به‌ره‌ی عه‌ره‌بی و رێكخراوی به‌در، گومانیان له نزیكبونه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی هه‌یه كه راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی.
ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی نیگه‌رانی به‌شێك له لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوكی لێكه‌وتۆته‌وه، چوارشەممەی رابردوو 9ی ئەیلول به‌ڕێوه‌چوو بۆ تاوتوێی چه‌ند پرسێك، له ئیدارەدانی پارێزگاكە و ئازادكردنی دەستگیراوانی عەرەب له زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
محه‌مه‌د ره‌یاشی، وته‌بێژی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی و وروژاندنی میدیا بووه، "ئه‌گه‌ر رێكخه‌رانی كۆبونه‌وه‌كه راستگۆن ده‌یانتوانی بانگهێشتی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بكه‌ن تا به‌شداربن له گفتوگۆكاندا"
ئه‌و ده‌ڵێت له‌رێی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه به كۆبونه‌وه‌كه‌یان زانیووه و بانگهێشت نه‌كرابون.
وته‌بێژه‌ی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی –له ژماره‌یه‌ك لایه‌ن و كه‌سایه‌تی عه‌ره‌بی كه‌ركوك پێكهاتون- پێیوایه هه‌ر كه‌سێك ئامانجی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كه‌ركوكی هه‌بێت، پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كاندا گفتوگۆ بكات، نه‌ك ته‌نیا گروپێكی دیاریكراو.
ره‌یاشی وتی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ئه‌نجامی نییه و "هه‌رچه‌نده یه‌كێتی به‌هێزترین حزبی كه‌ركوكه و ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی په‌رله‌مانتار و پۆستی پارێزگاریان لایه، به‌ڵام ناكرێت ته‌نیا هه‌ردولا رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر بكه‌ن و ئه‌وانیتر پشتگوێبخه‌ن".
به‌پێی به‌یاننامه‌كانی یه‌كێتیی و ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی، نه‌ته‌وه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب لە ئیدارەدانی پارێزگای كه‌ركوك بەبێ یەكتری سەركەوتوو نابن، ئەوەش تاقیكراوەتەوە، بۆیە هەردولا بڕیاریانداوه پەڕەیەكی نوێ هەڵبدەنەوە.
محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی، لێپرسراوی لقی باكوری رێكخراوی به‌در سه‌رسوڕمانی خۆی له نزیكبونه‌وه‌ی یه‌كێتیی و ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی نیشاندا، ده‌پرسێت "ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه گرێبه‌ستێكی كاتییه یان هه‌میشه‌یی"، گومانیشی هه‌یه ئه‌و نزیكبونه‌وه‌یه دژی توركمان و توركیا بێت.
"ئایا ده‌كرێت لێكتێگه‌یشتن له نێوان دوو پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دژبه‌یه‌ك یان دوو حزبدا هه‌بێت؟".
به‌یاتی گومانی ئه‌وه‌شی هه‌یه پرۆژه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه دژی توركمان و توركیا بێت، به‌وپێیه‌ی وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت؛ توركیا له پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه نزیكه، ده‌شپرسێت ئایا "ئێران پشتیكردۆته هاوڕێ گیانی بهگیانییهكهی خۆی (یه‌كێتیی)؟" هه‌ر خۆی وه‌ڵامده‌داته‌وه و پێیوایه "ئێران پشتناكاته هاوڕێیه‌كانی".
لێپرسراوی رێكخراوی به‌در له كه‌ركوك دوو ئه‌گه‌ر وه‌ك هۆكاری كۆبونه‌وه‌كه باسدهكات، یه‌كێكیان په‌یامی ئه‌مریكا بۆ هه‌راسانكردنی توركیا و توركمان، دوه‌میش گرێبه‌ستێكی كاتییه و هه‌ردوولا له‌مكاته‌دا پێویستییان پێی هه‌یه.