ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، به چه‌كی جۆراجۆر له نێویاندا بیكه‌یسی، هێرشده‌كه‌نه سه‌ر پاڵێوگهیهكی نه‌وتی له كه‌ركوك و له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانیدا ده‌كه‌ونه پێكدادانه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی زیاد له سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (كه‌ركوك ناو).
ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو 13ی ئه‌یلول رویداوه له نزیك گوندی گورگه‌چاڵ له باكوری شاری كه‌ركوك.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له هێرشه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت به‌هۆی پێكدادان و بۆمبی چێنراوه‌وه، ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئه‌منی برینداربون و دواتر یه‌كێكیان گیانیله‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌كه وتی "چه‌كداره‌كان هه‌شت بۆ 10 كه‌س ده‌بون، هێرشیانكردۆته سه‌ر خاڵێكی پاسه‌وانی كۆمپانیای وادی زئاب كه ئه‌ركی پاراستنی پاڵێوگه‌ی به‌رهه‌م_یان له ئه‌ستۆدایه".
ئه‌و خاڵه ئه‌منییه‌ی پاسه‌وانه‌كان له شێوه‌ی بورجدایه و به‌رزییه‌كه‌ی دوو مه‌تره.
له‌كاتی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌دا، پاسه‌وانه‌كانیان وه‌ڵامیانداوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك پێكدادان دروستبووه.
چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان، كه به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی (كه‌ركوك ناو) گومانده‌كرێت داعش بن، له هێرشه‌كه‌دا بیكهیسییان به‌كارهێناوه.
"له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی بریندارێكی پێكدادانهكهدا بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبێلی پاسه‌وانه‌كاندا ته‌قیوه‌ته‌وه".
چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان هه‌شت بۆ 10 كه‌س ده‌بون
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه و بۆمبه‌كه‌وه شه‌ش كارمه‌ندی پاسه‌وانی بریندار بون.
"یه‌كێك له برینداره‌كان به‌ناوی هیمداد سواره نه‌جمه‌دین ته‌مه‌ن 28 ساڵ، دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانیله‌ده‌ستدا".
ئه‌وه دووه‌م هێرشی چه‌كدارییه بۆ سه‌ر پاسه‌وانانی پاڵێوگه‌ی نه‌وتی به‌رهه‌م له كه‌ركوك له‌مساڵدا.
سه‌رچاوه‌كه وتی هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك له شوێنی روداوه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه و هێشتا ده‌ره‌نجامه‌كانی دیارنین.
ئه‌و هێرشه‌كه هاوكاته له چڕبونه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ت و ئۆپه‌راسیۆنی هێزه سه‌ربازییه‌كانی عیراق له كه‌ركوك.
له چه‌ند رۆژی رابردودا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له ناوچه جیاوازه‌كانی كه‌ركوك كوژراون یان ده‌ستگیركراون، به‌پێی به‌یاننامه‌ی هێزه عیراقییه‌كان.
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوشاری كه‌ركوك به‌ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و لیوای تایبه‌تی 61ـه‌وه‌یه و له ناوچه‌كانی دیكه‌ش سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی له چوارچێوه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا هه‌ن.