ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ بڕیاریداوه ته‌واوی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی "ئاره‌زومه‌ندانه" ده‌بێت.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، 11ی تشرینی دوه‌می 2020، له كه‌مپی یه‌حیاوه‌ی كه‌ركوكه‌وه 99 خێزانی ئاواره به‌ره‌و ناوچه‌كانی خۆیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ڕێكران، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كاین حكومه‌تی عیراقی‌دا بۆ داخستنی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی.
شوعەیب محەمەد قەساب، بەرێوەبەری كەمپی یەحیاوە لە ناحیەی لەیلانی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌چوارچێوه‌ی پلانی حكومه‌ت بۆ داخستنی كه‌مپه‌كان، پێداویستی و كه‌ره‌سته‌كانی 99 خێزانی كه‌مپه‌كه به 29 بارهه‌ڵگر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانیانی خۆیان كرا و خۆشیان به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت گواسترانه‌وه".
ئه‌و 99 خێزانه خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر و ناحیه‌ی عه‌یازییه‌ی نه‌ینه‌وا بون.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپی یه‌حیاوه، ئێستا 235 خێزان له كه‌مپه‌كه‌دا ماون و له‌رێی په‌یوه‌ندییه‌وه بڕیاری راگرتنی هه‌ڵمه‌تی ناردنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی پێدراوه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته.
له كه‌ركوك، كه‌مپه‌كانی له‌یلان یه‌ك، له‌یلان دوو، له‌یلان سێ، نه‌زراوه، یه‌حیاوه و داقوق له 2014وه تا 2017، هه‌زاران خێزانی تێدا نیشته‌جێبوون، به‌ڵام دواتر و له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له ئاواره‌كاندا، ژماره‌یه‌ك له كه‌مپه‌كان داخران و له ئێستادا ته‌نیا هه‌ردوو كه‌مپی له‌یلان یه‌ك و یه‌حیاوه كراوه‌یه.
راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت وتی "له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌يه‌كدا ئاواره‌كانى پارێزگاكانى سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ينه‌وا ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ زێدى خۆيان به هاوكارى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".
ئه‌و وتانه‌ی جبوری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات له‌گه‌ڵ كه‌ریم نوری، بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی تشرینی دوه‌م سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد.
كه‌ریم نوری له كۆنگره‌كه‌دا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو وتی "بڕيارمانداوه چيتر هيچ كه‌مپێكى ئاواره نه‌مێنێت، چونكه كه‌مپ شوێن گره‌وه‌ى ناوچه‌كانى ئاواره‌كان نيیه".
حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردوه تا كۆتایی ئه‌مساڵ كه‌مپه‌كانی دابخات، ئه‌وه‌ش له‌رێی گه‌ڕانه‌وه‌ی "خۆویستانه‌ی" ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان و به چه‌ند هاندانێك، له نێویاندا ته‌رخانكردنی بڕی ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
پارێزگاری كه‌ركوك له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا جه‌ختیكرده‌وه پێویسته گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان "به‌بێ هیچ فشارێك و لەسەر ویستی خۆیان" بێت و ته‌نیا دواتر ئاواره‌كانی ناوخۆی شاری كه‌ركوك بمێننه‌وه، ئه‌وانیش پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان هه‌یه له‌روی كۆمه‌لایه‌تییه‌وه، تا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
به‌شێك له ئاواره‌كان به‌هۆی تۆمه‌تباركردنیان به لایه‌نگری داعش یان هه‌بونی ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه له‌ناو ئه‌و رێكخراوه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه و ره‌تكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌بنه‌وه.
له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش (2014-2017) نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئاواره بون و هێشتا زیاتر له ملیۆنێك كه‌س بۆ زێدی خۆیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
سه‌رباری تێپه‌ڕینی چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش، به‌ڵام كه‌می خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك كاره‌با و ئاو و وێرانكارییه‌ی شه‌ڕ له ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كاندا به به‌ربه‌ستی به‌رده‌م نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان داده‌نرێن.