محه‌مه‌د جه‌باری، ئه‌و مامۆستایه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك به قه‌ره‌وێڵه‌ی هاوسه‌ره كۆچكردوه‌كه‌یه‌وه كه‌له‌پچه‌كرا، ره‌تیده‌كاته‌وه دۆسیه‌كه‌ی به سوڵحی عه‌شایه‌ری یه‌كلاییبكاته‌وه و ئاماده‌ی سازشكردن نییه.
دۆسیه‌ی ئه‌و مامۆستایه هێشتا له لێكۆڵینه‌وه‌دایه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پۆلیس و ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی قۆریهی كه‌ركوك ده‌ستگیركراون.
محه‌مه‌د جه‌باری به (كه‌ركوك ناو)ی وت "من لەسەر سکاڵاکەی خۆم سورم، ئامادەی سازش نیم، بەهەوڵی پارێزەرەکانیشم سێ پۆلیس و ئەفسەرێکی بنکەی پۆلیسی قۆریە وه‌ك تۆمەتبار لە دۆسیەکەمدا رەوانەی دادگای سەربازی موسڵ کراون".
هه‌فته‌ی رابردو كارمه‌ندانی بنكه‌ی پۆلیسی قۆریه دژی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك پۆلیسی بنكه‌كه‌یان گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان رێكخست.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی هێوركردنه‌وه و چاره‌سه‌ری دۆسیه‌كه به رێگه‌ی سوڵحی عه‌شایه‌ری ده‌ده‌ن تا نه‌بێته كێشه‌ی تائیفی به‌ڵام بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه لای بنه‌ماڵه‌ی محه‌مه‌د جه‌بارییه".
سه‌عد حه‌ربیه پاڵپشتی بۆ دۆسیه‌كه‌م نیشاندا
ئێواره‌ی هه‌ینی 7ی ئاب فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربیه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك سه‌ردانی ماڵی محه‌مه‌د جه‌باری كرد.
مامۆستا محه‌مه‌د وتی "سه‌عد حه‌ربیه پاڵپشتی بۆ دۆسیه‌كه‌م نیشاندا و ئاماده‌یی بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر داواكارییه‌كی ئێمه ده‌ربڕی".
مێژوی دۆسیه‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌باری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 12ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، كاتێك له‌سه‌ر دابینكردنی ئۆكسجین بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه توشبوی كۆرۆنا بووه، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌کە بۆته ده‌مه‌قاڵی و له‌وكاته‌دا ئامێرێكی پزیشكی تایبه‌ت به هه‌ناسه‌دانی شكاندووە.
دوای رۆژێك، وه‌ك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت؛ محه‌مه‌د به قه‌ره‌وێڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كه‌له‌پچه ده‌كرێت تا هاوسه‌ره‌كه‌ی به به‌رچاویه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌دات.
مامۆستا محه‌مه‌د وتی له‌گه‌ڵ سه‌عد حه‌ربییه باسی له‌وه‌كردووه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك رێگریی ده‌كه‌ن له ده‌ركردنی وه‌فاتنامه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی، له به‌رانبه‌ردا ناوبراو به‌ڵێنیداوه كاری جددی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكات.
كەلەپچەكردنی مامۆستاكە و مردنی هاوژینەكەی، كاردانەوەی فراوانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و شەقامی كەركوكدا بەدوای خۆیدا هێنا، ئەوەش بووەهۆی رەوانەكردنی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له به‌غداوه بۆ كەركوك.
لیوا عەلی موتەشهر، جێگری فه‌رمانده‌ی بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک پێشتر بۆ (كەركوك ناو)ی وت "لیژنەکە بەوردی کار لەسەر کەیسی ئەو مامۆستایە دەکەن و لە داهاتودا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان رونتر دەبێتەوە".
روداوەكە ناڕەزایی مامۆستایان و ژمارەیەك لە خەڵكی كەركوكی بەدواداهات و بەهۆیەوە زیاد لە خۆپیشاندانێك لەو پارێزگایە بەڕێوەچووە.
محەمەد كەریم فەقێ جەباری (43 ساڵ)، مامۆستایە و هاوسه‌ره‌كه‌ی مونا ئیسماعیل (44 ساڵ)، فەرمانبەری كۆمپانیای گازی باكور بوو، دوو منداڵیان هەیە بە ناوه‌كانی یوسف (12 ساڵ) و ئالان (10 ساڵ).