نرخه نوێیه‌كه‌ی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك بۆ مۆلیده‌ی ئه‌هلی، نه هاوڵاتیانی ناڕازی و نه خاوه‌نی مۆلیدهكانیشی قایل نه‌كرد، بۆیه بڕیاره درێژه به گردبونه‌وه و مانگرتن بده‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ی تشرینی یه‌كه‌م، هاوڵاتیان و خاوه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، به جیا و بۆ دوو داواكاری دژبه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگا گردبونه‌وه.
له سه‌روبه‌ندی گردبونهوهكهدا، ئیداره‌ی كه‌ركوك بڕیاریدا نرخی ئه‌مپێرێكی مۆلیده له 13 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 10 هه‌زار دینار كه‌مبكاته‌وه.
محه‌مه‌د جه‌لیل، ئه‌ندامی گروپی شه‌قام كه گردبونه‌وه‌ی هاوڵاتیانیان رێكخستبوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سبه‌ینێ دوشه‌ممه درێژه به ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ده‌ین و به‌و نرخه‌ی پارێزگار دایناوه قایل نابین، به‌ڵكو له پێنج هه‌زار دینار زیاتر ناده‌ین و شه‌قام به‌رناده‌ین".
هاوڵاتیانی ناڕازی دوای هه‌وڵێكی زۆر نه‌یانتوانی پارێزگار ببینن و چونه لای قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك.
قایمقام وتی چی ده‌كه‌ن بیكه‌ن
سەیران بەرزنجی، یه‌كێك له نوێنه‌رانی خه‌ڵك بۆ لای قایمقام به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانمان كرد قایمقام وتی بڕۆن چی ده‌كه‌ن بیكه‌ن".
ناڕه‌زاییه‌كان دوای ئه‌وه‌هات؛ له چه‌ند رۆژی رابردودا نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێكی كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی به 11 هه‌زار و 500 تا 13 هه‌زار دینار دیاریكرا، به‌رله‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بڕی سێ هه‌زار دیناری لێ كه‌مبكرێته‌وه.
یەحیا ئەمین، خاوەنی مۆلیده و یه‌كێك له ناڕازییه‌كانی ئه‌مڕۆ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "رازی نابین یه‌ك دینار له نرخه‌كه كه‌مبكرێته‌وه .. چونكه وادوو مانگه زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین"، وتیشی "با حكومه‌ت مانگانه 500 هه‌زار دینارمان پێبدات و هه‌رچی قازانج و خێری مۆلیدهكانمانه بۆ خۆی بیبات".
خاوه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی كه‌ركوك به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه قایل نین و هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ندین مۆلیده كاره‌بایان به خه‌ڵك نه‌دا.
كازم سەعدون، خاوەنی مۆلیده له گه‌ڕه‌كێكی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمە لە وەزارەتی كارەبا زیاتر كارەبا بۆ شارەكە دابیندەكەین... ئه‌و 13 هه‌زار دیناره‌ی بۆمان دیاریكرابوو زۆر كه‌م بوو، نیوه‌ی نرخ بوو، به‌ڵام هه‌ر رازی بوین كه‌چی كهمیانكردۆتهوه بۆ 10 هه‌زار دینار".
"بەندە و چەندین خاوەنی مۆلیدە بڕیارماندا بە كوژاندنەوە مۆلیدەكانمان"، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی كازم وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك دژی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه.
خاوه‌نی مۆلیده‌كان له كه‌می بڕی گاز و زۆری كاتی كاركردنی مۆلیده‌كانیان ناڕازین.
ئەیاد عەلی، خاوەنی مۆلیدەی ئه‌هلی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سه‌رده‌می ئیداره‌ی پێشوو بۆ یه‌ك كه‌یڤی 25 لیتر گازمان وه‌رده‌گرت بۆیه نرخ هه‌رزان بوو، بێ ئه‌وه‌ی پاره به شاره‌وانیش بده‌ین، به‌ڵام ئێستا ئیداره‌ی پارێزگا ده‌یه‌وێت شار له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ئێمه به‌ڕێوه‌ببات".
به‌شێك له مۆلیده‌كان كاره‌با به خه‌ڵك ناده‌ن به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخهكهوه
پارێزگای كەركوك رۆژانە پێویستی بە زیاتر له هەزار مێگاوات كارەبا هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت كارەبای پێویست بە هاوڵاتیان بدات و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه پشت به 733 مۆلیده‌ی ئه‌هلی ده‌به‌ستێت.
فه‌لاح یایچلی، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كاره‌بای مۆلیده بۆ 10 هه‌زار دینار به‌شێك له خاوه‌نی مۆلیده‌كان قایل نین و مۆلیده‌كانیان كوژاندۆته‌وه، به‌ڵام نازانین چه‌ند مۆلیده كاره‌با ناده‌ن، ته‌نیا ده‌زانین له زۆربه‌ی گهڕهكهكانن".
قایمقام باسی له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه كرد، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ره‌كه بدات، ته‌نیا وتی "هه‌وڵده‌ده‌ین خاوەنی مۆلیدەكان و هاوڵاتیانیش توشی زیان نه‌بن".