ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی زانكۆی كه‌ركوك، دژی پێنه‌دانی موچه‌ی مانگانه گردبونه‌وه و به به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی مسته‌فا كازمی، داوایان له سه‌رۆك وه‌زیران كرد چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكات.
گردبونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ی ئاب له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو به به‌شدارین ده‌یان فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستی زانكۆ.
هالە مستەفا، فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستی زانكۆ و یه‌كێك له به‌شداربوانی گردبونه‌وه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بۆچی من باجی په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه بده‌م و موچه‌م پێنهدرێتزز داواكارم مسته‌فا كازمی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌رچی زووه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌مان بكه‌ن و له‌م دودڵییه رزگارمان بكه‌ن".
شوباتی ئەمساڵ سەرۆكایەتی زانكۆی كەركوك واژۆی لەسەر بە گرێبەستكردنی زیاتر له هه‌زار و 800 كەس كرد وه‌ك فەرمانبەری گرێبه‌ست، كه پێشتر به كرێی رۆژانه ده‌وامیان ده‌كرد.
له‌وكاته‌وه‌ی بون به گرێبه‌ست گواستراونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌ت به‌ڵام هیچ موچه‌یه‌كیان پێنه‌دراوه.
ئاریان محه‌مه‌د، یه‌كێكی تره له خۆپیشانده‌ران و له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كازمی، هاواری بۆ موچه و شایسته داراییه‌كانی ده‌كرد، ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ماوه‌ی شه‌ش مانگه ئێمه‌یان برسی كردووه، هه‌مومان ماڵ و منداڵمان هه‌یه، به‌ڵام مافمان خوراوه و موچهكانمان پێ‌نادرێت".
ئه‌و گه‌نجه ترسی هه‌یه نه‌ك موچه‌یان پێنه‌درێت به‌ڵكو گرێبه‌سته‌كانیشیان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.