پەرستگای لالش-ی ئێزیدییەكان بەڕوی سەردانیكەراندا كرایەوە و تەنیا ئەمڕۆ هەینی، نزیكەی هەزار كەس چونەتە ناو پەرستگاكەوە.
كردنەوەی پەرستگاكە دوای پێنج مانگ دێت لە داخستنی بە بڕیاری حكومەت، ئەوەش بەهۆی رێگریكردن لە تەشەنەسەندن و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لوقمان مەحمود، لێپرسراوی راگەیاندنی پەرستگای لالش بە (کەرکوک ناو)ی وت "ماوەی سێ روژە بەشێوەیەکی فەرمی دەرگای پەرستگای لالش بەڕوی زیارەتکاران و میوانانی ناوخۆ و بیاندا کراوەتەوە".
لوقمان جەختیكردەوە لەوەی ئێستا هەموو كەسێك دەتوانێت سەردانی پەرستگاكە بكات، بەڵام بە جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان.
ئەو وتی "رێنماییەكان بۆ سەلامەتی هەموو لایەكە... تەنیا ئەمڕۆ هەینی نزیكەی هەزار سەردانیكەر چونەتە ناو پەرستگاكەوە".
پەرستگای لالش، دەکەوێتە سنوری قەزای شێخان لە پارێزگای نەینەوا و بە پیرۆزترین شوێنی ئایینی ئێزیدی دادەنرێت لە عیراق و جیهاندا.
لەگەڵ بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوەڕاستی ئازاری رابردوو، تهواوی مزگهوت، كڵێسا، پهرستگا و شوێنه ئاینییهكانی تر له عیراق و ههرێمی كوردستان بهڕوی نوێژخوێنان و زیارهتكارانیاندا داخراون، به ئامانجی خۆپارێزی و رێگری له بڵاوبونهوهی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.