتی بهێڵینه‌وه
گۆرانییه‌كه‌ی روبار؛ له چه‌ندین ده‌زگای میدیایی عیراقی بڵاوكرایه‌وه و ژماره‌یه‌ك رێكخراو و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانیش گرنگییان پێدا.
په‌یجی فه‌رمی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، گۆرانییه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و له سه‌ردێڕه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی "ھەرچەندە داعش و گروپە توندڕەوەکانی تر پێکھاتە و فرەچەشنە ئاینییەکان دەکەنە ئامانجی ھێرشەکانیان لە ھەرێمی کوردستان و عیراق، به‌ڵام بنەماکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان بە بەردەوامی ماونەتەوە".
هه‌روه‌ها به‌ناوی ئه‌مریكاوه جارێكی‌تر جه‌ختكراوه‌ته‌وه له پاراستنی پێکھاتەکان و کەلەپوری کەلتوری ئیتنیکی لە ھەرێمی کوردستان و عیراق.
ئه‌و گۆرانییه له په‌یجی كونسوڵخانه زیاتر له 41 هه‌زار بینه‌ر، 44 شه‌یر، 110 كۆمێنتی هه‌بووه.
روبار ده‌ڵێت له هه‌موو روداوه‌كاندا هه‌ر ته‌نیا بون، "بۆیه له‌رێی هونه‌ره‌وه ده‌نگی بێكه‌سی و مه‌ینه‌تی كاكه‌ییمان به جیهان گه‌یاند تا بزانن له وڵاتی خۆماندا چۆن ده‌ژین".
روبار یه‌كه‌م خانمی كاكه‌ییه به زاراوه‌ی ماچۆ –زاراوه‌ی تایبه‌ت به كاكه‌یی- گۆرانی بڵێت.
"هه‌وڵمانداوه ئه‌و زاراوه‌یه به زیندوێتی بهێڵینه‌وه".
ڤیدیۆی گۆرانییه‌كه له قه‌ڵای مێژویی ناوەڕاستی كه‌ركوك تۆماركراوه، له‌نێو كلیپه‌كه‌دا وێنه‌ی چەندین روداوی ناوچه كاكه‌ییه‌كانی تێدایه.
روبار ره‌شید سوپای ماڵپه‌ڕی (كه‌ركوك ناو)ی كرد بۆ هاوكاریكردنی به پێدانی فۆتۆ و ڤیدیۆی ئه‌و روداوانه‌ی به‌سه‌ر كاكه‌ییه‌كاندا هاتون.
رێگه‌یان نه‌دا كلیپی گۆرانییه‌كه له گوندی عه‌لی سه‌رای كاكه‌یی له داقوق تۆماربكه‌ین
(كه‌ركوك ناو) زیاتر له دوو ساڵه زیاد له هه‌ڵمه‌تێكی هه‌بووه بۆ گه‌یاندنی هاواری كاكه‌ییه‌كان، له‌رێی ڤیدیۆ و راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانیه‌وه، ئێستاش به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی (رێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی کەمینەکان - MRG) ژیانی هاوڵاتیانی کاکەیی لە داقوق تا کۆتایی ئەمساڵ ئەرشیف و بڵاودەکاتەوە، دواتر دەبێتە کتێبێک کە بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزیی چاپدەکرێت.
بیرۆكه‌ی گۆرانییه‌كه له روداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی به‌سه‌ر كاكه‌ییه‌كاندا هات ئیلهامی وەرگرتووە.
"خاوه‌نی بیرۆكه‌كه مامۆستا لوقمان ره‌شید كاكه‌یی برای هاوسه‌ره‌كه‌م بوو، هاوسه‌ره‌كه‌شم زۆر پاڵپشتی كردم، وتی ئه‌و رێچكه‌یه بشكێنه و گۆرانییه‌كه تۆمار بكه، هەرچەندە له مناڵییه‌وه خولیای گۆرانی ووتنم هەر هه‌بووە".
روبار ره‌شید له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسێكدا هاوسه‌رگیری كردووه، دایكی سێ منداڵه و له كه‌ركوك نیشته‌جێیه.
له چه‌ناڵی یوتیوبی روبار؛ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س گۆرانییه‌كه‌یان بینیووه و زۆرینه‌ش جگه له ده‌ستخۆشی، هاوسۆزی خۆیان بۆ مافی كاكه‌ییه‌كان نیشانداوه.
محه‌مه‌د جه‌لیل، كه‌سایه‌تی نێو حزبێكی ئیسلامی سوننه‌یه له كه‌ركوك، له كۆمێنتێكدا بۆ گۆرانییه‌كه نوسیویه‌تی "کاکەییەکانی کەرکوک ڕەمزی پێکەوەژیانی ئاشتیانەن، نمونەی وەفا و ڕەوشتی بەرزن، بەڵام مەخابن بونەتە قوربانی سیاسەتی هەڵە... بەشیان کوشتن و دەربەدەری و ماڵوێرانییە".
دوای ئاماده‌كردنی تێكست، ئاواز و گۆرانییه‌كه؛ روبار و تیمه‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت له گوندی عه‌لی سه‌رای كاكه‌یی (10كم باشوری خۆرئاوای داقوق) ڤیدیۆ كلیپه‌كه تۆماربكه‌ن.
"چه‌ند جارێك به فه‌رمی داوامانكرد له گۆڕستانی ئه‌و گونده گۆرانییه‌كه تۆماربكه‌ین، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان نه‌دا، منیش ده‌پرسم بۆ رێگرییان كرد؟ له‌كاتێكدا گۆڕستانی باوباپیرانمانه، حكومه‌تی عیراقی ده‌یه‌وێت به‌وشێوه‌یه مافی ئێمه‌ی كاكه‌یی بدات" روبار وای وت.
كاکەیی ژماره‌یان بە 100 هەزار کەس مه‌زنده‌ده‌كرێت به‌ڵام ئایینه‌كه‌یان لە دەستورى عیراقدا بەفەرمى نەناسراوه.
روبار خه‌ونی زیاتری هه‌یه؛ دوای بینینی كاردانه‌وه‌ی یه‌كه‌م گۆرانی، ده‌یه‌وێت له‌رێی هونه‌ره‌وه هه‌رچی مه‌ینه‌تی ژیانی كاكه‌یی هه‌یه نیشانی جیهانی بدات.
"ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشییه، بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانییه ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی له‌ناو كاكه‌ییه‌كان و له وڵاتیشدا هه‌بووە، چونكه په‌یامی پشتگوێخستنی كاكه‌ییه‌كانە، " روبار ره‌شید كاكه‌یی، وای وت.