ده‌رچوانی ئه‌ندازیاری له كه‌ركوك، سێ رێگای سه‌ره‌كییان به‌ره‌و كۆمپانیای نه‌وتی باكور داخست، به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردانه‌وه له بڕیاری دامه‌زراندنیاندا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی ئه‌یلول، ژماره‌یه‌ك له ده‌رچوانی ئه‌ندازیاری گردبونه‌وه و رێگاكانی چونه ناو كۆمپانیای نه‌وتی باكوریان داخست و رێگه‌یان نه‌دا فه‌رمانبه‌ره‌كانیان ده‌وامبكه‌ن.
سازان زاهیر، ده‌رچوی كۆلێژی ئه‌ندازیاری و به‌شداربوی گردبونه‌وه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكور ده‌ست له بڕیاری دامه‌زراندنی ئێمه وه‌رده‌دات،.. ئێمه‌ش به‌وه قایل نابین".
به‌وته‌ی سازان كۆمپانیای نه‌وتی باكور داوایكردووه بڕیاری دامه‌زراندنی هه‌زار كه‌س ته‌نیا بۆ ده‌رچوانی ئه‌ندازیاری نه‌بێت، به‌ڵكو 650یان بۆ ده‌رچوانی په‌یمانگه و ئاماده‌یی و سه‌ره‌تایی بێت، 350 بۆ ده‌رچوانی ئه‌ندازیاری بمێنێته‌وه و له‌رێی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه یه‌كلاییبكرێته‌وه.
بڕیاری دامه‌زراندنی ده‌رچوانی ئه‌ندازیاری دوای ئه‌وه‌دێت، لە كانونی یەكەمی 2019ـەوە زیاتر له 15 خۆپیشاندانیان كردووه و بۆ ماوه‌یه‌كیش له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای كه‌ركوكدا خێوه‌تیان هه‌ڵدا.
ئه‌و ده‌رگا و رێگا سه‌ره‌كییانه‌ی ده‌رچوانی ئه‌ندازیاری له كاتژمێر 5ی به‌یانییه‌وه دایانخستووه؛ ده‌رگای كۆمپانیای نه‌وتی باكور له عه‌ره‌فه، كه به ده‌رگای شۆراو ناسراوه، ده‌رگای كه‌یوان له‌سه‌ر رێگای دوبز و ده‌رگانی چونه‌وه ژوره‌وه‌ی تانكه‌ره‌كان له نێوان عه‌مه‌له شه‌عبی و كه‌یوان بون.
سه‌رمه‌د عه‌لی، به‌شداربوی گردبونه‌وه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور ده‌مێنینه‌وه تا كێشه‌كه یهكلاییدهكرێتهوه".
ئه‌و ده‌ڵێت چه‌ندین مانگه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و رێگه‌ناده‌ن له‌رێی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه دامه‌زراندنه‌كه یه‌كلابكرێته‌وه، چونكه "كه‌سانی خاوه‌ن پاره و واسیته ناوه‌كانیان ده‌رده‌چێت كه بۆ كاتژمێرێكیش له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا خۆپیشاندانیان نه‌كردووه.
ده‌رچوانی ئه‌ندازیاری داواده‌كه‌ن لانیكه‌م له هه‌زاری پله‌ی وه‌زیفی 800یان راسته‌وخۆ بۆ ئه‌وان بێت به‌بێ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی.
(كه‌ركوك ناو) زیاد له جارێك هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به لێپرسراوانی ئیداره‌ی كه‌ركوك و كۆمپانیای نه‌وتی باكوره‌وه بكات به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بون.