بەرەی توركمانیی و هاوپەیمانی عەرەبی لە كەركوك، هەموو هەوڵێك بۆ پێكهێنانی ژوری هاوبەش لە كەركوك رەتدەكەنەوە و پێیانوایە پارێزگاكە "لەڕوی ئەمنییەوە لە گەشەكردندایە" و پێویستی بە ژوری هاوبەش نییە.
ئەو دوو لایەنە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی ئاب، لەگەڵ جەختكردنەوە لە رەتكردنەوەی هەوڵی پێكهێنانی ژوری هاوبەش، ئەو هێزە ئەمنیانەشیان بە "بێسەروشوێنكردن و روخاندنی خانوی گوندە عەرەبەكان"، تۆمەتباركرد كە پێش گەڕانەوەی هێزە عیراقییەكان لەو پارێزگایە بون.
هەریەكە لە پەرلەمانتارانی عیراق، ئەرشەد ساڵحی و خالید مەفرەجی، بە نوێنەرایەتی بەشێك لە عەرەب و توركمانەكانی كەركوك لە كۆنگرەكەدا قسەیان كرد و بەیاننامەی ناڕەزاییان خوێندەوە، تیایدا هاتووە "كەركوك لەڕوی ئەمنییەوە بە هەوڵی هێزە ئەمنییەكانی عیراق دەگەشێتەوە، بۆیە پێویستە ئەو پێكهاتە ئەمنییەی ئێستا هەیە پارێزگاری لێبكرێت... كەركوك پێویستی بە ژوری هاوبەش نییە و هەر گۆڕانكارییەكیش كاریگەری نەرێنی دەبێت لە شەقامی كەركوكدا".
كەركوك پێویستی بە ژوری هاوبەش نییە و هەر گۆڕانكارییەكیش كاریگەری نەرێنی دەبێت لە شەقامی كەركوكدا
هەروەها جەختیانكردەوە لەوەی "كردنەوەی ئەو سەنتەرە پێشێلكاریی یاسایە و دەستدرێژییە بۆ سەر بڕیارەكانی پەرلەمانی عیراق كە هەبونی هەر هێزێكی غەیرە فیدراڵی لە پارێزگاكە قەدەغەكردووە".
ئەو كۆنگرەیە كە پەیامنێری (كەركوك ناو) ئامادەی بوو، دوای كۆبونەوەیەكی ئەو دوو پەرلەمانتارە هات لەگەڵ سەعد حەربییە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان.
لە راگەیەنراوێكی تردا، هاوپەیمانی عەرەبی ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی ئاب، جەختیكردەوە لەوەی "بەپێی ئەزمونی پێشومان كە ساڵانێك هێزی تر حوكمڕانی پارێزگاكەیان دەكرد، ئەو ژورە هاوبەشە پێویست نییە، چونكە لەو سەردەمەدا گوندە عەرەبەكان بەدەستی ئەو هێزانە دەڕوخێنران و خەڵكێكی زۆریش بێسەروشوێنكراون و تەرمی بێناسنامە لە شەقامەكانی فڕێدەدران".
ئەوەش لەكاتێكدایە هێشتا ژوره هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی عیراقی و هه‌رێمی كوردستان له بواری سه‌ربازیدا، نه واده‌ی پێكهێنانیان دیاره نه شوێنه‌كانیشیان یه‌كلاكراونه‌ته‌وه، كه بڕیاره ته‌نیا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی بن نه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك.
هه‌ردوو شاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رگری عیراق، چاوه‌ڕێی دانانی واده‌یه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی قۆناغی كۆتایی، به ئامانجی پێكهێنانی شه‌ش ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش.
ئه‌و شه‌ش ژوره هاوبه‌شه بڕیاره دوانیان له به‌غدا و هه‌ولێر بن، ئه‌وانیتر له كه‌ركوك، مه‌خمور، دیاله و موسڵ دابنرێن.
لیوا قارەمان كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "نوێنه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت به مه‌یدانی سه‌رقاڵی دیاریكردنی سنور و ئه‌و ناوچانه‌ن كه جێی گرنگیپێدانی هه‌ردوو حكومه‌تن تا دواتر كاریان له‌سه‌ر بكرێت له پرۆسه‌ی پێكهێنانی ژوره هاوبه‌شه‌كاندا".
نوێنه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت به مه‌یدانی سه‌رقاڵی دیاریكردنی سنور و ئه‌و ناوچانه‌ن كه جێی گرنگیپێدانی هه‌ردوو حكومه‌تن
هەروەها لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق 19ی ئاب به میدیای نیمچه‌فه‌رمی عیراقییه‌ی راگه‌یاند "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك ناگه‌ڕێنه‌وه"، رونیشیكرده‌وه كه دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگاكه له‌ژێر ده‌ستی فه‌رمانده‌یی ژوری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندایه.
خه‌فاجی ده‌ڵێت هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هێزه‌كانی فیدراڵی و پێشمه‌رگه‌دا هه‌ن ده‌رباره‌ی كه‌ركوك و كاری هاوبه‌ش بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و ته‌حه‌دییه ئه‌منییه‌كان.