ژماره‌یه‌ك له كچان و ژنانی دانیشتوی شنگال، دژی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بۆ ئیداره‌دانی قه‌زاكه رژانه سه‌ر شه‌قام، پێیانوایه به‌وهۆیه‌وه جارێكی‌تر ده‌بنه‌وه قوربانی ده‌ستی گروپه چه‌كدارییه‌كان و كه‌س نایانپارێزت.
له‌و گردبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی تشرینی یه‌كه‌م، كچان و ژنانی ئێزیدی، كه به‌شێكیان رزگاربوی ده‌ستی داعش بون داوایانكرد خه‌ڵكی قه‌زاكه له رێككه‌وتنه‌كاندا به‌شداربن و هه‌ر ئه‌وانیش ئیداره‌ی شنگال بكه‌ن.
بەیان دەخیل، رزگاربوی ده‌ستی داعش و به‌شداربوی خۆپیشاندانه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌هۆی ململانێی عیراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌زاران ئێزیدی كه‌وتنه ده‌ستی داعش، ئه‌وان نه‌یانتوانی بمانپارێزن، وائێستاش چاره‌سه‌ری زۆرێك له ئێزیدی نادیاره".
ئه‌و دژی رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر دروشتی ده‌وته‌وه و وتی "ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشته‌وه‌یه و جارێكی‌تر بۆ فرۆشتنی ئێمه‌یه".
له ئابی 2014دا داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شنگالدا گرت و هه‌زاران هاوڵاتی ئێزیدی رفاند، كه زۆرینه له ره‌گه‌زی مێ بون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی خۆپیشانده‌رانی شنگال، له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش به به‌رچاوی جیهانه‌وه "حه‌وت هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی پارتی شنگالیان چۆڵكرد و هه‌ڵاتن، حكومه‌تی عیراقیش به‌رانبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه بێده‌نگ بوو"، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه پاساو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه و پێیانوایه هه‌ردوو حكومه‌ت ناتوانن ئه‌وان بپارێزن و ئیداره‌ی قه‌زاكه به دڵی دانیشتوانه‌كه‌ی پێكبهێنن.
رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا واژۆكراوه بۆ پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی نوێ و رێكخستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زای شنگال.
هەنا قیرانی، یه‌كێكه له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شنگال و ده‌ڵێت "ئامانجمانه به رایگشتی بگه‌یه‌نین وه‌ك كه‌سوكاری قوربانیانی ئێزیدی دژی رێككه‌وتنه‌كه‌ین، چونكه ژنان خاوه‌ن قسه‌ی خۆیانن و هه‌ر ئه‌وان بون له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش دوجار بونه قوربانی".
"نامانه‌وێت جارێكی‌تر رێككه‌وتن بۆ شنگال بكرێت بێ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌به‌رچاوبگرن".
قه‌یرانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ناڕه‌زاییه‌كانیان ئه‌نجامی نه‌بێت ئه‌وا ده‌چنه به‌غدا و به فه‌رمی داواكارییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن.
پێشتریش یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه)، ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و ئیداره‌ی ئێستای ناو شنگال رێككه‌وتنه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه.
له به‌رانبه‌ردا هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئێستا كاندیدی بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دیاریكردووه، پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن.
قه‌زای شنگال، به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ و له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وایه، به‌ڵام ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.