كوڕ و كچێكی ئێزیدی خۆیان "ده‌خنكێنن"، ئه‌وه‌ش له دوو روداوی جیاوازدا، یه‌كێكیان له كه‌مپی ئاواره‌كانی عیراق و ئه‌ویتر له ئه‌ڵمانیا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4ی ئه‌یلول له كه‌مپی باجید كهنداڵای قه‌زای زاخۆ، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به ناوی نه‌شوان شه‌ره‌ف له ناو خێوهتهكهیاندا ته‌رمه‌كه‌ی به هه‌ڵواسراوی دۆزرایه‌وه.
شه‌ره‌ف خه‌ڵه‌ف، باوكى نه‌شوان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌رێی ته‌له‌فۆنه‌وه ئاگاداركرامه‌وه كه كوڕه‌كه‌م خۆی هه‌ڵواسیوه و گیانیله‌ده‌ستداوه، نازانم چی بڵێم، توشی شۆك بوم، چونكه هیچ نه‌خۆشی و ناخۆشییهكیشی نه‌بوو".
نه‌شوان و خێزانه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێكه‌وه نانیان خواردووه، دواتر خێزانه‌كه بۆ زیاره‌تی لالش چونه‌ته شێخان، بێ كوڕه‌كه‌یان، "نه‌شوان وتی نایه‌م و به ته‌نیا له خێوهتهكهدا مایه‌وه".
شه‌ره‌ف كه جگه له نه‌شوان كوڕێك و حه‌وت كچی هه‌یه، خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی سیبا شێخ خدری شنگالن و شه‌ش ساڵه ئاواره‌ی كه‌مپی باجید كه‌نداڵا بون، بڕیاربووه سبه‌ینێ شه‌ممه به یه‌كجاری بۆ زێدی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه.
نه‌شوان وازی له خوێندن هێناوه و پێشر بۆ ماوه‌یه‌ك له كارگه‌یه‌كدا كاریكردووه.
باوكی ده‌ڵێت هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه، به تایبه‌ت له‌روی داراییه‌وه، به‌دوریشی ده‌زانێت روداوه‌كه په‌یوه‌ندی به په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستییه‌وه هه‌بێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی كچێك به‌ناوی عامیره خدر ساڵح "خۆی خنكاندووه"، كه خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی سیبا شێخ خدرن و په‌نابه‌ره له ئه‌ڵمانیا.
به‌وته‌ی كه‌سوكاری نه‌شوان و سه‌رچاوه‌كانی ئاگادار له روداوه‌كه "خۆخنكاندنی" ئه‌و كوڕ و كچ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به یه‌كترییه‌وه نییه.
كاروان زه‌كی، لێپرسراوی راگه‌یاندن له ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌رپه‌رشتی كه‌مپه‌كان ده‌كه‌ن به (كه‌ركوك ناو )ی وت "هێشتا نازانین هۆكاری خۆخنكاندنی نه‌شوان شه‌ره‌ف چییه، چاوه‌ڕێی راپۆرتی پزیشكی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین".
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه چه‌ندین گه‌نج له نێو كه‌مپه‌كانی ئاواره‌ییدا "كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه".
هه‌فته‌ی رابردوش گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ناوی سه‌باح شه‌مۆ خه‌ڵه‌ف، كه ئاواره‌ی ئێزیدی بوو به په‌ت خۆی هه‌ڵواسی و ده‌ستبه‌جێ گیانیله‌ده‌ستدا.
ئێزیدییه‌كانی شنگال و نه‌ینه‌وا، هێشتا زۆرینه‌یان ئاواره‌ن و به‌هۆی نه‌بونی خزمهتگوزارییهكانەوە بۆ زێدی خۆیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستاندا سه‌دا 30 پێكده‌هێنن، له كۆی زیاتر له 787 هه‌زار ئاواره‌ی ناوخۆ، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.