نه‌بیل حه‌مدی بوشناق، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌ڵێنده‌دات له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا وه‌فاتنامه بۆ هاوسه‌ره كۆچكردوه‌كه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د جه‌باری ده‌ربكات.
ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی دوای ناڕه‌زایی مامۆستا محه‌مه‌د هات به‌هۆی پێنه‌دانی وه‌فاتنامه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، هه‌رچه‌نده نزیكه‌ی چوار مانگ به‌سه‌ر كۆچی دواییدا تێده‌په‌ڕێت.
نەبیل حەمدی بە (كەركوك ناو)ی وت "پرسی دواكەوتنی وەفاتنامەكە پەیوەندی بەوەوە هەیە، ئەو كەیسە كێشەی یاسایی تیایە و لە دادگایە، 16 كەیسی تریش بەهەمان شێوە كێشەیان هەیە، بۆ نمونە ناشتنی تەرمی مردوەکانیان لەسەر راسپاردە و ئاگاداری پزیشکی دادوەری نەبووە، ئەمەش لە یاسای ئێمەدا وەفاتنامەی پێ‌نادرێت".
بەڵام لەگەڵئەوەشدا، نەبیل حەمدی، جەختیكردەوە لەوەی لە سەردانی ئەم مانگەیدا بۆ لای وەزیری تەندروستی عیراق، پرسی ئەو وەفاتنامانەی وروژاندووە... "من لێرەوە بەڵێنی ئەوە دەدەم، تا یەك هەفتەی تر وەفاتنامەكەیان ئامادە دەكەین و پێیاندەدەین، هەرچەندە ئەوان پێشێلكارییان كردووە، بەڵام ئێمە لەڕوی مرۆییەوە ئەو کارەیان بۆ دەكەین".
دەركردنی وەفاتنامە بەتایبەت ئەگەر كەسەكە لە نەخۆشخانە مردبێت و دۆسییەكان ئامادەبن، قورس نییە و لە ماوەی 24 كاتژمێر بۆ 48 كاتژمێر تەواودەبێت.
محەمەد جه‌باری، ئه‌و مامۆستایه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك به قه‌ره‌وێڵه‌ی هاوسه‌ره كۆچكردوه‌كه‌یه‌وه كه‌له‌پچه‌كرا، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "وا نزیكەی چوار مانگە بە بەردەوامی داوا لە ئیدارەی نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی دەكەم وەفاتنامەی هاوژینەكەم پێبدەنەوە، بەڵام دەستی دەستیم پێدەكەن".
"کێشەی گەورەی من لەئێستادا وەفاتنامەكەیە، هاوژینەكەم مردووە و مافی سەرەتایی خۆمە وەفاتنامەی هەبێت، پەرلەمانتاران، فەرمانگەی تەندروستی، ئیدارەی كەركوك و تەنانەت نوسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانیش داوای لە نەخۆشخانەی كەركوكی گشتی كردووە، بەڵام ئەوان گوێ بەهیچ كەس نادەن"، جەباری وای وت.
مێژوی دۆسیه‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌باری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 12ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، كاتێك له‌سه‌ر دابینكردنی ئۆكسجین بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه توشبوی كۆرۆنا بوو، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كەركوك بووه ده‌مه‌قاڵیی و له‌وكاته‌دا ئامێرێكی پزیشكی تایبه‌ت به هه‌ناسه‌دانی شكاندووە. بەوهۆیەوە پۆلیس روبەڕوی وەستانەوە، دەستگیریان كرد و ئەشكەنجەیاندا، وەك خۆی دەڵێت.
دوای رۆژێك، وه‌ك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت؛ محەمەد كەریم فەقێ جەباری (43 ساڵ)، به قه‌ره‌وێڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه (مونا ئیسماعیل 44ساڵ) كه‌له‌پچه كرا. روداوەكە بە گیانلەدەستدانی مونا بە بەرچاوی مامۆستا محەمەدەوە كۆتایی هات.
روداوەكە و بەتایبەت بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەكە هەر زوو ناڕەزایی توڕە كۆمەڵایەتییەكانی بەدواداهات. محەمەد جەباری سكاڵای تۆماركرد و لەگەڵ پێكهێنانی لیژنەیەكی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، ئەفسەرێك و سێ پۆلیسی بنكه‌ی قۆرییە دەستگیركران.
دۆسییەی هەر چوار تۆمەتبارەكە رەوانەی دادگای سەربازی موسڵ كران و لە ئێستادا بە كەفالەت و تا رۆژی دادگاییكردن ئازادن.