رێگای كه‌مپی كه‌به‌رتوو، كه پڕ له تاسه و چاڵه، به بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه و به‌هۆیه‌وه ماوه‌ی هاتوچۆی ئاواره‌كان به‌ره‌و ناوه‌ندی شاری دهۆك، له 30 خوله‌كه‌وه بۆ 10 خوله‌ك كه‌مده‌بێته‌وه.
ئه‌و رێگایه‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر هه‌ردوو كه‌مپی كه‌به‌رتووی یه‌ك و دوو له پارێزگای دهۆك، له شه‌قامی سه‌ره‌كی و قیره‌وه ته‌نیا 10 خوله‌ك دووره به ئۆتۆمبێل، به‌ڵام خراپی رێگاكه وایكردووه به 30 خوله‌ك بیبڕی، ئه‌وه‌ش بۆته جێی ناڕه‌زایی ئاواره‌كان و پێشتر له‌رێی (كه‌ركوك ناو"ه‌وه داوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاكه‌یان كرد.
ئیبراهیم محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری كه‌مپی كه‌به‌رتوی دوو به (كه‌ركوك ناو )ی وت "دوای ده‌یان نوسراو بۆ ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك به‌خۆشحاڵییه‌وه، به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بودجه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاكه ته‌رخانكرا".
كاره‌كانی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاكه زیاتر له دوو هه‌فته‌یه ده‌ستیپێكردووه و له 140 رۆژدا بڕیاره ته‌واو بكرێت.
"رێگای ئه‌و دوو كه‌مپه به كاتی دروستكران، چونكه كه‌س بیری له‌وه‌نه‌كرده‌وه ئه‌وه‌نده ساڵه ئاواره‌كان بمێننه‌وه، بۆیه رێگاكه زوو خراپ بوو، پڕ بوو له تاسه و چاڵ" به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپی كه‌به‌رتوی دوو.
هه‌ردوو كه‌مپی كه‌به‌رتوو له دهۆك، ساڵی 2014 بنیاتنران، ئاواره‌كانی قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری تێدایه، كه ده‌گه‌نه نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار خێزان.
ئیبراهیم محه‌مه‌د ده‌ڵێت له ساڵی 2016ـه‌وه ئه‌و رێگایه به كه‌ڵكی هاتوچۆ نه‌ماوه، هاتوچۆی نێوان كه‌مپه‌كانی بۆ شاری دهۆك زه‌حمه‌ت كردووه و زیاتر له 30 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت كه رێگاكه ته‌نیا هه‌شت كیلۆمه‌تره، "بۆیه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئاواره‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
دوای چه‌ند ساڵێك له راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی داعش له عیراق، هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی ئێزیدی ئاواره‌ن و به‌هۆی وێرانه‌یی زێدی خۆیانه‌وه، ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه نین.
له كه‌مپ و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 787 هه‌زار ئاواره هه‌یه كه سه‌دا 30ی له ئێزیدی پێكهاتون، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم.