به ژن، پیاو و منداڵه‌وه به‌ره‌و پیری شۆفڵه‌كان ده‌ڕۆیشتن و هه‌وڵیانده‌دا له روخاندنی خانوه‌كانیان رایانبگرن، كه به هاوكاری هێزێكی ئه‌منی پێشڕه‌وییان ده‌كرد، به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی به بارگرژی و مه‌رگی هاوڵاتییه‌ك كۆتاییهات.
ده‌مه‌ونیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ی تشرینی یه‌كه‌م، خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كانی كه‌ركوك رژانه سه‌ر شه‌قام و به گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی دژی روخاندنی خانوه‌كانیان وه‌ستانه‌وه.
ئه‌و خانوانه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كه‌ركوكه‌وه به زیاده‌ڕۆ هه‌ژمارده‌كرێت و چه‌ندین مانگه ناوبه‌ناو مۆڵه‌تیان پێده‌درێت خۆیان چۆڵی بكه‌ن به‌رله‌وه‌ی جه‌می شۆفڵه‌كانی به‌شی نه‌هێشتنی زیاده‌رۆیی پێبگات.
"له‌كاتی دروستبونی بارگرژی و ئاڵۆزی نێوان خه‌ڵك و هێزه ئه‌منییه‌كاندا، هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی مسته‌فا خه‌لیل ناسراو به ئه‌بو عه‌لی رۆنگۆڕ جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدا و گیانیلده‌ستدا" به‌وته‌ی حه‌سه‌ن عه‌لی، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان.
حه‌سه‌ن كه خۆی به‌شداری گردبونه‌وه‌كه و ناڕه‌زاییه‌كان بوو، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌شداربویه‌كی تری گردبونه‌وه‌كه به‌ناوی هۆشیار یابه برینداربوو".
دیمه‌نه‌كه هه‌رزوو گۆڕا؛ ژنان به شیوه‌ن و له‌خۆدانه‌وه هه‌وڵی راگرتنی هێزه ئه‌منییه‌كانیان ده‌دا و گه‌نجه‌كانیش به سوتانی تایه و داخستنی رێگای هاتوچۆ.
نەجمە حه‌مادی، دانیشتوی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "خێزانه‌كانیان هێشتا له خانوه‌كاندا بون كه شۆفڵه‌كان خانوه‌كانیان روخاند.. ئه‌وان خانوه‌كانمان ده‌ڕوخێنن و هیچ قهرهبویهكیشمان پێناده‌ن".
ئه‌و گه‌ڕه‌كه ده‌كه‌وێته باشوری كه‌ركوك، پێش 2003 شوێنی تایبه‌ت به راهێنانی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه، زه‌ویی ناوچه‌كه موڵكی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانه، چه‌ندین ساڵه نزیكه‌ی 300 خێزان به زیاده‌ڕۆ خانویان تیایدا بنیاتناوه.
نه‌جمه وتی "پێشتر ئه‌گه‌ر هه‌ر ماڵێك به‌ر پرۆژه بكه‌وتایه قه‌ره‌بو ده‌كرایه‌وه به‌ڵام ئێستا هیچ بۆ ئێمه ناكه‌ن".
روخاندنی خانوه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوكدایه بۆ نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆیی پاڵپشت به بڕیاری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق.
پێشتر و له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا چه‌ندین دوكان له گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان روخێنران و مۆڵه‌تی كاتی به هاوڵاتیانیش درا تا خانوه‌كانیان چۆڵبكه‌ن.
عەلی حەمادی، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كاروباری هونەری پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بەپێی یاسا دەبێت ئەو دوكان و خانوانه‌ی لە سەر موڵك و زه‌وی حكومەت دروستكراون دەبێت لاببرێن و بڕوخێنرێت.. ناكرێت خه‌ڵك لەسەر زەوی حكومەت خانوو دروستبكەن".
له دوای ساڵی 2003 و نه‌مانی رژێمی به‌عس به سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن، هه‌زاران خانوو له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه بنیاتنراون كه موڵكی ده‌وڵه‌ت بون له پارێزگاكانی عیراق به كه‌ركوكیشه‌وه.