ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ له كه‌ركوك كوژرا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراوه‌وه له‌ناو كێڵگه كشتوكاڵییهكهیاندا، كه چوار كه‌سی دیكه‌شی به سه‌ختی بریندار كرد.
كاتژمێر 6:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی ئاب، له سه‌ر رێگای گوندی نوێشین له ناحیه‌ی ریازی قه‌زای حه‌ویجه، دوو بۆمبی چێنراو به جوتیارانی ناوچه‌كه‌دا ته‌قینه‌وه.
جوده‌ت عه‌سافی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بۆمبی یه‌كه‌م به خێزانێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه كاتێك ویستویانه بچنه نێو كێڵگه‌كه‌یان بۆ كاری جوتیاری".
هه‌ر له‌و كێڵگه‌یه‌دا و دوای بۆمبی یه‌كه‌م، بۆمبێكی دیكه‌ی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه.
"به‌وهۆیه‌وه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ گیانیله‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی تر برینداربون" به‌وته‌ی عه‌سافی.
هاوكات به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له كه‌ركوك، جگه له‌گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و ئافره‌ته، برینی ئه‌وانیتر سه‌خته.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، كه بۆ پارێزگاری له خۆیان چه‌كیان هه‌ڵگرتووه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دوو چه‌كداری داعشیان كوشتووه، كاتێك ویستویانه دزه‌بكه‌نه گونده‌كه‌وه.
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك به ده‌ست سوپا، حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵییه‌وه له چوارچێوه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا.
ئاژانسی هه‌واڵگری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه هێزه‌كانیان توانیویانه شه‌ش چه‌كداری "داعش" له خۆرئاوای كه‌ركوك ده‌ستگیربكه‌ن.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌و ئاژانسه، شه‌ش ده‌ستگیركراوه‌كه له حه‌ویجه ده‌ستگیركراون و به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر داواكراوبون.
له چه‌ند مانگی رابردودا، چه‌ندین روداوی ئه‌منی له هێرشی چه‌كداری و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو له ناوچه‌كانی باشور و باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك تۆماركراون، ئه‌وه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌رقاڵی هێزه ئه‌منییه‌كان به رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا به تایبه‌ت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ.