ئه‌نجومه‌نی روحانی ئێزیدی، بڕیاره له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا بابه‌شێخ-ی نوێ دیاریبكات، ئه‌وه‌ش له نێو سێ كه‌سایه‌تییدا كه خۆیان بۆ ئه‌و ئه‌ركه ئایینییه كاندید كردووه.
پێگه‌ی بابه‌شێخ، كه به‌رزترین پله‌ی ئایینی ئێزیدیی و به رابه‌ری روحی هه‌ژمارده‌كرێت؛ پێویسته دوای تێپه‌ڕینی 40 رۆژ له كۆچی دوایی بابه‌شێخ-ی پێشوو به كه‌سێكی دیكه پڕده‌كرێته‌وه.
جه‌وهه‌ر عه‌لی به‌گ، یاریده‌ده‌ری میری ئێزدییان بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "راسته پێویسته دوای 40 رۆژ بابه‌شێخ هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت په‌له بكه‌ین، ده‌مانه‌وێت هه‌موو لایه‌ك رازی بن به دانانی كه‌سێك".
خرتۆ حه‌جی ئیسماعیل، بابه‌شێخی ئێزدییان ئێواره‌ی 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر گیانیله‌ده‌ستدا.
هه‌رچه‌نده به‌مڕۆوه 36 رۆژ به‌سه‌ر چۆڵبونی ئه‌و پۆسته‌دا تێده‌په‌ڕێت به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی بابه‌شێخی نوێ دواده‌كه‌وێت و بڕیاره له دوو هه‌فته‌ی داهاتودا یه‌كلابكرێته‌وه.
"بریاری كۆتایی له‌ماوه‌ی 10 تا 15 رۆژی تر ده‌درێت".
جه‌وهه‌ر عه‌لی به‌گ وتیشی "تائێستا سێ كه‌س خۆیان كاندیدكردووه، باوه‌ڕناكه‌م هیچ كه‌سێكی تر خۆی كاندید بكات، ئه‌و ناوانه‌ی ئێستا مه‌رجه‌كانی بون به بابه‌شێخ-یان تێدایه".
ئه‌و سێ كاندیده هه‌ریه‌ك له فه‌رهاد خرتۆ حه‌جی، عه‌لی ئلیاس ناسر و عه‌زام سدیق عومه‌ر-ن.
ئه‌نجومه‌نی روحانی ئێزیدی به راوێژ له‌گه‌ڵ میر، سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئایینی بابه‌شێخ هه‌ڵده‌بژێرن، به‌پێی كۆمه‌ڵێك مه‌رج و رێكاری تایبه‌ت.
یاریده‌ده‌ری میری ئێزدییان ده‌ڵێت بڕیاره میر له‌گه‌ڵ جێگره‌كانی كۆبێته‌وه، دواتر راوێژ له‌گه‌ڵ جڤاتی روحانی، كۆمه‌ڵێك سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تی ناوداری ئێزیدییه‌كان بكات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته بابه‌شێخ.
پێگه‌ی میر له نێو ئێزیدییه‌كاندا، نوێنه‌ری ئه‌و پێكهاته‌یه له ئاستی جیهان، له دوای ئه‌ویش باباشێخ، وه‌كو مه‌رجه‌عی دینی ئێزیدیی له رووی ئایینییه‌وه كاره‌كان راییده‌كات.
زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئێزیدی ده‌كه‌ونه قه‌زای شێخان (له باكوری موسڵه و له‌روی ئیدارییه‌وه سه‌ر به هه‌ولێره و لالشی تێدایه) و له‌گه‌ڵ قه‌زای شنگال (120كم خۆرئاوای موسڵ).