حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند پۆستێكی باڵا به كاندیدی كریستیان و ئێزیدی پڕده‌كاته‌وه، له نێویاندا بریكاری وه‌زاره‌ت و جێگری پارێزگار.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك، یه‌كشه‌ممه 30ی ئاب به زۆرینه‌ی ده‌نگ شه‌معون شلیمون، كاندیدی پێكهاته‌ی كریستیانی بۆ پۆستی جێگری پارێزگار هه‌ڵبژارد.
ئیدریس هەرکی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک بە (کەرکوک ناو)ی وت "ئەم پۆستەیە پشکی کریستیانەکانی دهۆکە، له نێو سێ كاندیددا شه‌معون شلیمون به 25 دەنگ بوو به جێگری پارێزگاری دهۆك بۆ كاروباری ئیداری".
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ جێگری پارێزگار به‌پێی یاسای كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر داوای پارێزگاری دهۆك بووه.
له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانی دیكه‌ی دهۆك، بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دابنرێن، كه به‌وته‌ی هه‌ركی، یه‌كێكیان به‌ر كاندیدی ئێزیدی ده‌كه‌وێت.
كریستیانه‌كان له دهۆك، نه‌ینه‌وا، هه‌ولێر، كه‌ركوك، به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عیراق نیشته‌جێن، ئێستا ژماره‌یان بۆ خوار 500 هه‌زار که‌س که‌میکردووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئامارێك كه کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریاکی کلدانه‌کان له عیراق و جیهان ساڵی 2019 به (كه‌ركوك ناو)ی داوه.
كریستیان و ئێزیدی، زیاد له جارێك داوایانكردووه رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بێت له ئیداره ناوخۆییه‌كان و ئیستحقاقاتی خۆیان له پۆسته‌كان پێبدرێت.
بێریڤان سەلیم شەمۆ، سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک لە پێکهاتەی ئێزیدی بە (کەرکوک ناو)ی وت "هه‌فته‌ی رابردو کەریم سلێمان، وەکو ئێزیدییه‌ك بوو به بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه بڕیاره له دانانی شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی گشتی له دهۆك، یه‌كێكیان ئێزیدی بێت.
"ئێزدییەکان پێکهاتەیەکی سەرەکین له دهۆک بۆیە وەرگرتنی هەندێک پۆستی مافی ئێمەیە" بێریڤان شه‌مۆ وتی "له ئاستی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیەکانی دهۆکیشدا پۆستمان ده‌بێت، به‌ڵام جارێ واده‌ی گۆڕانكاریی له‌و پۆستا‌نه‌دا نادیاره".
ئێزیدییه‌كان، هه‌وڵی ئه‌وه‌شیاندا له په‌رله‌مانی كوردستان كورسی كۆتایان بۆ ته‌رخانبكرێت، به‌ڵام گوێ له داواكارییه‌كه‌یان نه‌گیرا.
ژمارەی ئێزیدیەکان لە عیراق 550 هەزار كەس بووە، 360 هەزار هاوڵاتی ئەو پێكهاتەیە ئاوارە بوون و زیاتر لە 100 هەزار كەسیش كۆچیانكردووە، بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزیدی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان.