ئه‌نجومه‌نی روحانی ئێزیدی به راوێژ له‌گه‌ڵ میر، سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئایینی بابه‌شێخ هه‌ڵده‌بژێرن، به‌پێی كۆمه‌ڵێك مه‌رج و رێكاری تایبه‌ت.
پێگه‌ی بابه‌شێخ، كه به‌رزترین پله‌ی ئایینی ئێزیدیی و به رابه‌ری روحی هه‌ژمارده‌كرێت؛ دوای تێپه‌ڕینی 40 رۆژ له كۆچی دوایی بابه‌شێخ-ی پێشوو به كه‌سێكی دیكه پڕده‌كرێته‌وه.
خرتۆ حه‌جی ئیسماعیل، بابه‌شێخی ئێزدییان ئێواره‌ی 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر گیانیله‌ده‌ستدا.
خه‌واجه خودێدا، پیاوی ئایینی ئێزیدی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای چل رۆژ له كۆچی دوایی بابه‌شێخ، میری ئێزیدیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای روحانی و به وه‌رگرتنی بۆچونی كۆمه‌ڵێك له‌سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تی ئایینی و رۆشنبیری كه‌سێكی دیكه وه‌ك بابه‌شێخ-ی نوێ هه‌ڵده‌بژێرن".
به‌پێی زانیارییه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، چه‌ند كه‌سێك چاویان له وه‌رگرتنی ئه‌و پێگه ئایینییه‌ی ئێزیدی هه‌یه به‌ڵام ته‌نیا یه‌كێكیان به فه‌رمی كاندیدبونی خۆی ئاشكراكردووه.
عه‌لی ئه‌لیاس حه‌جی بابه‌شێخ، له بنه‌ماڵه‌كانی بابه‌شێخه‌كانی پێشوی ئێزیدی، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كاندیدبونی خۆی راگه‌یاند.
هادی بابه‌شێخ، لێپرسراوی نوسینگه‌ی بابه‌شێخ، رابه‌ری روحی ئێزیدی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "مه‌رج نییه دوای چل رۆژ له پرسه‌كه بابه‌شێخ دابنرێت، ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر رێككه‌وتنی بنه‌ماڵه‌ی بابه‌شێخ و میری ئێزیدیان و ئه‌نجومه‌نی روحانی، هه‌ركاتێك رێككه‌وتن كه‌سێك هه‌ڵده‌بژێردرێت".
ئه‌و داواكاربوو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌و پرۆسه‌یه به‌دوربن و ده‌ستتێوه‌ردان نه‌كه‌ن.
پۆستی بابه‌شێخ ئایینییه و كێشه له پڕكردنه‌وه‌یدا دروستنابێت
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر و له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی میری نوێی ئێزیدییان ناڕه‌زایی هه‌بوو به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسییه‌وه.
پێگه‌ی میر له نێو ئێزیدییه‌كاندا، نوێنه‌ری ئه‌و پێكهاته‌یه له ئاستی جیهان، له دوای ئه‌ویش باباشێخ، وه‌كو مه‌رجه‌عی دینی ئێزیدیی له رووی ئایینه‌وه كاره‌كان راییده‌كات.
هه‌رمان میزا به‌گ، جێگری میری ئێزدییان به (كه‌ركوك ناو )ی وت "نامانه‌وێت په‌له بكه‌ین، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی بابه‌شێخ هه‌تا كۆچی دوایی بكات له‌و پێگه‌یه‌دا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه پۆستێكی ئایینی و هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كێشه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه‌دا دروستنابێت".
ئه‌و ده‌ڵێت خه‌ڵكانی باش و شایسته هه‌ن تا ئه‌و پێگه ئاینییه پڕبكه‌نه‌وه و به‌منزیكانه كه‌سێك داده‌نێن.
ده‌بێت كاندیدی بابه‌شێخ شاره‌زای ئایین، رۆشنبیری و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێزیدی بێت و له بنه‌ماڵه‌ی شێخ فه‌خرێ ئادیا بێت
كاندیدی پێگه‌ی بابه‌شێخ، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی روحانییه‌وه، به ژماره‌یه‌ك رێكار و مه‌رجی تایبه‌تیدا تێده‌په‌ڕێت.
خه‌واجه خودێدا، پیاوی ئایینی ئێزیدی وتی پێویسته كاندیده‌كه له بنه‌ماڵه‌ی بابه‌شێخ و شێخ فه‌خرێ ئادیا بیت، زۆر شاره‌زا بێت له ئایینی ئێزیدی.
شێخ فه‌خرێ ئادیا؛ زانا و فه‌یله‌سوف و پیاوی ئایینی ئێزیدییه، سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆچی دواییكردووه و یه‌كێكه له بنه‌ماڵه دیار و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێزیدی.
"ده‌مانه‌وێـ كه‌سێكی وه‌ك بابه‌شێخی كۆچكردووه دابنرێت چونكه بۆ ئه‌م قۆناغه پێویستمان به كه‌سێكی شاره‌زا و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه" خودێدا وای وت.
بابه‌شێخی كۆچكردوو، خرتۆ حه‌جی ئیسماعیل، له ساڵی 1995ـه‌وه له‌و پێگه‌یه‌دا بووه و به‌هۆی فه‌توا و راسپارده‌كانیه‌وه به تایبه‌ت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كچان و ئافره‌تانی رفێنراوی ئێزیدی ده‌ستی داعش له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدییه‌كاندا، زیاد له جارێك رێزلێنانی بۆ كراوه و خه‌ڵات كراوه.
لێپرسراوی نوسینگه‌ی بابه‌شێخ ده‌ڵێت "ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته بابه‌شێخ پێویسته شاره‌زای ته‌واوی بواره‌كانی ئایینی، رۆشنبیری و كۆمه‌لایه‌تی ئێزیدی بێت، نابێت موی ده‌موچاوی لێبكاته‌وه و ریش بتاشێت، نابێت مادده‌ی كهولی خواردبێته‌وه و بیخواته‌وه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خواردن كه چیتر نابێت بیانخوات".
له مه‌رجه‌كانی دیكه؛ راستگۆیی، ده‌ستپاكی و ته‌مه‌نیشی له سه‌روو 25 ساڵییه‌وه بێت، له بنه‌ماڵه‌ی شێخ فه‌خری ئادیا بێت.
هادی بابه‌شێخ وتی "هه‌ڵبژاردنی بابه‌شێخ؛ وه‌ك پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی میری ئێزیدیانی لێنایه‌ت، چونكه ئه‌مه پرسێكی ئایینییه و ململانێی له‌سه‌ر دروستنابێت".
ده‌زگای به‌رێوه‌بردنی ئێزیدییان له جڤاتی روحانی و سه‌رۆكی جڤات (میر)، بابه شێخ، شێخی وه‌زیره و سه‌رۆكی قه‌والان پێكهاتوون، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له ده‌زگاكه‌دا ئه‌ندامن و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌و پێكهاته‌یه ده‌رده‌كه‌ن.
زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئێزیدی ده‌كه‌ونه قه‌زای شێخان (له باكوری موسڵه و له‌روی ئیدارییه‌وه سه‌ر به دهۆكه و لالشی تێدایه) و له‌گه‌ڵ قه‌زای شنگال (120كم خۆرئاوای موسڵ).