منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵ، ده‌بێته شۆفێری تراكتۆر و له‌گه‌ڵ باوكی‌دا خۆڵ و خاشاكی گونده‌كه‌ی كۆده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش له به‌رانبه‌ر مانگانه‌ی 50 هه‌زار دیناردا.
گوندی كۆمپتلهر له ناحیه‌ی یایچی پارێزگای كه‌ركوكه، زیاتر له 415 خێزانی تێدا نیشته‌جێیه، مانگانه به پاره‌ی خۆیان خۆڵ و خاشاكی ناوچه‌كه كۆده‌كه‌نه‌وه و فڕێی ده‌ده‌ن.
غه‌سان كه‌نعان (10 ساڵ)، دانیشتوی گوندی كۆمپتلهر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پێمخۆشه هاوكاری باوكم بكه‌م له كۆكردنه‌وه و فڕدانی خۆڵ و خاشاكدا، ئه‌و له یه‌ككاتدا ناتوانێت شۆفێری بكات و خاشاكهكهش كۆبكاته‌وه، بۆیه من شۆفێریی تراكتۆره‌كه ده‌كه‌م".
ئه‌و منداڵه هه‌فتانه دوو رۆژ؛ پێنجشه‌ممه و شه‌ممان له‌گه‌ڵ باوكی خۆڵ و خاشاكی گونده‌كه كۆده‌كاته‌وه.
"مانگانه باوكم 50 هه‌زار دینارم پێده‌دات له‌به‌رانبه‌ر شۆفێریكردنی تراكتۆرهكهدا".
غه‌سان خوێندكاری پۆلی چواری بنه‌ڕه‌تییه و تاقانه‌ی سێ خوشكه، "پێمخۆشه خوێندن ته‌واو بكه‌م و ببم به فڕۆكه‌وان".
به‌پێی یاسای كار له عیراق، كاركردن به منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 15 ساڵ قه‌ده‌غه‌یه و سزای له‌سه‌ره.
پێمخۆشه خوێندن ته‌واو بكه‌م و ببم به فڕۆكه‌وان
كه‌نعان محه‌مه‌د، باوكی غه‌سان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هیچ كرێكارێك ئاماده‌نییه به كرێیه‌كی كه‌م شۆفێری تراكتۆره‌كه بكات، بۆیه به ناچاری كوڕه‌كه‌م فێری شۆفێری كردووه و ئه‌و تراكتۆره‌كه لێده‌خوڕێت، منیش خۆڵ و خاشاك كۆده‌كه‌مه‌وه و ده‌یخه‌مه بۆدی تراكتۆرهكهوه تا دواتر فڕێی بده‌ین".
باوكی غه‌سان پاساوی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كوڕه‌كه‌ی له خوێندندا ئاستی باش نییه و له پێنج وانه‌ی پۆلی چواردا ده‌رنه‌چووه، "هه‌رچه‌ند مانگانه 50 هه‌زار دیناری پێده‌ده‌م، به‌ڵام پێمناخۆشه كاری پێبكه‌م چونكه هه‌ر ئه‌و كوڕه‌م هه‌یه، به‌ڵام ناچاریشم".
دانیشتوی گوندی كۆمپتلهر، مانگانه هه‌ر خێزانێك بڕی پێنج هه‌زار دینار به كه‌نعان ده‌ده‌ن، تا له‌بری شاره‌وانی خۆڵ و خاشاكهكهیان كۆبكاته‌وه.
حاجی عیسام جەبار، ئەنجومەنی گونده‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "مانگانه هه‌ر خێزانێك ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌ده‌ین به باوكی غه‌سان تا به تراكتۆره‌كه‌ی خۆڵ و خاشاك كۆبكاته‌وه، دواتر له شیوێك به دوری چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له گونده‌كه فڕێی ده‌دات".
ئه‌و گونده له ساڵی 1987 خاپور كراوه و له دوای 2003ـه‌وه جارێكی‌تر ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه.
حكومەتی عیراق بڕە پارەی پاككردنەوەی شاری كەركوكی لە ملیارێك و 200 ملیۆنەوە بۆ تەنیا 200 ملیۆن دینار كەمكردۆتەوە، ئەمەش هۆكاری سەرەكی كێشەی بونی خۆڵ و خاشاكە لە شارەكەدا، وەك فەرەیدون عادل، بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک پێشتر بە (كەركوك ناو)ی وت.
گوندی كۆمپتلهر؛ به پاكوخاوێنی و گرنگیدانی خه‌ڵكه‌كه‌ی به ژینگه و سه‌وازیی ناسراون، زۆربه‌ی كۆڵان و خانوهكانیشی ره‌نگاوڕه‌نگ كراون.