نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك، دوای هەفتەیەك لە گیانلەدەستدانی لە ئەمریكا، ئێوارەی هەینی گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان و دوای رێكخستنی مەراسیمێك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو پیرمام بەڕێكرا بۆ بەخاكسپاردنی. ئەو لە گەنجێتیدا تاكە لۆبیكەری دۆزی كورد بوو، بەرلەوەی كۆچیی دوایی بكات هەموو بەرپرسیارێتییەكی لەدەستدا.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، كاتژمێر 11ی شه‌وی هه‌ینی - به‌كاتی ئه‌مریكا - له نه‌خۆشخانه كۆچی دواییكردووه. له ماوەی مانگێك بەر لە كۆچی دوایی، دووجار جه‌ڵته‌ی مێشك لێیداو به‌ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجەشە‌وه ناڵاندویه‌تی، به‌رله‌وه‌ی له ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا كۆچی دواییبكات.
نه‌جمه‌دین عومه‌ر که‌ریم، که له دایکبوی 1949ی گه‌ڕە‌کی شۆریجه‌ی که‌رکوکه، له ساڵی 1976وه چۆته ئه‌مریکا و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه، تا ساڵی 2009 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ عیراق.
لەو ماوەیەی لە ئەمریكا بووە لۆبی بۆ دۆزی كورد كردووە، كەسێكی چالاك بووە لە رێكخستنی پەیوەندی نێوان سەركردە كوردەكان و لێپرسراوانی باڵای ئەمریکا لە واشنتن.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی واشنتن پۆست، رۆناڵد ریگن، سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا لەبارەی (نەجمەدین کەریم)ەوە وتویەتی "پیاوێکە بەتەنیا لۆبی بۆ دۆزی کورد کردووە، لەکاتێکدا کەس لە ئەمریکا هیچی لەبارەی کوردەوە نەدەزانی، کەسیش لە حکومەتی ئەمریکا نەیدەویست هیچ لەبارەیانەوە ببیستێت".
نەجمەدین کەریم توانیویەتی چەندین دیدار و کۆبونەوە بۆ سەرکردە کوردەکان، لەوانە جەلال تاڵەبانی و وشیار زێباری، وەزیری پیشوتری دەرەوە عیراق و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رێكبخات لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەمریکا لە واشنتن، هەر بەپێی راپۆرتەكە.
ئەو پەیمانگەی کوردی لە واشنتن دامەزراند و رۆڵی سەرەکی هەبوو لە کردنەوەی بەشی زمانی کوردی لە رادیۆی دەنگی ئەمریکا.
لە ساڵی 1990، نەجمەدین کەریم لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا چەندین بەڵگەی خستەڕوو لەسەر هێرشەکانی رژێمی سەدام حسێن، سەرۆك كۆماری عیراق لەسەردەمی حزبی بەعس بۆ سەر کورد و لیستێکی پێشکەشکردووە کە ناوی هەزاران گوندی لەخۆگرتبوو کە لەو سەردەمەدا لەلایەن سوپای عیراقەوە خاپورکرابون.
لە ساڵی 2009 بووە پەرلەمانتاری عیراق لە پشكی كەركوك، له کۆتایی ئازاری 2011دا ناوبراو، وه‌ک پارێزگاری که‌رکوک له پشکی کورد/ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌ڵبژێردرا و له ئه‌یلولی 2017 بە بڕیاری په‌رله‌مانی عیراق، له‌و پۆسته دورخرایه‌وه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـه‌وه، كه‌ركوكی به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێهێشت؛ كاتێك هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵ گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوك و پێشمه‌رگه كشایه‌وه.
له‌وكاته‌وه نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ كه‌ركوك و له ئه‌ندامێتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دورخرایه‌وه.
دوای مانگێک لە بەجێهێشتنی كەركوك بۆ هەولێر، نەجمەدین کەریم لە دیدارێکدا لەگەڵ دەزگای میدیایی NPR وتی کەرکوکی جێهێشتووە، چونکە ژیانی لەمەترسیدا بووە، وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکای بە "دووفاقی" تۆمەتبارکرد چونکە یارمەتی کوردەکانیان نەداوە لە هەوڵی بەدەیهێنانی سەربەخۆیی.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، جگه له دورخستنه‌وه‌ی له پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك؛ چه‌ندین دۆسیه‌یه‌ی له‌لایه‌ن نه‌زاهه و دادگاكانی عیراقیه‌وه له‌سه‌ر بوو، به چه‌ندین تۆمه‌تی جیاواز فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو.
به‌ختیار كه‌ریم، برای نه‌جمه‌دین كه‌ریم پێشتر به ده‌نگی ئه‌مریكا-ی راگه‌یاندبوو "پێش نزیکەی مانگێک توشی جەڵتەی مێشک بوو، دوای باشبونی ته‌ندروستی، جارێكی‌تر جەڵتەیەکی تر لێیداوه... راسته شێرپەنجەی هەبوو و چارەسەری وەردەگرت، بەڵام ئەوەی هۆکاری مەرگی بوو جەڵتەکە بوو".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، نه‌جمه‌دین كه‌ریم وه‌سیه‌تی كردووه ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه و سه‌ره‌تا له هه‌رێمی كوردستان به‌خاكبسپێردرێت؛ ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی كاتی، "تا ئەوکاتەی شاری کەرکوك ئازاد دەکرێت و لە ژێر ئەمنیەت و ئارامی هێزەکانی پێشمەرگەدەبێت، بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەبرێتەوە بۆ شاری کەرکوكی پیرۆز".
هه‌ر له‌سه‌ر داوای نه‌جمه‌دین كه‌ریم و خانه‌واده‌كه‌ی پرسه دانانرێت به‌هۆی مه‌ترسی په‌تای كۆرۆناوه.
لە مەراسیمەكەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لێپرسراوی حكومی و حزبی بەشداربون.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك، كه چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین كه‌ریم له كه‌ركوك بووه، له په‌یامێكدا رۆژێك دوای مردنی نەجمەدین كەریم، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "ئه‌گه‌ر رێكبكه‌وتایه لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغداو لایەنە شیعەکان دەیتوانی هیچ نەبێ لە شارەکەی خۆی بێت و ئاواره نه‌بێت".
ئه‌و ده‌ڵێت زووزوو له هه‌ولێر سه‌ردانی كردووه و "زۆرجاریش باسی دەردەدڵی خۆی بۆ دەکردم،
بەنیازی ئەوەبوو لە حکومەتی نوێی هه‌رێم تەکلیفی لێبکرێت بکرێته وەزیر، وەک خۆی دەیگوت بتوانێت خزمەتی ئاوارەکان و کەرکوکییەکان بکات، هەم وەک رێزگرتنێ کە وازی لە پۆستی پارێزگار و ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی و کۆمەڵێ شتی تر هێنا".
سه‌رحه‌د قادر ره‌خنه‌ی له حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه؛ كه "له‌م حكومه‌ته پڕ وزارییه‌ی هه‌رێم" پۆستێكیان به نه‌جمه‌دین كه‌ریم نه‌داوه.