توركمانه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر دوای گه‌ڕانه‌وه له ئاواره‌یی؛ روبه‌ڕوی گرفتی كه‌می خزمه‌تگوزاریی و نه‌بونی قه‌ره‌بوو له حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان بۆ خانووه زیانلێكه‌وتوه‌كانیان ده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێیانوایه ورده‌ورده بارودۆخی قه‌زاكه به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.
ئه‌و خێزانانه‌ی به‌سه‌ر وێرانكارییه‌كانی شه‌ڕدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه؛ له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقدا خێوه‌ته‌كانی ئاواره‌ییان به‌ره‌و زێدی خۆیان به‌جێهێشتووه، كه ئامانج لێی داخستنی ته‌واوی كه‌مپه‌كانی وڵاته تا كۆتایی ئه‌مساڵ.
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌لی، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له كه‌ربه‌لاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ته‌له‌عفه‌ر، ده‌ڵێت "بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، هه‌ستكردن وه‌ك هاوڵاتی پله دوو به‌هۆی ئاواره‌ییه‌وه، وایكردووه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خانوه‌كه‌ی خۆی له باشوری ته‌له‌عفه‌ر".
عه‌لی، كه له‌چله‌كانی ته‌مه‌نیدایه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "خزمه‌تگوزارییه‌كان له ته‌له‌عفه‌ر ورده‌ورده به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات و ئاواره‌كانیش پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه تا له ئاوه‌دانی شاره‌كه‌یاندا رۆڵیان هه‌بێت".
خانوه‌كه‌م روبه‌ڕوی سوتاندن بۆته‌وه، به‌داخه‌وه هیچ قه‌ره‌بویه‌كم وه‌رنه‌گرتووه و پێشموانییه وه‌ریبگرم
"خانوه‌كه‌م روبه‌ڕوی سوتاندن بۆته‌وه، به‌داخه‌وه هیچ قه‌ره‌بویه‌كم وه‌رنه‌گرتووه و پێشموانییه وه‌ریبگرم، بۆیه به‌پێی ئه‌و توانایه‌ی هه‌مبوو په‌له‌مكرد له نۆژه‌نكردنه‌وه‌یدا" عه‌لی وای وت.
ئامینه هادی (35 ساڵ)، یه‌كێكه له‌و ئاوارانه‌ی دوای گه‌ڕانه‌وه گله‌یی له كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌یه و مامه‌ڵه‌ی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه كردووه، كه بڕه‌كه‌ی ملیۆنێك و 500 هه‌زار دیناره و به‌هه‌ر خێزانێك ده‌درێت بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت پاره‌كه نه به‌شی كڕینی پێداویستییه‌كانی مه‌تبه‌خ ده‌كات و نه ده‌شتوانی خانوه زیانلێكه‌وتوه‌كانی پێ نۆژه‌نبكه‌یته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ر چاوه‌ڕێیه بگاته سه‌ره‌ی ئه‌و و بڕه پاره‌كه وه‌ربگرێت.
وه‌زاره‌تی كۆچ: هه‌زاران كه‌س خۆویستانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه
به‌پێی تۆماره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، ده‌یان خێزانی ئاواره‌ی ته‌له‌عفه‌ر له كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌ن شامی یه‌ك و دوو له هه‌ولێر، ناوچه‌كانی كه‌ربه‌لا و نه‌هره‌وانی به‌غدا، گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی خۆویستانه‌دا كه وه‌زاره‌ت رێكیخستووه.
لای وه‌زاره‌تی كۆچ؛ 18 هه‌زار و 500 خێزانی گه‌ڕاوه به‌فه‌رمی تۆماركراون، به‌ڵام پێیانوایه ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌گاته 24 هه‌زار خێزان، به‌وپێیه‌ی به‌شێكیان تۆمار نه‌كراون.
21ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، دوایین كه‌مپی ئاواره‌ییان له باشوری پارێزگای كه‌ربه‌لا داخستووه، كه 560 هاوڵاتی نه‌ینه‌وای تێدا بووه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌مویان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له ته‌له‌عفه‌ر و ده‌شتی نه‌ینه‌وا.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان خۆویستانه و دوای وردبینی ئه‌منی دۆسیه‌كانیان بووه، به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت.
ئیڤان فایه‌ق جابرۆ، وه‌زیری كۆچ له چه‌ند رۆژی رابردوشدا ئاماژه‌ی به داخستنی كه‌مپی نه‌بی یونس كرد له ناوچه‌كانی نه‌هره‌وانی به‌غدا، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له نه‌ینه‌وا.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌ت له كه‌مپی خازر، 89 خێزانی ئاواره‌كان كه 393 كه‌س بون، 28ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی ئینتسار، ره‌یحانیه، نه‌هره‌وان، جدعه، به‌عاج، ره‌جم حه‌دید، سۆمه‌ر، ره‌بیعه، گوێر، مه‌حله‌بیه و ته‌له‌عفه‌ر.
ئاواره‌كانی ته‌له‌عفه‌ر له‌كاتی هێرشه‌كانی داعشدا رویانكرده ناوچه‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی عیراق، له نێویاندا نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و بابل، به‌شێكیشیان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ركوك و ژماره‌یه‌كیان چونه توركیا؛ تائێستاش نزیك به نیوه‌ی ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ته‌له‌عفه‌ر، به‌دوری 69كم ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای موسڵ، له حوزه‌یرانی 2014دا كه‌وته ژێر ده‌ستی داعش و زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كه ده‌وروبه‌ری 225 هه‌زار كه‌س بون، به ناچاری ئاواره‌بون.
