بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم كە نوێنەرایەتی پارتی دیموكرات، یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن، پشتگیری خۆیان بۆ رێككەوتنی شنگال دوپاتكردەوە، لەگەڵ رەتكردنەوەی "گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەكانی جێناكۆك".
ئەو هەڵوێستە لە كۆبونەوەیەكدا هات، كە ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی یەكەم، لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێم لە هەولێر بەڕێوەچوو، كە نوێنەرانی هەریەكە لە سێ حزبە سەرەكییەكەی حوكمڕانی هەرێم تیایدا بەشداربون.
بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كۆبونەوەكەوە، تیایدا هاتووە "كۆبونەوەكە پشتگيريى خۆى بۆ دوايين رێككه‌وتنى حكومه‌تى فيدراڵى عیراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان دووپاتكرده‌وه"، هەروەها هاتووە "كۆبونەوەكە هه‌موو هه‌وڵێكى گۆڕينى ديموگرافى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ره‌تكرده‌وه و داواى كرد حكومه‌تى فيدراڵ ميكانيزمى ئارامى و ئاسايشى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات".
كۆبونەوەكە هه‌موو هه‌وڵێكى گۆڕينى ديموگرافى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ره‌تكرده‌وه
رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا واژۆكراوه بۆ پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی نوێ و رێكخستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زای شنگال.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر؛ قایمقامێكی نوێ بۆ شنگال داده‌نرێت و به پۆسته ئیدارییه‌كانی دیكه‌ی قه‌زاكه‌دا ده‌چنه‌وە.
لەگەڵئەوەشدا له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه دۆسیه‌ی ئه‌منی شنگال ده‌درێته پۆلیسی ناوخۆیی، ده‌زگای هه‌واڵگری، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی به هه‌ماهه‌نگی هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 500 كارمه‌ندی ئه‌منی كه هه‌زار و 500یان له ئاواره شنگالییه‌كانی ناو كه‌مپ و هه‌زاریان له دانیشتوانی ئێستای شنگال بن.
هەروەها جەختكراوەتەوە له دورخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی دیكه و پێنه‌دانی هیچ رۆڵێك به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)و ئه‌و هێزانه‌ی له په‌كه‌كه نزیكن، بەپێی رێككەوتنەكە.
لە كۆبونەوەكەی هەولێردا، هەریەكە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مستەفا سەید قادر، یەكێك لە جێگرەكانی، لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمان بەشداربون، كە نوێنەرایەتی هەریەكە لە پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتیی نیشتیمانیی و بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن.
لە كۆبونەوەكەدا پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە و زه‌مينه‌سازى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتووانه له عیراق ده‌ربڕیوە، جەختیشكراوەتەوە لە جێبه‌جێكردنى مادده‌ى (140)ى ده‌ستورى عیراق و هاوهه‌ڵوێست بون له‌سه‌ر به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى تەواوی كێشه‌كانى ئه‌و ناوچانه، لەگەڵ پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان و گه‌ره‌نتيكردنى كه‌شێكى له‌بارى پێكه‌وه‌ژيان له‌و ناوچانه.