له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا له كه‌ركوك؛ كوڕه ده‌رمانسازێك خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌داته به‌ر چه‌قۆ، ئافره‌تێكی دیكه به‌هۆی سوتان و گه‌نجێكیش به فیشه‌كی ده‌مانچه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (كه‌ركوك ناو).
دوایین روداو ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌م بووه له گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسمی شاری كه‌ركوك، كاتێك هێزه ئه‌منییه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه و توانیویانه گه‌نجێك به تۆمه‌تی هه‌وڵی كوشتنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌ستگیربكه‌ن.
عه‌مید قه‌یس عامر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كوڕێك به‌ناوی (م، م)، ئێواره‌ی دوێنێ له خانویه‌كی ئیمام قاسم هه‌وڵی كوشتنی كچێكی داوه به‌ناوی (هـ، م)، ئه‌وه‌ش به چه‌قۆ، به‌ڵام كچه‌كه‌ی رزگاری بووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه".
ئه‌و كوڕه كه دهمانسازه و خێزانداره، به‌وته‌ی پۆلیس "په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا هه‌بووه كه نوێنه‌ر (مه‌ندوب)ی كۆمپانیایه‌كی ده‌رمانه".
كوڕه و كچه‌كه ته‌مه‌نیان له نێوان 30 بۆ 35 ساڵیدایه.
"كوڕه‌كه چوار چه‌قۆی له كچه‌كه داوه، یه‌كێك له چه‌قۆكان به‌ر ده‌ماری ملی كه‌وتووه، ئێستا كچه‌كه باری باشتره دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به‌هۆی ناجێگری بارودۆخیه‌وه ده‌ستبه‌جێ نه‌شته‌گه‌ری بۆ كرا" به‌وته‌ی عه‌مید قه‌یس.
بێ ئه‌وه‌ی بچێته ورده‌كاری زیاتره‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی تاوان وتی هێزه‌كانیان له روداوه‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه و توانیویانه كوڕه‌كه ده‌ستگیربكه‌ن.
كوڕه‌كه له دانپێدانانه‌كه‌یدا وتویه‌تی ئه‌و كچه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دروستكردووه
ئه‌و تۆمه‌تباره له دانپێدانانیدا له‌به‌رده‌م پۆلیس هۆكاری روداوه‌كه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و وتویه‌تی "ئه‌و كچه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان خۆم و خێزانه‌كه‌مدا بۆ دروستكردوم، بۆیه كاتێك كه‌سمان له ماڵه‌وه نه‌بوو بانگهێشتنی ماڵه‌كه‌مم كرد و ویستم بیكوژم".
هه‌ر به‌وته‌ی عه‌مید قه‌یس لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه به‌رده‌وامه و كچه‌كه‌ش له‌ژێر چاودێری و پاسه‌وانی هێزه ئه‌منییه‌كاندا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و روداوه دوابه‌دوای گیانله‌ده‌ستدانی گه‌نجێكی دانیشتوی شاری كه‌ركوك هات به‌هۆی فیشه‌كی ده‌مانچه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "گه‌نجێك به‌ناوی نیهاد عه‌باس، دوای حه‌وت رۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدا، سێشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌م گیانیله‌ده‌ستدا".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و گه‌نجه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر و دوای ده‌مه‌قاڵی له‌گه‌ڵ باوكی‌دا فیشه‌كێكی ده‌مانچه‌ی ناوه به سه‌ری خۆیه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتی هۆكاری كێشه‌كه ئه‌وه‌یه؛ ئه‌و گه‌نجه دوكانی مۆبایلی هه‌یه و مۆبایلی زۆری به قه‌رز به خه‌ڵك داوه، كاتێكیش نه‌یتوانیوه ته‌واوی پاره‌ی قه‌رزه‌كان وه‌ربگرێته‌وه، باوكی سه‌رزه‌نشتی كردووه.
له روداوێكی دیكه‌دا هه‌ر له كه‌ركوك، دوشه‌ممه 5ی تشرینی یه‌كه‌م، ئافره‌تێك به‌هۆی سوتانه‌وه گیانیله‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت ئه‌و ئافره‌ته به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه "ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه" و هه‌ر به‌وهۆیه‌وه گیانیله‌ده‌ستداوه، هیچ كه‌سێكیش وه‌ك تۆمه‌تبارێك له دۆسیه‌كه‌دا ده‌ستگیرنه‌كراوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی بەشی پاراستنی خێزان و منداڵ لە پۆلیسی كەركوك بۆ (كه‌ركوك ناو)، لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە 210 كەیسی توندوتیژی خێزانی تۆماركراون به فه‌رمی، له نێویاندا توندوتیژی پیاو به‌رانبه‌ر به ژنان، باوك بەرامبەر بە منداڵ و چەند حاڵەتێكی تری وه‌ك توندوتیژی نێوان خوشك و برا و باوەژن.