له توركیاوه بۆ ته‌له‌عفه‌ر
"چیتر نه‌مده‌توانی بژێوی ژیانمان دابینبكه‌ین..، هه‌مووشتێك گران بوو، به نرخێكی به‌رز..، له به‌یانی زووه‌وه كارمده‌كرد تا شه‌و به‌ڵام هه‌ر نه‌مده‌توانی پێداویستییه‌كانیان دابینبكه‌م له كرێ، پاره‌ی كاره‌با، ئاو، چاره‌سه‌ر و گواستنه‌وه.." فواد حازم وای وت.
حازم، له په‌نجاكانی ته‌مه‌نیدایه، له كاتی شه‌ڕی داعشدا ئاواره‌ی توركیا بووه و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ته‌له‌عفه‌ر.
ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "نزیكه‌ی پێنج ساڵمان له توركیا برده‌سه‌ر، دواجار بڕیارماندا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شاره‌كه و خانوه‌كه‌ی خۆمان، هه‌ر چه‌ندێك له غه‌ریبیدا بژین هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ زێدی خۆمان، به تایبه‌ت كه به‌زۆر و به‌ناچاری به‌جێمانهێشت".
سه‌ردانی چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نی حكومیم كردووه، به‌ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی مینحه‌یه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوه‌كه‌م
فواد حازم ده‌ڵێت "له‌دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ته‌له‌عفه‌ر، سه‌ردانی چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نی حكومیم كردووه، به‌ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی مینحه‌یه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوه‌كه‌م كه به‌شێكی روخاوه، به‌ڵام تائێستا جگه له به‌ڵێن و داوای لێبوردن هیچم وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه بڕیارمداوه خۆم به‌شێكی نۆژه‌نبكه‌مه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وكاته‌ی پاره‌م دێته‌ده‌ست".
"ئه‌وه‌ی زیاتر هانیدام بگه‌ڕێمه‌وه، هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی نزیكایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان بوو له نێوان دانیشتوانی شاره‌كه‌دا، ئه‌و هه‌ڵدانه بێ وچانه هانیدام و وایكرد بگه‌ڕێمه‌وه، تا وه‌ك جاران به خۆشه‌ویستی و برایه‌تی بژین" به‌وته‌ی فواد حازم.
هۆكاره‌كانی سستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان چین؟
قاسم محه‌مه‌د شه‌ریف، قایمقامی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، سستی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كاندا به‌هۆی داگیركردنی خانوه‌كانیانه‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی تره‌وه، به‌وپێیه‌ی هه‌زاران خانوی هاوڵاتیان له‌شه‌ڕی داعشدا زیانیان به‌ركه‌وت.
"خاوه‌نی ئه‌و خانوانه‌ی له شه‌ڕه‌دا زیانیان به‌ركه‌وت چونه خانوی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی تائێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ته‌له‌عفه‌ر"، به‌وته‌ی شه‌ریف، "به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی چونه‌ته خانوی ئاواره‌كان خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ن كه به ته‌واوی خاپور بون".
به‌وته‌ی قایمقام؛ 14 گوندی ناوچه‌كه به ته‌واوی خاپور بون.
قایمقامی ته‌له‌عفه‌ر ده‌رباره‌ی به‌ربه‌سته‌كانی دیكه‌ی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان وتی "نه‌بونی هه‌لیكار و پێنه‌دانی هیچ قه‌ره‌بویه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌و كه‌سانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه، له‌گه‌ڵ كه‌می خزمه‌تگوزاری" هۆكار بون.
به‌پێی ئاماره‌كانی قایمقامیه‌ت؛ له دوو مانگی كۆتایی 2019دا هه‌زار هاوڵاتی ته‌له‌عفه‌ر له توركیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ته‌له‌عفه‌ر.
نه‌بونی هه‌لیكار و قه‌ره‌بونه‌كردنه‌وه و كه‌می خزمه‌تگوزاری به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كاندا
پارێزگاری نه‌ینه‌وا: ته‌له‌عفه‌ر ئاماده‌یه بۆ پێشوازی له ئاواره‌كان
نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا پێیوایه قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر؛ ئێستا ئاماده‌یه بۆ پێشوازی له ته‌واوی ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی پێشتر له ناوه‌ندی قه‌زاكه‌دا نیشته‌جێبون؛ ئه‌وه‌ش "به‌هۆی ئه‌و ئه‌منیه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانه‌وه".
جبوری له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و عه‌شیره‌كانی ته‌له‌عفه‌ردا وتی "له قه‌زاكه‌دا نیعمه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشته‌وایی نێوان پێكهاته‌كان هه‌یه".
قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی توركمانن، له ساڵی له 2017دا له‌لایه‌ن هێزه عیراقیه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌لی، به‌رله‌وه‌ی به یه‌كجاری بگه‌ڕێته‌وه بۆ خانوه‌كه‌ی خۆی، بۆ یه‌ك جار سه‌ردانی ته‌له‌عفه‌ری كردۆته‌وه، به‌ڵام بارودۆخه‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بووه.
"دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو، خه‌ڵك دودڵ و له بارودۆخی ئه‌منی و گه‌ڕانه‌وه گروپه چه‌كداره‌كان ده‌ترسان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جوڵه‌ی خه‌ڵك بۆ بنیاتنان و ئاوه‌دانی ده‌بینیت، دڵنیاده‌بیته‌وه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات، به‌ده‌ر له هه‌لیكار كه پێویسته گرنگی پێبدرێت و ببێته هانده‌رێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیان" ئه‌حمه‌د وای وت.