ئافره‌تێك له شاری كه‌ركوك گیانیله‌ده‌ستدا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌هۆی سوتاوییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت روداوه‌كه به‌ره‌به‌یانی 3ی تشرینی یه‌كه‌م بووه و دوای گه‌یاندنی ئه‌و ئافره‌ته به نه‌خۆشخانه، به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتانه‌كه‌یه‌وه، گیانیله‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌كه، كه له‌به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماده‌نه‌بوو ناوی بهێنرێت، وتی "ئه‌و ئافره‌ته به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ئاگری له جه‌سته‌ی به‌رداوه".
ئافره‌ته‌كه ناوی (گ، س) و ته‌مه‌نی 31 ساڵه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ روداوه‌كه كردۆته‌وه به‌ڵام تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ كه‌سێك تۆمهتبارنهكراوه.
بەپێی ئامارەکانی لقی کەرکوکی کۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق؛ لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا زیاتر له 41 حاڵەتی خۆکوشتن لە کەرکوک تۆمارکراون، لەو ژمارەیە زیاتر له 20 کەسیان ژن بون.
له‌مساڵدا 41 روداوی خۆكوشتن تۆماركراون
سه‌جاد جومعه، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌داخەوە دیاردەی خۆكوشتن روو لەزیادبونه، چەندینجار داوامان لە دام و دەزگا حكومییه‌كان كردووه بێنە سەرخەت تا به هەمومانەوە هەوڵبدەین ئەو دیاردەیە كەمبكەینەوە".
ئه‌و ژماره‌یه‌ی ده‌رباره‌ی روداوه‌كانی خۆكوشتن هه‌ن، ته‌نیا فه‌رمییه‌كان و ئه‌وانه‌ن تۆماركراون، "ره‌نگه چه‌ندین روداوی دیكه هه‌بن و له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه به شاراوه‌یی هێڵرابنهوه".
له چه‌ندین رۆژی رابردوشدا، ژنێك له كه‌ركوك، به‌هۆی سوتانه‌وه گیانیله‌ده‌ستدا و به‌پێی وته‌كانی لای پۆلیس، دانی به‌وه‌داناوه "فشاری ده‌رونی له‌سه‌ر بووه بۆیه ئاگری له خۆی به‌رداوه".
ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن 23 ساڵه به‌ناوی (ر، ك)، به‌ره‌به‌یانی 21ی تشرینی یه‌كه‌م له ماڵی باوكی له گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی شاری كه‌ركوك "خۆی سوتاند" و دوای حه‌وت رۆژ له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی؛ له نه‌خۆشخانه گیانیله‌ده‌ستدا.
لە مانگی شوباته‌وه تا سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌می ئەمساڵ، 210 كەیسی توندوتیژی خێزانی لە بەشی پاراستنی خێزان و منداڵ لە پۆلیسی كەركوك تۆماركراوە، لە نێویاندا 190 ژن لەلایەن هاوسەرەكانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر كراوە، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئامارێك كه كۆپییەكی دراوە بە (كەركوك ناو).