ئاهەنگ ئەنوەر، پارێزەری مامۆستا محەمەد جەباری، ئاشكرای دەكات كە بەبڕیاری دادگا ئەو چوار ئەفسەر و پۆلیسە ئازادكراون، كە لەسەر دۆسییەی كەلەپچەكردنی مامۆستا لە زیندان بون.
ئاهەنگ لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (كەركوك ناو)، جەختیكردەوە لەوەی "دادگا بە كەفالەت هەر چواریانی ئازاد كرد تا رۆژی دادگاییكردن".
وتیشی "ئازادبونەكەیان لەژێر چاودێری دادگادایە، بەڵام ئێمە لەو ئازادكردنەیان بێدەنگ نابین و سبەی سێشەممە 18ی ئاب تانە لەو بڕیارە دەدەین".
ئێمە لەو ئازادكردنەیان بێدەنگ نابین و تانە لەو بڕیارە دەدەین
محەمەد جەباری، 12ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، له‌سه‌ر دابینكردنی ئۆكسجین بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه توشی كۆرۆنا بوو بوو، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌کە بووە ده‌مه‌قاڵێی و له‌وكاته‌دا ئامێرێكی پزیشكی تایبه‌ت به هه‌ناسه‌دانی شكاند.
دوای رۆژێك، وه‌ك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت؛ محه‌مه‌د به قه‌ره‌وێڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كه‌له‌پچه ده‌كرێت، تا هاوسه‌ره‌كه‌ی به به‌رچاویه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌دات.
لەسەر روداوەكە، محه‌مه‌د جه‌باری، دوای گیانلەدەستدانی هاوژینەكەی، سكاڵای لەسەر بنكەی پۆلیسی قۆرییە تۆماركرد و بەهۆیەوە چوار ئەفسەر و پۆلیس لەو بنكەیە وەك تۆمەتبار دەستگیركران و رەوانەی دادگای سەربازی موسڵ کران. بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئاب بە كەفالەت ئازادكران.
مامۆستا محەمەد جەباری، لەبارەی ئازادكردنی ئەو چوار تۆمەتبارە، بە (کەرکوک ناو)ی وت "ئەوەندەی من بزانم، بەهەوڵ و دەستتێوەردانی رێکخراوانی سەر بە بەرەی تورکمانیی و بە پشتگیری مەهدی بەیاتی، لە رێكخراوی بەدر سێ كەسیان ئازادكراون".
وتیشی "رێکخراوی بەدر وەک بابەتێكی نەتەوەیی مامەڵەی لەگەڵ دۆسییەکەدا کردوە و دەستوەردانی لە بابەتەکە کردووە".
پەیجی رێكخراوی حەمزەلی سەر بە بەرەی توركمانی، وێنەی سێ لەو پۆلیس و ئەفسەرانەی بڵاوكردۆتەوە كە لەسەر دۆسییەكە دەستگیركرابون، بەڵام كەسی چوارەم كە كەلەپچەكەی كردبوە دەستی مامۆستا محەمەد لە وێنەكاندا نییە.
محەمەد جەباری وتی "ئەو سێ كەسەی دەستگیركراون تۆمەتبارن لە دۆسییەكە و ئەوەی كەلەپچەی كردە دەستم نازانم ئازاد بووە یان نا".
ئەو سێ كەسەی دەستگیركراون تۆمەتبارن لە دۆسییەكە و ئەوەی كەلەپچەی كردە دەستم نازانم ئازاد بووە یان نا
بەڵام ئاهەنگ ئەنوەر جەختیكردەوە لەوەی هەر چواریان ئازادكراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو دۆسیەیە بە (كەركوك ناو)ی وت "ئازادبونی ئەو چوار تۆمەتبارە بە هەوڵی مەهدی بەیاتی، سەركردە لە رێكخراوی بەدر بووە و لەو ماوەیەدا كاری زۆری لەسەر دۆسییەكە كردووە".
سەرەتای ئەم مانگە، كارمه‌ندانی بنكه‌ی پۆلیسی قۆریه دژی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك پۆلیسی بنكه‌كه‌یان گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان رێكخست.
دوابەدوای ئەو گردبونەوەیە و لە ئێواره‌ی هه‌ینی 7ی ئاب فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربیه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك سه‌ردانی ماڵی محه‌مه‌د جه‌باری كرد.
مامۆستا محه‌مه‌د ئەوكات بە (كەركوك ناو)ی وت "سه‌عد حه‌ربیه پاڵپشتی بۆ دۆسییه‌كه‌م نیشاندا و ئاماده‌یی بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر داواكارییه‌كی ئێمه ده‌ربڕی".
هەروەها محەمەد جەباری وتی كە تەواوی ئەو هەوڵانەی رەتكردۆتەوە كە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بە سوڵحی عەشایەری دەدرێن و وتی "ئامادەنیم دەستی لەو دۆسییەیە بەربدەم".