راكان سەعید، بە نوسراوێك بە پشتبەستن بە "چەند بنەمایەكی یاسایی"، دوو قایمقام و بەڕێوەبەرێكی ناحیەی لە پۆستەكانیان لە پارێزگای كەركوك دوردەخاتەوە، ئەو سێ لێپرسراوە كە لە پشكی پارتی لەو پۆستانەدا بون، لە 16ی كانونی یەكەمی 2017ەوە دەوامیان نەكردووە و لە هەولێر نیشتەجێن.
كامیل ساڵەیی، قایمقامی قەزای ناوەندی كەركوك، كە یەكێكە لە دورخراوەكان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (كەركوك ناو)، وتی "راكان سەعید، لەڕێی راوێژكارێكییەوە، نوسراوێكی لەگەڵ هەندێك بنەما و بەڵگەی یاسایی بۆ ناردوین، تیایدا بە بیانوی ئەوەی دەوامناكەین، دوریخستوینەتەوە".
راكان سەعید، لەڕێی راوێژكارێكییەوە، نوسراوێكی لەگەڵ هەندێك بنەما و بەڵگەی یاسایی بۆ ناردوین
جگە لە كامیل ساڵەیی، هەریەكە لە عەبدوڵا نوری، قایمقامی قەزای دوبز و لوقمان سەلیم، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان دورخراونەتەوە.
ئەو سێ لێپرسراوە، لەدوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە، كەركوكیان جێهێشتووە و نیشتەجێی هەولێرن، ئەوەش وەك خۆیان دەڵێن "لەبەر دۆخی ئەمنی كەركوك و بە ئامانجگرتنیان".
بەڵام لەگەڵئەوەشدا ساڵانە یان چەند مانگ جارێك بە رەزامەندی راكان سەعید، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت، مۆڵەتەكانیان درێژدەكردەوە.
كامیل ساڵەیی، جەختیكردەوە "راكان سەعید، دوای ئاگاداكردنەوەمان لەوەی دەست بە دەوام بكەینەوە ئەو بڕیارەی داوە".
وتیشی "قبوڵی ناكەین و لە دادگا تانە لە بڕیارەكە دەدەین، چونكە كە دەستمان بە دەوام نەكردۆتەوە لەبەر ئەوە بووە كە كەركوك دۆخێكی تایبەتی هەیە و ناتوانین بگەڕێینەوە". زیاتر وتی "چەندینجار مۆڵەتم نوێكردۆتەوە و ئێستا تاوەكو كۆتایی مانگی نۆ مۆڵەتەكەم ماوە".
قبوڵی ناكەین و لە دادگا تانە لە بڕیارەكە دەدەین
پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دوای گەڕانەوەی هێزە عیراقییەكان بۆ كەركوك لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەو كشانەوەی پێشمەرگە، بڕیاریدا ئەوانەی لەسەر پشكی پارتی پۆستیان هەیە شارەكە جێبهێڵن، هەر بەو هۆیەشەوە لە پارێزگای كەركوك بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقیان نەكرد لە ئایاری 2018.
کامیل ساڵهیی، ساڵێك دوای 16ی ئۆكتۆبەر، بۆ یەكەمجار گەڕایەوە كەركوك و دوو رۆژ لەو شارە مایەوە، ئەوەش بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتەكەی.
ئەوكات بە (كەركوك ناو)ی وت "بۆ نوێکردنهوهی مۆڵهتهکهم گهڕاومهتهوه کهرکوک، جا نازانم ئهمجاره مۆڵهتهکهم پێدهدهنهوه یان نا".
بهپێی ئامارێکی ئهنجومهنی سهرکردایهتی کهرکوک – گهرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان که دراوه به (کهرکوک ناو)، 30 لێپرسراوی حکومی ئهو حزبه که پۆستی بهڕێوهبهری گشتی، قایمقام، بهڕێوهبهری ناحیه و پۆستی ئهمنی باڵایان ههیه، له دوای روداوهکانی 16ی ئۆکتۆبهرهوه نهگهڕاونهتهوه سهر کارهکانیان و مانگانه مۆڵهتهکانیان نوێدهکهنهوه. هەر بەهۆی پابەندنەبونیان بە دەوام، مەهدی كاكەیی، بەڕێوەبەری پێشوی كشتوكاڵی كەركوك لە پشكی ئەو حزبە فەسڵكرا.
شێرزاد کاکه، بهڕێوهبهری خوێندنی کوردی که یهکێک بوو لهو لێپرسراوانهی پارتی كە پۆستەكەی بەجێهێشتبوو، بەڵام ئەو ساڵێك دوای 16ی ئۆكتۆبەر گەڕایەوە كەركوك و دەستی بە دەوام كردەوە.
كامیل ساڵەیی، لە نوسینێكیدا لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە 29ی شوباتی ئەمساڵ، لەبارەی پرسی گەڕانەوەی بۆ كەركوك، دەنوسێت "بابەتەکە سیاسییە و ئێمەش چاوەڕوانی بڕیار و هەل و کەشێکی گونجاوین".