شێرزاد فاروق بەگ، یەكێك لە جێگرانی میری ئێزیدیان بۆ كاروباری عەشایەری، دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند.
لە نامەی دەستلەكاركێشانەوەیدا كە كۆپییەكی لای (كەركوك ناو)ە، شێرزاد فاروق دەڵێت "دواى مردنى میرى ئێزیدیان زۆر ناکۆکی دروستبون تا چوار وه‌کیل بۆ میری ئێزیدیان ده‌ستنیشانکران و ئێزیدییه‌کان ناڕازی بون له‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵبژاردنی چوار وه‌کیل، له‌گه‌ڵئه‌مه‌شدا ئه‌م وه‌کیلانه ته‌داخولی هه‌ندێک کاروباری ئێزیدیه‌کانیان ده‌کرد بێئه‌وه‌ی هیچ هاوکارییان بکەین".
هەروەها هاتووە "ئێزیدییەكان پێویستیان به که‌مترین خزمه‌تكردنە و هیچیان بۆ نەكراوە، لەبەرئه‌وه ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆم راگه‌یاندووە".
لە 27ی ته‌مموزی 2019 و له په‌رستگای لالش له قه‌زای شێخان، حازم ته‌حسین به‌گ له رێوره‌سمێکی ئایینی‌دا وه‌ک میری ئێزیدیان له عیراق و جیهان ده‌ستبه‌کاربوو، لەگەڵ چوار جێگیر لە نێویاندا شێرزاد فاروق بەگ.
هه‌رمان میرزا به‌گ، جێگرێكی تری میری ئێزیدیان به (که‌رکوک ناو)ی وت "شێرزاد فاروق به‌گ وه‌کیلی میری ئێزیدیان بۆ کاروباری عه‌شایەری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندووه، به‌ڵام ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازی نابین و په‌سه‌ندیشی ناکه‌ین، چونکه زۆر پێویستیمان به که‌سایه‌تی شێرزاد فارۆق به‌گه".
"شێرزاد له پۆسته‌که‌ی خۆی زۆر ماندوو بووه، شه‌و و رۆژ ئیشی ده‌کرد له پێناو خه‌ڵک و چاره‌سه‌رکردنی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان". هەرمان میرزا زیاتر وتی "جگه له ماندوبون هیچ هۆکارێکی تر نییه بۆ دەستلەكاركێشانەوەی".
پێگه‌ی میر له نێو ئێزیدییه‌كاندا، وەكو نوێنه‌ری ئه‌و پێكهاته‌یه له ئاستی جیهاندا سەیردەكرێت.