مه‌نهه‌ل خه‌باز، وه‌زیری پیشه‌سازی عیراق به‌ڵێنی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كارگه له‌كاركه‌وتووه‌كانی كه‌ركوك ده‌دات، كه به‌هۆیه‌وه ده‌رفه‌تی بۆ سه‌دان كه‌س ده‌ڕه‌خسێنێت.
ئه‌و به‌ڵێنه‌ی وه‌زیر له سه‌ردانێكدا هات بۆ كه‌ركوك، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ی تشرینی یه‌كه‌م به یاوه‌ری راكان جبوری، پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
خه‌باز له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو)ی تێدابوو وتی له‌گه‌ڵ میسر و ئوردون رێككه‌وتون تا كارگه حكومییه‌كان به‌گه‌ڕبخه‌نه‌وه و له‌مه‌ودوا سود له به‌رهه‌می خۆماڵی وه‌ربگرن.
به‌وته‌ی وه‌زیری پیشه‌سازی ئامانجێكی گرنگی ئه‌و هه‌نگاوه بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاره بۆ زۆرترین كه‌س.
له‌و سه‌ردانه‌دا كارگه‌ی قیری كه‌ركوك كرایه‌وه و وه‌زیر وتی "دەمانەوێت كاربكەین و سەرجەم كارگه‌كانی دیكه‌ی وەزارەتی پیشەسازی بكه‌ینه‌وه، بۆیه گفتوگۆمان كرد تا بزانین ئاسته‌نگ و رێگرییه‌كان چین".
خه‌باز ده‌ڵێت ئه‌و كارگانه‌ی هه‌ن ده‌توانن "كاری ناوازه بكه‌ن و به‌رهه‌م باشیان هه‌بێت".
له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كارگه‌كانی مافور، به‌رگدوری و كۆگای لۆكه، ره‌خنه‌ی له سستی كاری كارگه‌كان هه‌بوو، هۆكاری ئه‌وه‌شی به‌سته‌وه به كۆنی پێداویستییه‌كانی كاركردن، وتی "كه‌ره‌سته‌كانیان ده‌بێت نۆژه‌نبكرێنه‌وه تا بتوانن به‌رهه‌می باشتریان هه‌بێت و فرۆش زیاتر بكه‌ن".
كارگه‌ی به‌رگدوریی ئێستا ده‌مامك و رۆبی پزیشكی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ئاماده ده‌كات؛ كۆگای لۆكهش كه كاره‌كانی په‌كیكه‌وتووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می لۆكه‌ی كه‌ركوكه، كه سه‌رچاوه‌ى پيشه‌سازى چنين و دابينكردنى لۆكهيه بۆ پێداويستيه پزيشكييه‌كان جگه له تۆوى لۆكه كه سه‌رچاوه‌ى ده‌رهێنانى زه‌يته.
راكام جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت به رۆژنامه‌نوسانی وت زۆر گرنگه جارێكىتر پاككردنه‌وه و ئاماده‌كردنى لۆكه له‌و كۆگايه ده‌ستپێبكاته‌وه، تا جوتياران له‌و رێیه‌وه بهروبومهكهيان ساغبكه‌نه‌وه.